
له كاتی گوێگرتنیان له كچه ئێزێدیهكی قوربانی ده‌ستی داعش، زۆربه‌ی زۆری به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، كه نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كانیان ده‌كرد له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له ژێر كاریگه‌ری قسه‌كانی ( نادیه موراد باسی ) ی ته‌مه‌ن بیست ویه‌ك ساڵه دایانه گریان، گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كانی (نادیه) كه چۆن تیرۆرستانی داعش له شه‌نگار وه‌ك كه‌نیزه‌ك ده‌یبه‌ن و وه‌ك هه‌زان ژن و كچی تری ئێزیدی سه‌وداو مامه‌ڵه‌یان پێده‌كه‌ن، به ڕه‌واڵه‌ت هه‌ست و ویژدانی ئه‌ندامانی یوئێنی هه‌ژاندووه، به‌س نازانرێت ئایا كاردانه‌وه‌كان به‌رامه‌به‌ر ئه‌و غه‌دره‌ی له (نادیه) و هه‌زارانی وه‌ك ئه‌و كراوه به‌و فرمێسكانه كۆتایی دێت یان كاردانه‌وه‌ی تری به‌دواوه دێـت ؟
ئه‌زموونی كاره‌ساته‌كانی میلله‌تی ئێمه له ڕابردوو و ئێستاش هه‌روابووه، وڵاتان و ده‌زگاكانی وه‌ك نهتهویهیهكگرتووهكان هه‌ر له دیدگای مرۆیه‌وه لێیان ڕوانیوه، ئه‌گه‌رنا كاره‌ساتێكی له شێوه‌ی ئه‌وه‌ی شه‌نگار زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ته‌نیا له دیوه مرۆڤایه‌تیه‌كه‌ی سه‌یری بكرێت .
لهشهنگار میلله‌تێك به هۆی كورد بوون و بیروباوه‌ڕی دینی قڕده‌كرێت، كوڕ‌و پیاوه‌كانیان كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن، كچ و ژنانیان ده‌كرێنه كه‌نیزه‌ك و بۆ ئهمیركانی رێكخراوی تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به دیاری ده‌بردرێن، وه‌ك ئه‌و كچه باسی كردووه زۆربه‌یان ئیغتسابكراون، ئه‌و تاوانانه‌ی بهرامهبهرئێزیدیهكان كراوه، به‌هه‌وو پێوه‌رێك ده‌چێته چوارچێوه‌ی جینۆساید، به‌وه‌ی به كۆمهڵكوژراون، ژن وكچیان ڕاگوێزراون، مهملهكهتیان وێرانكراوه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان جینۆساید نه‌بێت چیه؟
پێده‌چێت (نادیه)ی قوربانی له‌و دانیشتنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زۆرباش توانیبێتی په‌یامی كچ و ژنانی ئێزیدی بگه‌یه‌نێته باڵاترین سه‌كۆی نێوده‌وله‌تی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه، به‌س تا ئێستا كارانهوهكانمان نه‌بینیوه، ناشزانین كه ئایا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چی پێده‌كرێت بۆ ئه‌و ژن و كچانه‌ی كه تا ئێستا وه‌ك دیل له ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ماون، ئایا ولاتانی زلهێز و بڕیاربه‌ده‌ستی ئه‌ندام له یوئێن كه ئێستا لایه‌نێكی سه‌ره‌كی شه‌ڕی داعشن جدین بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیه ؟
ئایا كاره‌ساتی شه‌نگار واله یوئێن ده‌كات كه بڕیارێكی سیاسی له قازانجی كورد بدات، تا ببێته گرنتی ئه‌وه‌ی كه جارێكی تر كورد ئه‌نفال و كیمیاباران نه‌كرێت، تا چیتر ژن و كچی ئیزیدی فه‌رمانیان بۆ ده‌رنه‌كرێت و له‌ژێر ناونیشانی جیا جیا توشی كاره‌ساتی تر نه‌كرێنه‌وه ؟
كاتی ئه‌وه هاتووه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان واز له فرمێسك رشتن بێنێت، وه‌رن به‌جدی هه‌نگاو بۆچاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه بنێن، كورد میلله‌تێكه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه قڕده‌كرێت و ئه‌نفال و كیمیاباران به‌شیه‌تی، به‌شێك له وڵاتانی ئێوه كوردستانیان لی به‌ش به‌ش كردین، به زۆری زۆرداری كوردستانتان كرده چوار پارچه‌و هه‌ر چارچهیهكتان ده‌رخواردی گورگێك دا، تا ئه‌و دۆخه به‌رده‌وام بێت، نه ناوچه‌كه سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، نه رێگا له دووباره‌بوونه‌وه كاره‌ساتێكی وه‌ك شه‌نگار ده‌گیرێت .
وه‌رن جدی بن، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن په‌رۆشی (نادیه) و هه‌زارانی وه‌ك ئه‌ون، ته‌نیا بڕیارێكی سیاسی ئێوه به‌سه كه كوردستان ببێته وڵاتێكی خاوه‌ن سیاده‌ی خۆی، ئه‌و بڕیار، ئیتر ئاسان نیه كوردستان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی له‌گه‌ڵ خاون بیركردنه‌وه‌كانی داعش هه‌ڵبكات، كاره‌ساته‌كانمان گه‌وره‌ن، قوربانیه‌كانمان هه‌مه‌چه‌شنن، برینه‌كانمان قووڵن، جارێكی تر قوربانی و جه‌لاد به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵناكه‌ن، تكایه تێمان بگه‌ن و فرمێسكه‌كانتان دادمان نادات .
