دوای كوده‌تای ساڵی( 1980) له توركیا بۆ گه‌یشتن به په‌رله‌مانی توركیا رێژه‌ی 10% له‌به‌رده‌م پارته سیاسیه‌كان داندرا، واتا هه‌ر پارتێكی سیاسی له‌و رێژه‌یه كه‌متر بێنێتن ناتوانێت نوێنه‌ره‌كانی بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مان و ده‌نگه‌كانیشی به‌سه‌ر لیسته براوه‌كانی تر دابه‌ش ده‌بن، كه ئه‌و رێژه‌یان تێپه‌ڕاندووه، ئه‌و به‌ربه‌سته گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته بۆ هه ڵبژاردن كه له توركیا پێی ده‌ڵێن به‌ربه‌ستی (كه‌نعان ئیڤرین)، چونكه له‌سه‌رده‌می ئه‌و له ده‌ستوور چه‌سپیوه ، ئه‌و رێژه‌یه له ساڵانی رابردوو رێگریه‌كی گه‌وره‌ی بۆ پارته كوردیه‌كان درووست كردبوو، تا وه‌ك حزبی سیاسی بچنه ناو كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن، بۆیه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو كورد به كاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی توركیا ده‌كرد، ساڵ به ساڵیش رێژه‌ی زیاتری له كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنا، بۆ نموونه لیستی پارتی ئاشتی و دیموكراسی ساڵی ( 2007) توانی (24 ) كورسی بباته‌وه، به‌ڵام هه‌مان پارت به‌هه‌مان شێوازی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ ساڵی (2011 ) توانی( 36 ) كورسی له په‌رله‌مانی توركیا به ده‌ست بێنێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له كاندیده براوه‌كان ئه‌وسا له زیندان بوو له مافی په‌رله‌مانتاری بێبه‌ش كرا، واتا له‌و خوولی ئێستادا (هه‌ده‌پ)ته‌نیا (35) په‌رله‌مانتاری هه‌یه .
پرسیاره‌كه لێریه كه ئایا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه له حه‌وتی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت وه( هه‌ده‌پ) وه‌ك حزب چۆته ناو پێشبڕكێكه و پێویستیشی به تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته ئایا بهرپهست تێده‌په‌ڕێنێت یان نا ؟
هه‌موو ئاماژه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن كه (هه‌ده‌پ) ده‌توانێت بهرهبهست تێپه‌رێنێت، له‌و باره‌یه‌وه تێستی خۆیان كردووه به‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كه (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی پارته‌كه‌یان، كاندیدی (هه‌ده‌پ) بوو توانی 98. 8% به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لیستی هه‌ده‌پ ئه‌و جاره‌یان له ده‌سنیشانكردنی كاندیده‌كان و دابه‌شكردنیان به‌پێی ناوچه‌و پێكهاته‌وه مه‌زهه‌به‌كان زۆر سه‌ركه‌وتوو بوونه، له‌هه‌مووشی كاریگه‌رتر ئه‌و شێوازه مه‌ده‌نیانه‌ی كه‌مپینی بانگهشهكانیانه كه به‌راورد له‌گه‌ڵ قسه‌و هه‌ڵچوونه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌كه‌په‌و له‌ناویشیان ههستریاكهی سه‌رۆك كۆمار ( ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) باشترین بانگه‌شه‌یه، خه‌ڵكێكی زۆریش به پیر بانگه‌وازه‌كانی (هه‌ده‌په) ده‌چێت، هه‌موو ئه‌وانه‌وه هاوسۆزی كوردستانیان بۆ هه‌ڵویسته‌كانی كوردانی باكوور له‌و شه‌ڕو به‌رخۆدانی( كۆبانێ و شه‌نگاڵ و شاره‌كانی كوردستان) جۆرێك یه‌كریزی له نێو ده‌نگده‌رانی كوردله باكوور‌و شاره توركیه‌كان درووست كردووه، بۆیه ده‌بینین (ئه‌ردۆغان) هێنده‌ی سه‌رقاڵی ده‌نگده‌ری كورد و شاره كوردیه‌كانه نیوه ئه‌وه‌نده ئاگای له شاره‌كانی تری توركنیشین نیه، ئاخر خۆ ناحه‌قیش نین چونكه له هه‌ڵبژاردنی رابردوو حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان 42% ده‌نگی ده‌نگده‌ری كوردی برد و ده‌شزانێت بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌نگانه زۆر زه‌حمه‌ت بووه .
ماوه بڵێین كاتی ئه‌وه هاتووه ( ئه‌ردۆغان) و حزبه‌كه‌ی باجی هه‌ڵوێسته دووژمنكارانهكهی له‌مه‌ڕ (كۆبانێ) و پشتیوانی ژێربه‌ژێری بۆ رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌ده‌ن، وه چیتر ده‌نگده‌ری كورد له باكووری كوردستان به ئیدیعا بێ ئهساسهكان و چاوبه‌سته‌گی ئه‌وان باوه‌ڕنه‌كات، ئه‌ردۆغان ئه‌وه له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانێت بۆیه شاربه‌شار خۆی و قورئانی ده‌ستی ده‌گه‌ڕێت و له چه‌واشه‌كاریه‌كانی به‌رده‌وامه .
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ باكوور و ته‌واوی پارچه‌كانی تری كوردستان زۆر گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر (هه‌ده‌په) له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو به‌رێژه‌ی 30% ده‌نگی له په‌رله‌مانی توركیا زیادی كرد بێت و له شاره‌وانیه‌كان له‌و (18) ساڵه‌دا ده‌نگه 100% زیادی كردووه، واتا له (58) سه‌رۆك شاره‌وانی له ساڵی (2006) ئێستا كه ساڵی (115) شاره‌وانی له‌به‌رده‌سته .
هه‌موو ئه‌وانه ئومێد و مۆڕاڵی زۆر ده‌ده‌نه (هه‌ده‌په) تا بتوانێت به‌ربه‌ست تێپه‌رێنێت و ده‌نگی له په‌رله‌مانی توركیا 100% زیاد بكات، زۆری نهماوههو هه‌موومان خه‌ون به‌و رۆژه‌وه ده‌بینین .
چونكه پرۆسه‌ی ئاشتی باكوور و گۆڕان له نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كوردان له هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یران به‌ده‌ستی دێنن .
