
هونه‌رمه‌ند تاریق ئاكره‌یی هه‌ولێری نییه، به‌ڵام هه‌موو ته‌مه‌نی هونه‌ری له‌هه‌ولێر به‌خشیه‌وه، دوای 30 ساڵ ئێستا گله‌یی له‌براده‌ره هونه‌رمه‌نده‌كانی خۆی ده‌كات له‌هه‌ولێر كه شارچێتی له‌گه‌ڵ دهكهنو ناهێڵن ده‌ركه‌وێت، ئه‌و له‌م چاوپێكه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ (سڤیل) باسی زۆر شت ده‌كات كه تائێستا باسی نه‌كردووه.
سڤیل: له‌ساڵانی پێشوودا له‌هه‌موو كارێكی درامی و شانۆ و سینه‌مادا تۆ رۆڵێكی سه‌ره‌كیت هه‌بووه، به‌ڵام له‌م چوار ساڵه‌ی رابردوودا هیچ به‌رهه‌مێكت نییه، ئه‌گه‌ریش هه‌بێت كاره‌كه له‌ئاست پێویستدا نه‌بووه، بۆچی؟
تاریق ئاكره‌یی: وایه، به‌ڵام له‌م چوار، پێنج ساڵه‌ی رابردوودا كاتێك ده‌مارێكی له‌شم گیرا و نه‌شته‌رگه‌ریم ئه‌نجامدا، ئه‌وه وایكرد من ساڵێك به‌چاره‌سه‌ری خه‌ریك بم و هه‌ر دوای ئه‌وه له ئیشێكی مامۆستا سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان به‌شداریم كرد و رۆڵی سه‌ره‌كیم هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌شداریمان له فیستیڤاڵی باتمان كرد له توركیا، له‌هه‌مان ساڵدا له درامای (خه‌ج و سیامه‌ند) رۆڵی سه‌ره‌كیم وه‌رگرت به‌رۆڵی باوكی (خه‌ج) كه تائێستا به‌خش نه‌كراوه، ئه‌ویش راگیرا و ده‌ست پێكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌مانگی چواردا له كارێكی سینه‌مایی خۆبه‌خشانه‌دا به‌شداریم كرد فیلمێكی دیكۆمێنتی درێژ بوو، به‌پاره‌ی خۆم كردم به‌ناوی "جه‌ژن ناكه‌ین". كه باس له خێزانێكی ئێزدی ده‌كات و له‌رۆژی 3/8/2014 كاتێك داعش هێرشی كرده به‌سه‌ر شه‌نگاڵ ئه‌و خێزانه یه‌كێك له بوون قوربانییه‌كان.
سڤیل: له‌م كارانه رازیت كه له‌م چوار ساڵه‌ی رابردوودا به‌شداریت تێدا كردوون؟
تاریق ئاكره‌یی: من له‌رۆڵه‌كانی خۆم رازیم، ئیشه‌كانیش دواجار بینه‌ر بڕیارده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌هه‌ولێر ئیش كه‌م كراوه.
سڤیل: دووركه‌وتنه‌وه‌ت له سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، دووركه‌وتنه‌وه‌ت له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان كه 27 ساڵ وانه‌ت تێدا گوتۆته‌وه، ئه‌وه دووركهوتنهوهته له‌هونه‌ر یان دووركهوتنهوهته له‌كێشه، یانیش ئه‌وه ململانێی حیزبییه؟
تاریق ئاكره‌یی: دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌سه‌رئێشه، من 27 ساڵ له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان مامۆستا بووم باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌گه‌ر فشارێكی زۆر قورس و ناخۆش نه‌بوایه له‌سه‌رم به‌جێم نه‌ده‌هێشت، كه‌سێك 27 ساڵ وانه‌ی له‌شوێنێك گوتبێته‌وه ئه‌و سی ساڵه‌ی كه ماوه بۆچی به‌جێی بهێڵێت؟ به‌ڵام پێمخۆشه ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌م كه په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان وه‌كو جاران نه‌ماوه به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، به‌داخه‌وه ده‌ست تێوه‌ردانێكی زۆر خراپ و پیسی تێدایه كه په‌یمانگای وێران كرد و قه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه جاری جاران، به‌ڵام له سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان دوورنه‌كه‌وتوومه‌ته‌وه.
سڤیل: ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌دوای تۆ له هه‌ولێر ده‌ركه‌وتن و پێش تۆ كه‌وتنه‌وه له پله‌ی وه‌زیفی و ئیمتیازات، حه‌ز به‌وه‌رگرتنی پۆست و كارگێڕی ناكه‌یت؟
تاریق ئاكره‌یی: ئه‌وه دژایه‌تیكردنه كۆمه‌ڵێك بۆچوون هه‌یه له‌م دواییانه كه قیاده‌ی حیزبه‌كانیش به‌رپرس بوون له‌م مه‌سه‌له‌یه، لێره به‌هه‌ندی شت هونه‌رمه‌ند هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت و ده‌ستنیشان ده‌كری بۆ ئه‌م شوێنانه من لام په‌سه‌ند نییه قه‌ت، بۆ نموونه بچم بۆ به‌رپرسێك ماستاو بكه‌م و به‌دڵی و كه‌یفی ئه‌و قسه بكه‌م! هه‌روه‌ها جگه له‌وه‌ش براده‌رانی هه‌ولێر واده‌زانن هه‌ولێر ته‌نیا بۆ ئه‌م كه‌سانه‌یه كه له‌هه‌ولێر لهدایكبوونهّ و نابێت كه‌سێكی دیكه لێره هیچ پۆست و ئیمتیازاتێك وهرگرێتّ! به‌و بیركردنه‌وه هه‌ڵه‌یه من رووبه‌رووی دژایه‌تیكردنێكی زۆر جدی بوومه‌وه، بۆ نموونه من سێ‌جار ده‌ستنیشانكرام بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان، سێ‌جار ده‌ستنیشانكرام بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما و جارێكیش دهستنیانكرام بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش جارێك ده‌ستنیشانكرام بۆ پۆستێك دوور بوو له‌بواری هونه‌ری، به‌ڵام ئه‌و دژایهتیكردانهی بۆمن هه‌یه وایكردووه هیچ له‌وانه‌ی كه باسم كرد نه‌كرا، ئه‌و شه‌وه‌ی كه به‌یانییه‌كه‌ی ده‌بوو من پۆسته‌كه وه‌رگرم، كه‌چی شه‌و له‌سه‌ر مێزی خواردنه‌وه یان له‌سه‌ر مێزی داوه‌تكردن شته‌كان ده‌گۆڕا و كه‌سێكی تر داده‌نرا، باوه‌ڕ بكه‌ن جاری وا هه‌بووه كه‌سێكی غه‌یری حیزبی دانراوه گوتیانه له‌به‌رئه‌وه‌ی كوڕٍی هه‌ولێره تاریق كوڕی هه‌ولێر نییه! به‌داخه‌وه له‌هه‌ولێر شارچێتی زاڵ بووه به‌سه‌ر توانای كه‌سه‌كان و ئه‌و شارچێتییه غه‌دری زۆری لێم كردووه و ئه‌وه‌ش وایكردووه نه‌هڵێن كه‌سی شاره‌زا و شیاو و موسته‌حه‌ق ده‌ركه‌وێت.
ئه‌و دژایهتییهكردنهش به‌شێك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر من نه‌متوانی بوونی خۆم بهسهلێمێنم به‌رامبه‌ر به‌تۆ باشتر وایه نه‌هێڵم تۆ ده‌ركه‌وی، "به‌ده‌ركه‌وتنی تۆ، تێكشاندنی منه" باشتر وایه نه‌هێڵم تۆ ده‌ركه‌ویت و ببیته شتێك تاوه‌كو هه‌ر خۆم بمێنمه‌وه، ئه‌و براده‌رانه‌ش هه‌روا ئیش ده‌كه‌ن.
سڤیل: له‌ئێستادا شانۆ و دراما و سینه‌ما كامیایان له‌پێش كامیان كه‌وتووه؟
تاریق ئاكره‌یی: ئێستا هه‌موو بواره‌كان دواكه‌وتوون و شانۆ له‌م شاره‌دا نه‌ماوه و ناشمێنێت، رۆژێكیان ره‌خنه‌گری شانۆیی به‌ڕێز موحسین محه‌مه‌د قسه‌یه‌كی كرد و گوتی "ئه‌و شاره ئه‌كته‌ر و شانۆیی تێدا نامێنێت". كه به‌هۆیه‌وه رووبه‌رووی قسه‌ی ناشرین و ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بوویه‌وه له‌لایه‌ن شانۆكارانی هه‌ولێر، به‌ڵام وا قسه‌كه‌ی ئه‌و رۆژ به‌رۆژ دێتهجی، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه رێبه‌رایه‌تی رۆشنبیری ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن نه‌یانهێشت شانۆی تێدا بمێنێت، شانۆ هه‌ر ئه‌وه نییه ساڵی جارێك شانۆگه‌ریه‌ك له‌پارك بكه‌ین یاخود له‌شوێنێك به‌شێوازی ئاههنگسازییهكدا ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵك بڵێم له‌م شاره‌دا شانۆ هه‌یه، خۆزگه ئاههنگسازییهكی ته‌واو بوایه، من پێم سه‌یره له‌م شاره‌دا شانۆ بۆ وای لێهاتووه؟ ته‌نانه‌ت وا هه‌ست ده‌كه‌م سوێند خواره‌وه كه نه‌هێڵن له‌م شاره‌دا شانۆ پێشكه‌وێت.
سڤیل: مه‌به‌ستت هه‌ولێره یان سلێمانی؟
تاریق ئاكره‌یی: نه‌خێر سلێمانی كاری خۆی ده‌كات دهۆكیش كاری خۆی ده‌كات و فیلم ده‌كه‌ن و شانۆ ده‌كه‌ن و به‌رهه‌می باشیان هه‌یه، به‌ڵام من پێم وایه خه‌ڵكانێك بوونه‌ته دارده‌ست بۆ خه‌ڵكانێك كه نه‌هێڵن له‌م شاره‌دا ئیش بكرێت.
سڤیل: نزیكه‌ی 45 ساڵه كاری هونه‌ری ده‌كه‌یت، به‌رهه‌می هونه‌ری ئه‌م 45 ساڵه‌ت حه‌قی ژیانی تۆی داوه؟
تاریق ئاكره‌یی: نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه نه‌یهێشتووه به‌دڵی خۆم بژیم و نه‌یهێشت منداڵه‌كانم به‌دڵی خۆیان بژین، چونكه هونه‌ر كۆمه‌ڵێك ئیتیزاماتی فه‌رز كرده سه‌رم ناچار بووم ئینتیزاماتی پێوه بكه‌م من موڵكی خۆم نیم ئه‌گه‌ر قبوڵ بێت به‌خۆم بڵێم من هونه‌رمه‌ندم، چونكه خه‌ڵك به جۆرێك بمبینێت كه له‌بازار منی بینی حه‌ز ده‌كات وێنه‌م له‌گه‌ڵ بگرێت و یاخود چاییهكم له‌گه‌ڵ بخواته‌وه پێویسته له‌ئاستی ئه‌و داخوازییه بیت، كه كارێكیش پێشكه‌ش ده‌كه‌م ده‌بێت له‌ئاستی ئه‌و وێنه‌یه‌دا بم كه بینه‌ر منی تێد بینیووه، بۆیه قه‌ت نابێت له‌و ئاسته كه‌متر بم شتێك پێشكه‌ش بكه‌م.
سڤیل: تۆ له درامای (خه‌ج و سیامه‌ند) سه‌د له سه‌د حه‌قت به رۆڵه‌كه‌ی خۆت داوه، واتا رازیت لهرۆڵهكهی خۆت؟
تاریق ئاكره‌یی: من لهرۆڵهكهی خۆم رازیم و كاره‌كه‌ش به‌گشتی خراپ نییه، هه‌رچه‌نده تائێستا دراماكه نه‌بینراوه و نازانم بینه‌ر چۆن بڕیار ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ی له‌كاتی وێنه‌گرتن و كاركردن بینیمان پێم وایه دراماكه خراپ نه‌بێت.
سڤیل: تۆ ئاماده‌ی هه‌موو رۆڵێك ببینی كاتێك ده‌رهێنه‌رێك داوای بهشداریكرنت لێده‌كات له‌كاره‌كه‌یدا؟
تاریق ئاكره‌یی: نه‌خێر، له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره باشتێكت بۆ باس بكه‌م كه زۆر له‌هونه‌رمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ و له‌ملا و ئه‌ملا شایه‌دن، رۆژێكیان براده‌رێك بۆ رۆڵێك 10 هه‌زار دیناری سویسری بۆدانام كه 10 دینارم له‌ماڵ نه‌بوو، گووتی ئه‌و رۆڵه‌م بۆ ببینه، كه رۆڵه‌كه‌م خوێنده‌وه به‌دڵم نه‌بوو گوتم: "نایكه‌م" سه‌ره‌تا 1000 هه‌زار دیناری بۆم دانا بوو، كه زانی نایكه‌م بۆیكردم به 10000 ده هه‌زار دینار، به‌ڵام من هه‌ر رازی نه‌بووم، من یه‌ك شتم هه‌یه، زۆر ئیحترامی رۆڵه‌كه‌ی خۆم ده‌گرم و ئیحترامی ئه‌و رۆڵانهشم ده‌گرم كه پێشتر بینیوومه.
سڤیل: تۆ باسی ئه‌وه ده‌كه‌یت ئیحترامی هونه‌ره‌كه‌ت ده‌گری، به‌ڵام زۆر هونه‌رمه‌ند ئێستا وه‌ستاوه كار ناكه‌ن و پێیان وایه به‌مجۆره ئیحترامی هونه‌ری خۆیان ده‌گرن، به‌ڵام تۆ به‌مشێوه‌یه بیرناكه‌یته‌وه؟
تاریق ئاكره‌یی: بۆ زۆر ئیش داوا كراوم نه‌مكردووه به به‌ڵگه‌وه، من وه‌كو گوتم رێز له‌هونه‌ری خۆم ده‌گرم به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بزانم كارێكی جوانم پێناكرێت نایكه‌م، ساڵی 1998 قسه‌م كرد و گووتم "من وه‌كو یاریزانی تۆپی پێ وام، ئه‌گه‌ر زانیم گۆلم پێناكرێت و ناتوانم ناو یاریگا یاری بكه‌م رێزی خۆم ده‌گرم و داوای لێبوردن ده‌كه‌م.
سڤیل: ژیانی رۆژانه‌ت چۆن ده‌یت؟
تاریق ئاكره‌یی: به‌نیان ده‌وامی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریم هه‌یه له‌وه‌ته‌ی خۆم گواستۆته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت له‌به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان، ئێواران دڕۆم بۆ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان بینینی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌گه‌ر گفتوگۆیه‌كی هونه‌ری هه‌بێت ده‌یكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ش ده‌چم بۆ بازاڕ و چایخانه‌ی مه‌چكۆ براده‌ران ده‌بینم.
