
گۆرانیبێژی لاو هونه‌ر بابان په‌شیمانی خۆی ده‌ربڕی له كاركردنی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ شه‌هرام گوڵچین، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه هونه‌ر بابان نوێترین كاری هونه‌ری خۆی راگه‌یاند، كه گۆرانییه‌كی دوێته له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سوری، كه بڕیار وابوو گۆرانییه دوێته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌هرام گوڵچین بێت.
هونه‌ر بابان له‌باره‌ی نوێترین كاری هونه‌ری خۆی له لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی گۆرانییه‌كی دوێته به‌ناوی (عاشق نابم) ، له تێكستی شه‌هاب زه‌نگه‌نه و ئاوازی خۆی و موزیكی ئاواره موده‌ڕیسی، كه به‌شێوه‌یه‌كی دوێت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی لاو محه‌مه‌د سوری تۆماری كردووه.
له‌ماوه‌ی پێشوودا هونه‌ر بابان و شه‌هرام گوڵچین پێكه‌وه كاركردنیان راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا قسه بوو و هونه‌ر بابان په‌شیمان بوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی دروستبوونی كێشه له‌نێوانیان دا.
هونه‌ر بابان بۆ ئه‌وه ده‌ڵێت "من لێره‌وه ئه‌وه ده‌ڵێم په‌شیمانم كۆنسێرتم له‌گه‌ڵ شه‌هرام گوڵچین كرد، سه‌ره‌تا خۆی داوایكرد كۆنسێرتی له‌گه‌ڵ بكه‌م هه‌رچه‌نده كاره‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام كاركردن له‌گه‌ڵ شه‌هرام مورتاح نیم، هه‌رچه‌نده وا بڕیاربوو دوێت بكه‌ین، به‌ڵام من ئاماده نه‌بووم و ره‌تم كرده‌وه، له‌ته‌مه‌نی كاركردنم له‌هونه‌ردا تاكه شت كه لێی په‌شیمان بم كاركردنه له‌گه‌ڵ شه‌هرام، ئیتر هه‌ر كارێك بكه‌م پێشتر له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم گفتوگۆ ده‌كه‌م و یه‌كسه‌ر بڕیار ناده‌م".
ئه‌و ته‌واو ئاماژه بۆ كێشه‌ی خۆی و شه‌هرام ناكات، به‌ڵام له‌قسه‌كانی هونه‌ردا ده‌رده‌كه‌وێت كێشه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر پاره بووه، هه‌روه‌كو هونه‌ر ده‌ڵێت "زۆر به‌كورتی من هونه‌ره‌كه‌م كه به پاكی و دڵسۆزی كاری تێدا ده‌كه‌م ناكه‌مه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی و پاره، به‌ڵام پاره بۆ شه‌هرام له‌هونه‌ر گرنگتره و له هاوڕێتیكردن خۆشه‌ویستره".
هه‌روه‌ها گوتیشی "من كێشه‌یه‌كی وام نییه ته‌نیا قسه‌ی دڵی خۆم ده‌كه‌م له‌سه‌ر كاری هونه‌ری له‌گه‌ڵ شه‌هرام، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه كۆتایی هات كاركردنم له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزه، من كێشه‌ی شه‌خسیم نییه له‌گه‌ڵی، ته‌نیا ئاماده‌ی ئه‌وه‌م تێدا نییه كاری هونه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌م و ره‌تم كردۆته‌وه".
