https://www.youtube.com/watch?v=u_0_4PiiIk0
خانمه گۆرانیبێژ مه‌هاباد ئیبراهیم، كه خاوه‌نی 4 ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاوكراوه‌یه، دوای 39 ساڵ مانه‌وه‌ی له‌ئه‌مه‌ریكا، ئێستا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بۆ كوردستان داوه.
ئه‌و 3 مانگه هه‌وڵده‌دات شوێنی نشتهجێبوونهكهی له‌یه‌كێك له‌شاره‌كان دیاری بكات، به‌ڵام وه‌كو خۆی له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات چاوه‌ڕێی هاوكاری حكومه‌ته.
ئه‌وه سێ مانگه له‌كوردستانی، به‌و مه‌به‌سته گه‌یشتی كه بۆی هاتی؟
مه‌هاباد: یه‌كه‌م شت ده‌مێك بوو حه‌زم ده‌كرد بێمه كوردستان، له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه و شه‌ڕی داعش حه‌زمكرد له‌گه‌ڵ خه‌می خه‌ڵكی خۆم بم، هه‌روه‌ها ویستم له‌رێگای هونه‌ره‌وه شتێك بۆ پێشمه‌رگه بكه‌م، ئێستاش خه‌ریكی سرودێكم بۆ پێشمه‌رگه و كوردستان، ئاواز و تێكسته‌كه ئاماده‌یه، خۆشحاڵ ده‌بم كه كارێكی ئاوا بۆ وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م، په‌شیمان نیم له‌وه‌ی لێره‌م و ئه‌وه 39 ساڵه له‌ده‌ره‌وه ده‌ژیم، ئیتر به‌سه نه‌چمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده ناتوانم لێره بههونهرهكهم بژیم.
كه‌واته چ كارێك ده‌كه‌ی بۆئه‌وه‌ی خۆت و هونه‌ره‌كه‌ت بژیه‌نیت؟
مه‌هاباد: پێویستم به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، چونكه هیچ توانایه‌كی مادیم نییه، ده‌توانم ببم به‌مامۆستای ئینگلیزی یان وه‌رگێڕ، چونكه 39 ساڵ له‌ئه‌مه‌ریكا بووم، من له‌ساڵی 1981 هونه‌ر ده‌كه‌م، چه‌ند به‌رهه‌مم هه‌یه، كلیپم هه‌یه، هه‌مووی له‌سه‌ر گیرفانی خۆم بووه، هونه‌ری منیش بۆ وڵاته‌كه‌م و بۆ پێشمه‌رگه و ئه‌نفال بووه، ئه‌وه‌ش خزمه‌تێكه، پێویسته ئه‌وانیش هاوكاریم بكه‌ن. من توانام نیه ته‌نانه‌ت شوقه‌یه‌ك به‌كرێ بگرم، ئه‌گه‌ر 300 دۆلاریش بێت، توانام نییه سه‌یاره بكڕم، ئه‌وه سێ مانگه هاتووم هیچم بۆ نه‌كراوه، زۆر پێویستم به‌هاوكارییه، چونكه هاتووم له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌وه خزمه‌ت بكه‌م.
تۆ له نێوان هه‌ولێر و دهۆكدا لههاتوچۆدایت، ئێستا له‌كوێ نیشته‌جێیت؟
مه‌هاباد: من هه‌فته‌یه‌ك هاتم بۆ دهۆك بۆ ماڵی خوشكم دواتر گه‌ڕامه‌وه هه‌ولێر. خۆم له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه له‌دایكبوومه، هه‌ولێر زۆر شارێكی خۆشه و لهخهڵكهكهش رازیم، به‌ڵام ئێستا لهدهۆكم، پێشتر له‌ماڵی چه‌ند براده‌رێكی خۆم بووم له‌هه‌ولێر، زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م، خۆشم حه‌زم لێیه له‌داهاتوودا له‌هه‌ولێر بژیم، شارێكی خۆش و جوانه و خه‌ڵكی ئه‌وێم، جگه‌له‌وه‌ش پایته‌خته و ئازادی زۆر تره.
گۆرانی و میوزیكی كوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
مه‌هاباد: گۆرانبێژمان زۆر بووه و موزیكی جۆراوجۆرمان زیاتر بووه له‌جاران، گه‌نج و ستایلی تازه‌مان بۆ هاتووه و من ئه‌وه‌ی ده‌بینم له‌به‌ره‌و پێشچووندایه، ته‌نیا شتێك كه به‌دڵم نییه موزیكی راپ و ئه‌و شتانه لهئهمریكاوه زۆر هاتووه بۆ كوردستان، چونكه موزیكی ئه‌مریكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، كه‌چی راپیان وه‌رگرتووه و شته باشه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، وه‌كو جاز و ئارمبی، پۆپ و چه‌ندان تریش.
ده‌گوترێت ئه‌وانه‌ی گۆرانی راپ ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ند نین، خه‌ڵكی سه‌رشه‌قامن، ئه‌و راسته؟
مه‌هاباد: به‌ڵێ راسته گۆرانیبێژ نین، چونكه ئه‌وه گۆرانی نییه، قسه‌یه.
تۆ ته‌مه‌نێك له ئه‌مریكا ژیاوی، ژیانی ئه‌وێ چ شتێكی له‌تۆدا گۆڕیوه؟
مه‌هاباد: من له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵی له‌ئێران شووم كرد ئه‌ویش دایكم منی به‌شوودا، دواتر له 13 ساڵیدا هاتم بۆ ئه‌مه‌ریكا، خێزانی پیاوێك بووم و مهسئولیاتم له‌سه‌ر بوو، ئه‌مه بۆ منداڵێكی وه‌ك من كه ته‌مه‌نم 13 ساڵ بێت و له‌ئه‌مریكا بم، زۆربوو. جگهلهئیشی ناوماڵ ده‌ڕۆشتم بۆ خوێندن، ماوه‌ی 39 ساڵ له ئه‌مه‌ریكا بووم و ئێستاش به‌یاسا هاوڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكیم، به‌ڵام هه‌ر كوردم و هه‌ر كوردستانیم و نه‌گۆڕام.
ته‌مه‌نی 12 ساڵی زۆر زووه بۆ هاوسه‌رگیری، به‌ڵام دیاره عاشقی كوڕه‌كه بوویت؟
مه‌هاباد: نابه‌خوا من نه‌مده‌زانی خۆشه‌ویستی چییه، ده‌زانم كوڕه‌كه عاشقی من ببوو و هاته خوازبێنی من، به‌ڵام باوكم گوتی مه‌هاباد زۆر بچووكه نایده‌م به‌شوو، كوڕه‌كه ده‌ستیكرد به‌گریان له‌به‌رده‌م ماڵی ئێمه، ئه‌وجا باوكم دواتر قبوڵی كرد. دوای ساڵێك هاوسه‌رگیریی رۆشتم بۆ ئه‌مریكا و زمان فێربووم و چووم بۆ قوتابخانه، دواتر عاشقی مێرده‌كه‌م بووم، هاوسهركهشم هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ بوو به‌ناوی ره‌مه‌زان زاخۆیی، چونكه ئه‌و برای هونه‌رمه‌ند ئه‌یاد زاخۆیی بوو.
چه‌ند نمونه‌یه‌كی كاره هونهریهكانتمان پێبڵێ؟
مه‌هاباد: من دوای ساڵی 2005 سێدی (هه‌ی دوونیایێ) م بڵاوكرده‌وه، دوای ئه‌ویش سێدی (كاروانی پیرۆز) ، ساڵی 2008 دوایین سێدیم بڵاوكرده‌وه، هه‌روه‌ها دواین كلیپم ساڵی 2009 بوو به‌ناوی (گه‌زی) .
ئه‌ی ئێستا وه‌ك زانیومانه له‌هاوسه‌ره‌كه‌ت جیابوویته‌وه؟
مه‌هاباد: به‌ڵێ زۆر ده‌مێكه به‌ته‌نیا ده‌ژیم.
بۆچی جیابوونه‌وه؟
مه‌هاباد: جیابوونه‌وه زۆر ئاساییه، خۆت ده‌زانی ته‌مه‌نم زۆر منداڵ بوو كاتێك شووم كرد، ئێمه له‌ته‌مه‌ن زۆر جیاواز بووین. ئینجا له ده‌ره‌وه جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد عه‌یب نییه و زۆر ئاساییه، ئه‌وه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ دوو كه‌س كه بیركردنه‌وه‌یان جیاواز بێت.
په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵی ماوه؟
مه‌هاباد: به‌ڵێ په‌یوه‌ندیم هه‌یه و هاوڕێیه‌تیم له‌گه‌ڵی هه‌یه، ئه‌مریكیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر نا‌توانیت ببن به‌ژن و مێرد، به‌ڵام ده‌توانن ببن به‌هاوڕێی زۆرباش.
به‌نیازی شوو بكه‌یته‌وه؟
مه‌هاباد: به‌خوا ته‌نیایی زۆر ناخۆشه، من زۆر حه‌ز به‌دونیا و هاوڕێیه‌تی و تێكه‌ڵاوی ده‌كه‌م، هاوڕێی زۆریشم هه‌یه و خۆشحاڵیشم به‌بوونی ئه‌و هه‌موو هاوڕێیه. من له‌به‌ر تهنیاییهكهم حه‌ز ده‌كه‌م هاوسه‌رگیریی بكه‌م، بۆچی نا، به‌ڵام بۆ ئازادیم و هونه‌ره‌كه‌م نه‌بێته رێگر.
چ مهرجێكت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێته هاوسه‌رت؟
مه‌هاباد: متمانه‌ی به‌خۆی و به‌منیش هه‌بێت، رێزگرتن له‌نێوانمان ئه‌ساس بێت، ئاساییه ئه‌گه‌ر ئامۆژگاریم بكات، چونكه ئامۆژگاری شتێكی جوانه، به‌تایبه‌ت بۆ من كه لێره گه‌وره نه‌بوومه، هه‌ندێك شت هه‌یه له‌وانه‌یه نه‌زانم و فێری نه‌بووبم، هه‌روه‌ها راستگۆیی زۆر پێویسته بۆ ژن و مێرد، حه‌زه‌كه‌م گرنگیم پێبدات بتوانم هونه‌ره‌كه‌م بكه‌م.
ئه‌گه‌ر پاره‌ی نه‌بێت و پێشمه‌رگه بێت؟
مه‌هاباد: پاره گرنگ نییه، كه‌سایه‌تی هه‌موو شتێكه، پێشمه‌رگه‌ش بێت جێی شانازییه، گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن من خۆشحاڵ ده‌كات.
