https://www.youtube.com/watch?v=k8uH0Anwx6o
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی كه باس له‌وه ده‌كات داعش داوای هونه‌رمه‌ند ئالین له‌حكومه‌تی كوردستان كردووه، ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه دیله‌كان ئازاد ده‌كه‌ن، ئالین رایگه‌یاند "من له هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش ناترسم و هه‌ر ساڵ و هه‌ر مانگ گۆرانی نوێتر بۆ پێشمه‌رگه ده‌ڵێم".
هونه‌رمه‌ند ئالین به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌نگۆیه بۆمن شتێكی سه‌یره و نه‌مبیستووه، به‌ڵام من هه‌موو ساڵێك و هه‌ر مانگێك گۆرانیه‌كی نوی بۆ پێشمه‌رگه ده‌ڵێم و سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان ده‌كه‌م به‌هه‌وێنی كاره‌كانم، له هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆرستانی داعش ناترسم و ناتوانن بموه‌ستێنن".
جێی ئاماژه‌یه ئالین خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه و دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه، خاوه‌نی چه‌ندان كلیپ و ئه‌لبوومه، له‌گه‌ڵ دروستبوونی شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش، دوو گۆرانی بۆ پشتیوانی پێشمه‌رگه بڵاوكرده‌وه، به‌مه‌ش زیاتر ناوبانگی له‌كوردستان ده‌ركرد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.