
به‌ر له‌وه‌ی بچمه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌به‌ستی ئه‌و به‌راورد كاریه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌مه‌وێت بڵێم من وه‌ك كه‌سێكی كوردستانی هیچ ئینتیمام بۆ عێراق نیه، خۆشم یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی له‌ژێر نه‌شئه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی رۆژانی ڕاپه‌رین له ساڵی 1991 ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی خۆم فڕێ‌دا، دوای به‌ناچاری چووم تازهمكردهوه، ئه‌وه پاكانه نیه، به‌س دوو سێ شتی له‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌م نووسی كه با هه‌رێم چاو له هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا بكات، له نموونه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی، كه‌سانێك كۆمێنتیان بۆم نووسی گوایه وه‌ك مالكی و فه‌تلاوی بیرده‌كه‌مه‌وه .
ئیستاش ده‌بینین كه هه‌رێمی كوردستان له شێوه‌ی به‌غدا سیستمه سیاسی و ئیداریهكهی گیرۆده‌ی ده‌ستی گه‌نده‌ڵی بووه، به‌ڵام وه‌ك به‌عدا جورئه‌ت ناكه‌ن ده‌ست بۆ چاكسازی ببه‌ن، عه‌بادی به‌و ماوه كه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه، هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی نا و ده‌ستی بۆ ناوه‌ندی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵات برد كه له‌ناویان هه‌یه تێوه‌گڵاوه له‌گه‌نده‌ڵی، عه‌بادی له به‌غدا به یاسا به‌رپرسی گه‌وره‌ی وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار لاده‌دات و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش پشتیوانی ده‌كات، به‌غدا سهفهرلهسهر ئه‌و به‌رپرسانه‌وه سه‌دانی خوار ئه‌وانه قه‌ده‌غه ده‌كات، به‌غدا سه‌دان به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ ده‌داته دادگا، ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانیان داده‌گرێت، عه‌بادی دێت مولكیه‌تی فرۆكه‌یه‌ك له مالكی كۆنه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێستا ده‌ستێنێته‌وه و ده‌یخاته‌وه سه‌ر هێلی فرۆكه‌وانی عێراقی، له به‌غدا فه‌رمانده‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له پۆسته‌كه‌ی لادرا، له‌ناویان سه‌رۆك ئه‌ركان و قائیدی فرقه هه‌یه، له به‌غدا ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌یان فایلی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان ئاشكرا ده‌كات، ئاخر بۆ به‌غدا له هه‌رێم باشتر نیه ؟
له هه‌رێمی كوردستان گه‌نده‌ڵی هه‌یه و ناشاردرێته‌وه، له هه‌رێمی كوردستان له شێوه‌ی به‌غدا به هه‌زاران كارمه‌ندی بن دیوار هه‌یه، به‌سه‌دان كه‌س به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نیشین كراوه، به بێ ئه‌وه‌ی رۆژێك وه‌زیر بووبن، له هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌دان كه‌س به پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نیشین كراون نه‌ك ئه‌و پۆسته‌یان نه‌بینیوه بگره تێیدایه خه‌ڵكی هه‌رێم نیه و ته‌نانه‌ت كوردیش نیه، به هه‌زاران كه‌س به پله‌ی باشی پێشمه‌رگه‌ی دێرین خانه‌نیشین كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆژێك پێشمه‌رگه بووبن، سه‌دان كه‌س به شه‌هید نووسراوه نه‌ك شه‌هید نیه بگره دووژمنی میللهتكهی خۆشی بووه، له هه‌رێمی كوردستان ساڵانێكه باس له مافیای ده‌رمان ده‌كرێت، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌هۆی خرابی كوالیتی ده‌رمان ده‌یان هاوڵاتی چاوله ده‌ست بده‌ن، له ساڵۆنه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری گیان له ده‌ست بدات، له هه‌رێمی كوردستان كه‌سانێك نه‌وتیان به داعش فرۆشت، كه‌س به ئاشكرا دادگایی نه‌كرا، سه‌نگه‌ر شه‌ڕ له به‌رامبه‌ر داعش چۆل كرا كه‌س سزا نه‌درا .
له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه له هه‌رێمی كوردستان حزب پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌یه، ئۆپزسیۆنی كۆن پرۆژه‌ی هه‌بوو، له هه‌مووشی گرنگ تر سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رنامه‌ی چاكسازی هه‌بوو و راشیگه‌یاند و له‌و به‌رنامه‌یه‌دا خاڵ به خاڵ باس له كێماسیه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنان و گه‌نده‌ڵی له بواری ده‌رمان كراوه ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه پرۆژه‌و پێشنیار بوون هیچمان نه‌بینی .
له كوردستان ئیراده‌ی چاكسازی بوونی نیه، تا ئه‌وه ئیراده‌یه دروسست نه‌بێت، حزب له سه‌رووی حكومه‌ت ده‌بێت، كه‌سه دهستڕۆیشتهوهكانی ناو حزب خاوه‌نی بیره نه‌وت و كۆمپانیای گواستنه‌وه گه‌یاندن و ده‌رمان و دار‌و به‌ردی ئه‌و وڵاته ده‌بن، بۆیه خۆشیتان بێت و ترشیتان بێت به‌غدا له هه‌رێم ئازاتر بوو، بۆیه هیچ شه‌رم نیه وه‌رن با چاو له به‌غدا بكه‌ین، هیچ بیانوێك بۆ خۆدزینه‌وه له چاكسازی نه‌ماوه، ئه‌گه‌ڕ شه‌ڕی داعش ده‌كه‌نه بیانوو ئه‌وه داعش له لێواری به‌غدایه، ئه‌گه‌ر دۆخی ناوخۆی هه‌رێم ده‌كه‌نه بیانوو، به‌غدا حاڵی له ئێمه باشتر نیه، ئه‌وه‌ی به‌غدا هه‌یه‌تی و هه‌رێم نیه‌تی ئیراده‌یه بۆ چاكسازی .
