
هونه‌رمه‌ندی لاو حه‌مید عوسمان كه به‌گۆرانی (ئاوێنه) ده‌ناسرێته‌وه به مه‌به‌ستی بڵاوبوونه‌وه‌ی كلیپه تازه‌كه‌ی كه بۆ پێشمه‌رگه دروستی كردووه هات بۆ هه‌ولێر و پێشئه‌وه‌ی بچێته‌وه سلێمانی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ئه‌نجامدا و باسی ژیانی هونه‌ری و تایبه‌تی خۆی كرد، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجاریش ورده‌كاری كێشه‌كانی نێوان خۆی و بنه‌ماڵه‌ی حه‌مه‌جه‌زا باس ده‌كات.
سڤیل: ئێستا له هه‌ولێریت و سه‌ردانی چه‌ند كهناڵێكت كرد، بۆچی؟
حه‌مید عوسمان: هاتووم كلیپه تازه‌كه‌م كه تایبه‌ته بۆ پێشمه‌رگه ته‌واوم كرد و هێناومه بۆ كه‌ناڵه‌كانی هه‌ولێر، زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كان له‌هه‌ولێرن به‌حكومی ئه‌وه‌ی هه‌ولێر پایته‌خته، جگه له‌وه‌ش ئیشێكی دیكه‌م لێره هه‌بوو.
سڤیل: كه‌واته ئه‌مجۆره ئیشانه بۆ خۆت ده‌كه‌یت؟
حه‌مید عوسمان: به‌ڵی له‌كوردستان هاوكاری هونه‌رمه‌ندان ناكرێت و بههاوڕێتی ئیش ده‌كری، ده‌بی هونه‌رمه‌ند خۆی به‌دوای هه‌موو شتێكه‌وه بچێت و ژیانی هونه‌ری لێره به‌مشێوه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند تووشی كێشه‌یه‌ك هات و چووه دادگا كه‌سێك و لایه‌نێك نییه به‌رگریت لی بكات.
سڤیل: باسی دادگات كرد، به‌م بۆنه‌یه‌وه كێشه‌كه‌ی تۆ و بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا چی لێهاتۆته‌وه. له‌سه‌ر گۆرانی (هۆكاكی پێَشمهرگه) ؟
حه‌مید عوسمان: سوپاس بۆ خوا كێشه‌كه‌مان نه‌گیشته دادگا.
سڤیل: به‌ڵام ئه‌وان رازی نه‌بوون تۆ ئه‌م گۆرانییه گوته‌وه، چونكه پرست نه‌كردووه، پاشان رایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر گۆرانییه‌كه نهوهستێنی بانگی دادگات ده‌كه‌ن؟
حه‌مید عوسمان: ئه‌وان رازی نه‌بوون كه‌یفی خۆیانه، به‌ڵام من له‌ده‌می هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زاوه پێمگوتراوه چ گۆرانییه‌ك ده‌ڵێی بیڵی و پێی گوتم تۆ ئازادی كام گۆرانی ده‌ڵێیته‌وه، له كوردسات ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد، دواتریش من هه‌ر له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا ئیشم نه‌كردووه، پێشئه‌وه من (گوڵچین) ـم گوت كه دوێتی پێنج هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌م گووته‌وه، خۆ هه‌ر حه‌مه جه‌زا نه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌وه گۆرانییه‌كه‌ی حه‌مه جه‌زا كۆتایی گۆرانییه‌كه‌یه له‌ناو هه‌ر پێنج هونه‌رمه‌ند دا، من ئه‌ده‌بی و روحی دڵم له‌گه‌ڵ كاره‌كانی حه‌مه‌جه‌زا تێكه‌ڵ بووه و سه‌رسامی ئه‌وم، به‌ڵام ئه‌وان به‌كه‌یفی خۆیان قسه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وا بڕوا ئه‌وان هونه‌ره‌كه‌ی حه‌مه‌جه‌زا دواده‌خه‌ن و ناشرین، من له‌خۆشه‌ویستی خۆم ئه‌م كاره‌م كرد، كه‌چی كه‌سێك هاتووه به‌ناوی به‌رهه‌م حه‌سه‌ن كه خوشكه‌زای حه‌مه‌جه‌زایه شت له‌سه‌ر من ده‌نوسێت له‌فه‌یسبووك، ئه‌و كه‌سه هه‌ر له‌یادگاری خه‌ڵك نه‌ماوه و ده‌یه‌وێت له‌سێبه‌ری ناوی من ناوی خۆی بێنێته‌وه ناو ئه‌م جیله تازه‌یه‌وه.
سڤیل: تۆ له‌سه‌ره‌تادا پرست پێ كردن یان نا؟
حه‌مید عوسمان: به‌ڵێ پرس كراوه، كوڕه گه‌وره‌كه‌ی كه ناوی ته‌هایه ده‌ڵی سه‌وزه بڕۆ دواتر كوڕه‌كه‌ی تر كه ناوی هونه‌ره ده‌ڵی سوره بوه‌سته، ئه‌وان خۆشیان نازانن كاره‌كانی حه‌مه‌جه‌زا لای كێیه و به‌ڵێنی ئیشه‌كانی حه‌مه‌جه‌زا لای كێیه؟ ئه‌گه‌ر وابڕوات و چه‌ند گه‌نجێكی دیكه‌ی وه‌كو حه‌مید بتۆرێنن لهحهمهجهزا له هونه‌ره‌كه‌ی حه‌مه‌جه‌زا، ئه‌وه دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه هونه‌ره‌كه‌ی حه‌مه‌جه‌زا دواده‌خه‌ن و غه‌در له‌هونه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
من كه له‌سه‌ره‌تادا كه ده‌ستم به‌كاره‌كه كرد رێگه پێدراو بووم له‌لایه‌ن هه‌موو بینهماڵهكهیهوه، چونكه له‌هه‌موو یاد و بۆنه‌یه‌ك بۆ حه‌مه‌جه‌زا من له‌وی بوونم هه‌بووه و كارم كردووه، ئه‌وكات كوڕی چاك بووم، به‌ڵام كه ده‌ستم كرد به‌كاره‌كان و هاته‌سه‌ر كلیپه‌كه ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌یری منیان كرد و وایانزانی ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر كاره‌كانی حه‌مه‌جه‌زا خۆم ده‌كه‌م بهحهمید، نا وانییه، وه‌ختێك گۆرانی هۆكاكی پێشمه‌رگه‌م گوتووه گۆرانی خۆم هه‌بووه و ناوبانگم هه‌بووه، وه‌ختێك له‌بۆنه‌كان ئاماده ده‌بووم و گۆرانییه‌كانی حه‌مه جه‌زام ده‌گووت گۆرانی خۆم هه‌بووه، به‌ڵام كه كاره‌كه‌م بڵاوكرده‌وه داوای وه‌ستانی كلیپه‌كه‌یان كرد و ئه‌ده‌بییه‌ن كاره‌كه‌م وه‌ستاندووه، به‌ڵام جوان نییه له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه قسه بكه‌ن بهمن، من به‌ڕێزه‌وه پرسم پێكردن و به به‌ڕێزه‌وه كاره‌كه‌شم وه‌ستاند، كه‌واته ئێوه‌ش قسه مه‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش بنه‌ماڵه‌كه‌ی حه‌مه‌جه‌زا زه‌ره‌رێكی زۆری مادیان لێدام، چونكه من ئهلبوومێكم كرد بۆ گۆرانییه‌كانی حه‌مه‌جه‌زا كه هه‌شت گۆرانی بوو، نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلارم تێدا خه‌رج كرد و دوو ساڵیش خه‌ریكی بووم ئه‌ویشان وه‌ستاند.
سڤیل: گۆرانییه‌كانی تۆ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌لایه‌ن چینی گه‌نجانه‌وه قبوڵ كراوه و جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌تی خۆتت هه‌یه، چۆنه بیرت لهئهلبووم نه‌كردۆته‌وه؟
حه‌مید عوسمان: من سوپاسی گوێگره‌كانم ده‌كه‌م، ئه‌وه‌شی كه حه‌مید ناناسێت هیوادارم ئاشنا بێت به‌ده‌نگی من، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه به‌هۆی ئه‌لبوومه‌كه‌ی كاكه حهجهزاوه من ئه‌لبوومێكی 14 گۆرانی خۆم وه‌ستاندبوو، باوه‌ڕ بكه ئاواز و تێكستی زۆر جوانی تێدایه، یه‌كێك له‌م گۆرانیانه دوێته له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند چنار گوتوومه، به‌ڵام باوه‌ڕ بكه‌ن هه‌موو ئیشه‌كانی خۆم وه‌لانا خه‌ریكی ئه‌لبوومه‌كه‌ی كاكه حه‌مه‌جه‌زا بووم، به‌داخه‌وه ئه‌وه هه‌ڵوێستیان بوو، له‌ئێستادا ئه‌لبوومه‌كه‌ی خۆم بڵاوده‌كه‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك قسه‌م كردووه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی، به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌ی كوردستان بڵابوونهوهكهی به‌باش نازانم.
سڤیل: گۆرانی (ئاوێنه) تۆی زیاتر به‌گوێگر ناساند، بیرۆكه‌ی ئه‌م گۆرانییه چۆن دروست بوو؟
حه‌مید عوسمان: من له‌ناو چه‌ند گۆرانییه‌ك ئه‌م گۆرانییه‌م هه‌ڵبژارد، كه ئاوازه‌كه‌ی هی مامۆستا بورهان موفتیزاده‌یه، كه چوومه لای و داوام لێ‌كرد چه‌ند ئاوازێكم بداتی، گوتی چه‌ند كارێكم هه‌یه، له‌ناو هه‌موو كاره‌كان ئه‌م گۆرانییه‌م هه‌ڵبژارد، كه له‌شیعری به‌ڕێز ساڵح بێچار بوو، زۆر بیرم له‌وه‌كرده‌وه ئه‌م كاره بكه‌م و به‌چۆن بیكه‌م كلیپ، ئه‌گه‌ر بیكه‌م به‌كلیپ چ رووده‌دات؟ قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر بڕیار فه‌تاح كرد و به ته‌له‌فۆن گۆرانییه‌كه‌م بۆ گوت و ئه‌ویش گوتی زۆرم پێمخۆشه و حه‌زده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كتر ببینین، ئه‌وه بوو كلیپه‌كه‌ی بۆ كرد، هه‌روه‌ها بیرم كرده‌وه ده‌مێك بوو له‌م وه‌زن و قافیله‌ی تێكستانه كاری بۆ نه‌كرابوو له‌ناو گۆرانی كوردیدا، له‌سه‌رده‌می حه‌مه‌ی نێرگهر و قادر كابان و قادر دیلان و فوئاد ئه‌حمه‌د ئه‌وانه تێكستی به‌مجۆره‌یان به‌كارهێناوه و وه‌سفی جوانی ئافره‌تیان كردووه، به‌ڵام ده‌مێك بوو كاری وا نه‌كرابوو، پێم‌خۆش بوو كارێكی وا بكه‌مه‌وه.
سڤیل: وا هه‌ست ناكه‌یت، به‌بۆنه‌ی ئه‌م گۆرانییهتهوه كچان زیاتر حه‌ز به‌خۆ جوانكردن و به‌رده‌م ئاوێنه ده‌كه‌ن؟
حه‌مید عوسمان: به‌ڵی وایه، به‌ده‌م ئه‌م گۆرانییه‌شه‌وه ده‌چنه به‌رده‌م ئاوێنه و خۆیان جوانتر ده‌كه‌ن. رێزم هه‌یه بۆ ئه‌م خانمانه و جوانكاریش سروشتی ئه‌وانه، به‌ڵام ئه‌م شاعیره مامۆستا ساڵح بێچاره كه تێكسته‌كه‌ی نووسی سوپاسی ده‌كه‌م و ده‌ستی مامۆستا بورهان موفیتزادهش خۆش بێت، توانیمان هه‌موومان پێكه‌وه كارێكی جوان دروست بكه‌ین بۆ سه‌رشاشه.
سڤیل: پێش چاوپێكه‌وتنه‌كه گوتت "زوو زوو سه‌فه‌ر ده‌كه‌م" سه‌فه‌ر بۆ كوی ده‌كه‌یت و به‌مه‌به‌ستی كاری هونه‌ری یان ژیانی تایبه‌تی خۆت؟
حه‌مید عوسمان: وایه زوو سه‌فه‌ر ده‌كه‌م، له‌ساڵێك چوار سه‌فه‌ر ده‌كه‌م بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێك سه‌فه‌ر ده‌كه‌م و هه‌موو شته‌كانیش تێكه‌ڵه، بۆ نموونه ده‌ستگیرانه‌كه‌م له‌ده‌ره‌وه ده‌ژی له‌نه‌رویج، هیچ نه‌بێت له‌ساڵێكدا دووجار سه‌ردانی ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها بۆ كاری هونه‌ری سه‌فه‌ر ده‌كه‌م بۆ به‌شداریكردن لهفیستیفاڵهكانی ده‌ره‌وه، جگه له‌وه‌ش بۆ بازرگانی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم رۆشتووم و هه‌ندێكجاریش بۆ سیاحه‌ی خۆم سه‌فه‌ر ده‌كه‌م.
سڤیل: كه‌واته دهستگیرانداریت، ئه‌ی ده‌ستگیرانه‌كه‌ت خزمی خۆته؟ به‌نیازن كه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بكه‌ن؟
حه‌مید عوسمان: نه‌خێر بێگانه‌یه و به‌خۆشه‌ویستی دهستگیراندارین، ئێستا ئه‌و ده‌خوێنی له‌زانكۆدا، ئه‌مساڵ زانكۆ ته‌واو ده‌كات و ئینجا ئاهه‌نگه‌كه ده‌كه‌ین و پلانمان وا داناوه من بچم بۆ نه‌رویج ئاهه‌نگه‌كه بكه‌ین و له‌وێش نیشته‌جی ده‌بم و ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌م، چونكه به‌داخه‌وه له‌كوردستان هیچ ئاسانكارییه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ندان نییه.
سڤیل: تاچهندت خوێندووه، ئه‌ی له وڵاتی نه‌رویج حه‌زده‌كه‌یت چی بخوێنی؟
حه‌مید عوسمان: من هه‌تا چواری ئاماده‌ییم خوێندووه، زۆر حه‌زم له‌به‌شی جوانكاری و سه‌رتاشییه، (مێكاپ ئارتیس) چونكه ئه‌وه كارێكی زۆر جوانه و هونه‌رییه، ئینجا كارێكه ده‌توانم له‌هه‌ر وڵاتێك بم كاری پی بكه‌م، ده‌مه‌وێت له نه‌رویج ئه‌وه بخوێنم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م بژیم و كاری هونه‌ریش بكه‌م.
سڤیل: گۆرانییه‌كانت جوانن و سه‌لیقه‌ی پێوه دیاره، كی گۆرانییه‌كانت بۆ هه‌ڵده‌بژێرێت؟ ئایا شاره‌زایت له‌سه‌ر موزیك هه‌یه؟
حه‌مید عوسمان: مۆسیقام خوێندووه، به‌ڵام به‌شێوه ئه‌كادیمییه‌كه‌ی نا. جۆره‌كانی مه‌قامیش هه‌ر به‌شێوه خۆرسكیهكهی خۆم ده‌زانم، ته‌نیا تۆزێك ده‌توانم پیانۆ بژه‌نم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌لیقه‌ی گوێگریم، من زۆر منداڵ بووم تائێستا به‌رده‌وام گوێم له‌گۆرانی گرتووه و به‌منداڵی هه‌میشه ئیفۆن له‌گوێم بووه و هه‌تا له‌ناو جێگه‌ی خه‌وتن ئیتفۆنم لهگوی بووه و گوێم له‌گۆرانی گرتووه، شه‌و نه‌بووه كتێبی شاعیران و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانم نه‌خوێندبێته‌وه، ئه‌و گوێگرتنه له‌هونه‌ر و له‌گۆرانیگوتن باشترت ده‌كات نه‌ك وات لی ده‌كات داهێنانی پی بكه‌یت، چونكه داهێنان قورسه، ده‌بی زۆر باشتر هه‌وڵبده‌یت.
من خۆم گۆرانییه‌كانم بۆ خۆم هه‌ڵده‌بژێرم و هه‌تا بۆ كلیپهكانیش خۆم پێشنیاری ده‌كه‌م.
سڤیل: په‌یجه‌كه‌ت و ئه‌كاونته‌كه‌ت داخست، به‌نیاز نیت بیكه‌یته‌وه؟ ئه‌ی ئه‌و داخستنه لهههوادارهكانت دووری نهخستیتهوه؟
حه‌مید عوسمان: په‌یجه‌كه‌م خاوه‌نی 49 هه‌زار لایك بووم، به‌داخه‌وه من له‌به‌ر شتێك دامخست، چونكه چه‌ندین په‌یج به‌ناوی منه‌وه كراون و كه‌سانی هونه‌رمه‌ند و شاعیران و دۆست و كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن به‌ناوی منه‌وه قسه‌ی ناشرینیان گوتووه، دۆستانم په‌یامێكیان هه‌بووه و ده‌ستخۆشیان هه‌بووه كه‌چی به‌وشه‌یه‌كی ناشرین وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، بۆیه من بڕیارمدا هیچ فه‌یسبووك و ئه‌كاونتێكم نه‌بێت بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵنه‌خه‌ڵتێن و بزانن كه من هیچ شتێكم نییه و به‌هیچ له‌م په‌یج و لاپهرانهش باوه‌ڕ نه‌كه‌ن كه به‌ناوی منه‌وه دروستكراون، هه‌تا من تانگۆشم نییه، ته‌نیا ڤایبه‌رم هه‌یه، كه قسه‌ی پێ ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سوكارم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، داوای لێیوردنیش له‌هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌م كه به‌ناوی منه‌وه قسه‌ی ناشرینی پێ گوتراوه.
كۆتاین قسه‌شم ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر گۆرانی (هۆكاكی پێشمه‌رگه) به‌رهه‌م حه‌سه‌ن له‌سه‌ر منی نووسی، ئه‌و زۆر زووتر له‌من كاری هونه‌ری كردووه له‌هونه‌ر و زۆریش خه‌ڵك گله‌یم لێده‌كه‌ن ده‌ڵێن بۆچی وه‌ڵامی به‌رهه‌م حه‌سه‌ن نادهدهیتهوه؟ چوار ساڵ یادی حه‌مه‌جه‌زا كرایه‌وه هه‌ر چوار ساڵ من ئاماده بووم و یادم كرده‌وه لهمهراسیمهكان و ته‌له‌فزیۆن و رادیۆكان، ئه‌ی باشه به‌رهه‌م حه‌سه‌ن كه تۆ خۆت به‌گۆرانیبێژ ده‌زانی و خۆت بهخووشكهزای حه‌مه‌جه‌زا ده‌زانی له‌كوی بوویت و چیت ده‌كرد و بۆنه‌هاتی لهیادهكان گۆرانی بڵێی و ئاماده بیت؟ بۆیه‌شه وه‌ڵامم نه‌داوه نامه‌وێت كه‌سێك كه ساڵه‌های ساڵه ونه له‌گۆرانیگوتن و لای خه‌ڵك نه‌ماوه كه‌چی بێت له‌سه‌رشانی من خۆی زیندوو بكاته‌وه، هه‌روه‌ها قسه‌كانیشی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه لای من.
