خانمه هونه‌رمه‌ند ئالان عومه‌ر كه ئێستا له‌وڵاتی سوید نیشته‌جێیه ده‌بێته پێشكه‌شكاری پرۆگرامێكی هونه‌ری لهرادیۆیهكی وڵاتی سوید.
له‌وباره‌یه‌وه ئالان عومه‌ر به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "له رادیۆی (سالا) كه رادیۆیه‌كی سویدیه، پرۆگرامێكی هونه‌ریم هه‌یه به‌زمانی كوردی، زۆر مه‌به‌ستمه زیاتر هونه‌ری خۆمان به‌گوێی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته خۆشه‌ویسته‌دا بده‌ین، هه‌ر ئه‌ڵقه و هونه‌رمه‌ندێك ده‌كه‌م به‌میوانی به‌رنامه‌كه‌م".
