
دوێنی ئێواره ته‌له‌فۆنێكم بۆ هات ژماره‌كه نه‌ناسراو بوو، وه‌ڵامم دایه‌وه و وتی "حاجی ئه‌حمه‌دم". چاك و چۆنیهكی گه‌رمان كرد، ئاخر حاجی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ره.
وتی ئێستا له ته‌له‌فزیۆن كار ده‌كه‌ی؟ وتم من قه‌ت له ته‌له‌فزیۆن كارم نه‌كردووه و رۆژنامه‌نووسیم ته‌نیا له رۆژنامه و گۆڤار بووه. . . واتا چاپه‌مه‌نی، كه ئه‌م رسته‌یه‌م وت هه‌موو شتێك كۆتایی هات و هه‌ڵه نه‌بم په‌شیمان بوویه‌وه كه ته‌له‌فۆنی بۆم كردووه!!.
وتی "باشه وامزانی له ته‌له‌فزیۆن ئیش ده‌كه‌ی خوا حافیز!". كه‌واته ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆن كار ده‌كه‌ن رۆژنامه‌نووس نین!!!
ئه‌وانه ته‌نیا به مه‌سله‌حه‌ت مامه‌له له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن و واتێگه‌یشتوون ده‌بی رۆژنامه‌نووس له‌خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی ئه‌واندا بێت.
هه‌ركات وا پێویست بكات شتێك بڵاوبكه‌نه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی ئه‌وان دایه په‌یوه‌ندی به رۆژنامه‌نووسانه‌وه ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی ده‌یانه‌وی بڵاوی بكه‌نه‌وه ئامانجێك بپێكی ده‌ستكه‌وتێك به‌وان بدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌كه ئاماده نه‌بێت به‌كار بهێنرێت به "خیانه‌تكار و دوژمنی هونه‌رمه‌ندان" وه‌سفی ده‌كه‌ن، من یه‌كێكم له‌م رۆژنامه‌نووسانه‌ی چه‌ندینجار ئه‌م تۆمه‌ته‌م دراوه‌ته پاڵ.
ده‌نا سی ساڵه نه شڤان په‌روه‌ر و نه حاجی ئه‌حمه‌د په‌یوه‌ندیان پێوه نه‌كردووم ئه‌دی ئێستا چ شتێك وا ده‌كات په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن، به‌ڵی له‌ئێستادا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تر له‌ئارادایه.
به‌داخه‌وه نه‌ك هونه‌رمه‌ندانمان به‌ڵكو سیاسییهكانیشمان عه‌قلیان له‌چاویاندایه، بۆئه‌وه‌ی بمێننه‌وه خۆریان ئاوا نه‌بێت ته‌نیا په‌نا بۆ میدیای بینراو ده‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
