ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عوسمانی( 600) ساڵ بوو، سنووری قه‌ڵمڕه‌وی ئه‌و ده‌وڵه‌ته گه‌یشته سێ كیشوه‌ری جیهان (ئاسیا و ئه‌وروپا وئه‌فریقا)، ئه‌گه‌رچی له ساڵی (1923 ) كۆتایهات به‌و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و كۆماری توركیا جێگای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی گرته‌وه، به‌ڵام عه‌قلیه‌تی سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانی تا ئێستاش له زهنیه‌تی به‌شێك له سیاسیه‌كانی توركیا ماوه، خۆ ناحه‌قیشیان نیه، چونكه كۆماری توركیا خۆی به میراتگری ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌زانێت و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش خێر و بێری بۆ توركیا و توركه‌كان به‌جێهێشتوه .
له‌ماوه‌ی (92) ساڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری بۆ یه‌كه‌م جاره كه‌سێكی وه‌ك (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) بێته ده‌سه‌ڵات كه نه‌ك هه‌ر خه‌ون به گێرانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ببینێت، بگره به كرده‌وه‌ش هه‌وڵی بۆ بدات، ئه‌مه‌ش وایكردوه له ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌و وڵاته تووشی چه‌ندین قه‌یرانی سیاسی بكات كه ده‌رنجامی ئه‌و قه‌یرانانه‌ش ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه بوو كه دووجاری (ئه‌ردۆغان) و حزبه‌كه‌ی بوو له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، (ئه‌رۆغان) وه‌ك كابرا كورده‌كه‌ی لێهات، كه پێش ئه‌وه‌ی گوێدرێژ بكڕێت، چووبوو كورتانی بۆ به‌ڕادان دابوو، ئه‌ویش پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له‌و كۆشكه سهرفكردبوو كه (30) جار له كۆشكی سپی گه‌وره‌تره و تێچووی كۆشكه‌كه‌ش (600) ملیۆن دۆلاره زیاتر له هه‌زار ژووری تێدایه .
(ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ) دوای ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی توركیا هه‌ڵبژێردرا زۆر به جدی كاری ده‌كرت تا له‌و هه‌ڵبژاردنه حزبه‌كه‌ی ده‌نگێكی وا بێنێت كه پێویستی به هیچ لایه‌نێك نه‌بێت بۆ ههمواركردنهو ده‌ستوور و گۆرینی سیسته‌می سیاسی وڵاته‌كه‌ی له په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی، بێخهبهر له‌وه‌ی گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه دژ به‌و جۆره بیركردنهوهین و مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ناوه‌ندی و هه‌یمه‌نه‌ی تاكه‌كه‌سی ئه‌و جۆره خه‌ونانه له‌بار ده‌به‌ن .
جیا له‌وه (ئه‌رۆغان ) غروری و سهرشێتیهكهی به جۆرێك بوو كه وایلێكردبوو ده‌ست بۆ زۆر پرسی مه‌ترسیدار ببات كه ئه‌مه‌شیان به ده‌وری خۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌بوو، هه‌ر له پرسی ناردنی كه‌شتی بۆ شكاندنی ئابلوقه‌ی غه‌زه، پشتیوانیكردنی له ئیخوانه‌كانی میسر، له هه‌مووشی پڕ مهترسیتر تێوه‌گڵانی له پشتیوانیكردنی له گرووپی تیرۆرستی داعش، كه ئه‌مه‌ی دوایی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له لایه‌ن نه‌یاره‌كانی( ئه‌رۆغان) ناردنی چه‌كه‌كانی توركیا بۆ رێكخراوی تیرۆرستی داعش له سوریا كرایه كارتێك له دژی( ئه‌دۆغان) و حزبه‌كه‌ی .
ئاخر كه‌سێك له رووی سیاسی ئه‌وه په‌رێزی بێت، ده‌كرێت ببێته‌وه سوڵتان، ئایا سه‌رده‌م سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سوڵتانه‌كانه ؟
هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا نه‌ك هه‌ر خه‌ونی سوڵتانه‌كان بوو به هه‌ڵم بگره ئه‌و خه‌ونه له دوایی خۆی چه‌ندین كێشه‌ی بۆ (ئه‌ردۆغان) درووست كرد.
( ئه‌ردۆغان)ێك كه ده‌یویست وخوازیاری به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له (400) كورسی په‌رله‌مان بوو، ئێستا نه‌ك بۆ ئه‌و پرۆژه‌ی له مێشكی بوو بگره بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ئیئتلافیش ده‌بێت له ده‌رگای حزبه نه‌یاره‌كانی بدات .
ئه‌وه‌ی زۆریش (ئه‌ردۆغان) و حزبه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه ئه‌و خه‌ونه‌یان له‌سه‌رده‌ستی حزبێك له‌بار برا، ئه‌وان و خه‌ڵكی تریش پێیان وابوو به‌ربه‌ستی 10% تێناپه‌ڕێنێت، بۆیه ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت هه‌ڵچوونی (ئه‌ردۆغان) دانه‌مركاوه‌ته‌وه، له‌مه‌رامبه‌ر ئه‌و ههڵچونهش پێویسته ( پارتی دیموكراتی گه‌ڵان) زۆر له‌سه‌رخۆ و به مه‌نتیق هه‌ڵسوكه‌وت بكات، چونكه شكستخواردوو و دۆڕاو ئاماده‌یه ده‌ست بۆ هه‌ر كارێك ببات، به تایبه‌تیش كه باش ده‌زانن خه‌ونی سوڵتان به‌ده‌ستی كوردان بۆته خه‌ونێك كه تاهه‌تایه هه‌ر خه‌ون ده‌مێنێته‌وه .
