
دڵنیا قه‌ره‌داغی ئه‌وه ده‌نگۆیه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات له هاوسه‌ره نوێیه میسڕییهكهی جیابۆته‌وه.
هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغی له‌وڵاتی میسڕه‌وه قسه‌ی بۆ (سڤیل) كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدایه و ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و و سلێمان عوسمان كونسولی پێشووی میسر له‌هه‌ولێر ده‌كه‌ن و گوتی "ئێستا له‌وڵاتی میسڕم و خه‌ریكی ماڵدانان و ژیانێكی نوێین، بۆیه ئه‌م هه‌واڵه زۆر دووره له‌راستیه‌وه و ئێمه زۆر یه‌كترمان خۆشده‌وێت و بۆ ساڵێك و چه‌ند ساڵێك زهواجیمان نه‌كردووه، به‌ڵكو بۆ ژیانێكی نوی زه‌واجمان كردووه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.