
سه‌یربكه‌ن ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، كه وه‌ك سوڵتان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، چ سیاسه‌تێكی دیماگۆجیانه په‌ێڕه‌و ده‌كات، چه‌ند مانگێكه له‌به‌رامبه‌ر داوایه‌كی خه‌ڵكی كوردستان كه داوای خۆسه‌ریه به ئاگر و ئاسن رووبه‌رووی شاره‌كانی باكووری كوردستان بۆته‌وه، گه‌نج و منداڵ ده‌كوژێت، ته‌رمی كچ و ژن سوكایه‌تی پێده‌كات، ئابڵوقه‌ی شاره‌كان ده‌دات، نوێنه‌رانی گه‌ل و سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كان ڕاپێچی زیندان ده‌كات، هه‌موو ئه‌مانه ده‌كات له كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆی و قورئانی ده‌ستی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ده‌پاڕایه‌وه تا ده‌نگ به حزبه‌كه‌ی بده‌ن، به‌ڵێنی پێده‌دان كه ئاماده‌یه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وان جیاوازی له نێوان هاوڵاتیانی توركیا ناكه‌ن .
هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو كه‌چی ده‌بینین كه ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر دژی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری شاره كوردیهكانن، بگره داواكردنی خۆسه‌ری به خیانه‌ت ده‌بینن، كه‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان له بۆڕیه نه‌وته‌كان هه‌رێمی كوردستان دایه‌و و گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه‌یان هه‌یه بۆ به هه‌رزان بردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یه ئاڵای كوردستان بباته كۆشكی كۆماری و كۆشكی جانكایای كه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته .
ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌وه دووفاقیه‌ت نبێت چیه ؟
توركیا چه‌ندین ساڵ بووه به‌و شێوه‌یه‌ش دژایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرد، سه‌ركرده‌كانی كوردیان به سه‌رۆك عه‌شیره‌ت ناوده‌برد و هه‌رێمی كوردستانتان به باكووری عێراق ناوده‌هێنا .
ئێستا له باكووری كوردستان كه زۆرینه‌ی شاره‌وانیه‌كان له هه‌ڵبژاردن كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی كورد و له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیاش زۆربه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان له‌و شارانه پارتی دیموكراتی گه‌لان بردیه‌وه، داواكردنی خۆسه‌ری بۆ ده‌بێت خیانه‌ت بێت و به‌و شێوه‌یه رووبه‌رووی ببنه‌وه ؟
بڕیاری خۆسه‌ری داوایه‌كی تازه نیه، ئه‌وه به‌رنامه‌ی به‌رێز ئۆجالانه له نووسینه‌كانی زۆری جه‌غتی له‌سه‌ر كردۆته‌وه و به‌شێكیش بووه له پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیش به‌شێك بووه له به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌پ) .
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیان هه‌بێت بۆ ئه‌و داخوازیانه‌ی گه‌لی كورد له باكووری كوردستان، ئه‌وان داوایی قوڕسیان نیه كه ئاسان نه‌بێت جیبهجێبكرێت، مافی هاوڵاتی بوون و دانان به زمانی زگماكی و مافی كه‌لتوری و رۆشه‌نبیری كه‌مترین مافه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌تان پێناكرێت چۆن ئاماده‌ن دان به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بنێن له باشووری كوردستان ؟
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له‌به‌رپرسان لێره ئیدیعای بۆ ده‌كه‌ن و شتیشیان له‌سه‌ر ئه‌و پشتیوانیه‌ی توركیا بیناكردووه !!!
ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئیدی واز له خه‌ونی سوڵتانانه بێنن و به‌یه‌ك پێوه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی كورد له باشوور و باكوور و رۆژائاوا بكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌و هه‌ڵوێسته‌تان به‌رامبه‌ر به باشووری كوردستان به‌وه‌ی ئێستا مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕێمه ده‌كه‌ن و ئاڵاكه‌ی هه‌ڵده‌ده‌ن له قه‌ناعه‌ته‌وه نیه، بگره به‌رژه‌وه‌ندیتان له‌وه‌دایه، ئه‌وه هه‌مان بهرژهوهندیشتان له باكوور و رۆژئاوا بۆ مه‌یسه‌ر ده‌بێت .
سیاسه‌تی زه‌بروزه‌نگ سیاسه‌تێكی فاشیله زۆرێك له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی پێش ئێوه تاقیانكردۆته‌وه و مایه‌پووچ ده‌رچوون، ئه‌وسیاسه‌ته‌ی له‌به‌رامبه‌ر رۆژئاوای كوردستانیش گرتوتانهبهر به‌وه‌ی دراوسێیه‌تی تیرۆرستانی داعشتان به‌لاوه چاكتره له ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كوردی به‌شێكه له‌و دیماگۆجیهتهی كه به‌ناو له‌سه‌نگه‌ری هاوپه‌یمانیه‌تی دژ به داعشن به‌ڵام له پڕاكتیكدا هاوكارو پشتیوانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆرستیهن .