دارین زانیار كوڕه كورده‌كه بووه‌ته كورده به‌ناوبانگه‌كه‌ی جیهان، رۆژ دوای رۆژ ئاستی جه‌ماوه‌ری و كاره هونه‌رییه‌كانی زیاتر په‌ره ده‌سه‌نێت، ئه‌و له‌وڵاتی سوید له‌پێشبڕكێی پرۆگرامی (ئایدۆل) ده‌ركه‌وت و بووه جێی بایه‌خی به‌رهه‌مهێنه‌رانی جیهانی كاتێك بینیان خاوه‌ن توانایه‌كی زۆره لهگوتنهوهی گۆرانی ئینگلیزی، هه‌روه‌ها شیكپۆشی و روخساری گونجاوه.
دارین وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی (سڤیل) ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و حه‌زده‌كات له‌راگه‌یاندنی كوردی چاوپێكه‌وتن بكرێت و هه‌واڵه‌كانی بڵاوبكرێنه‌وه، چونكه وه‌كو خۆی ده‌ڵێت
"بیستوومه من كوردم و گرنگی به‌بابه‌ت و مه‌سه‌له‌ی كوردی ناده‌م، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كه من له‌وڵاتی سوید له‌دایك بوومه و ته‌نیا یه‌كجار كوردستان‌م بینیووه، گۆرانییه‌كانم به‌زمانی سویدی و ئینگلیزین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دایك و باوكم پهیوهندییهكن له‌نێوان من و كوردستان، چونكه ئه‌وان زۆرتر له‌من ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان و له‌وانه‌وه هه‌موو شتێك ده‌زانم".
هه‌روه‌ها دارین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه به‌نیازه ئاماده‌كاری بكات له‌كوردستان كۆنسێرتی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ساز بكات و گوتی "ئه‌گه‌ر هه‌موو كاره‌كان به باشی جێبه‌جێ بكرێت من بیرم له‌وه كردۆته‌وه له‌كوردستانی دایك و له هه‌ڵه‌بجه كۆنسێرتی خۆم ساز بكه‌م و له‌نزیكه‌وه چاوم به جه‌ماوه‌ری خۆم بكه‌وێت، كاتێك حه‌زم كرد ئه‌م كۆنسێرته بكه‌م كه له‌رێگه‌ی دایك و باوكمه‌وه ئه‌وه‌م زانی كه له‌كوردستان هه‌واداری زۆرم هه‌یه و زۆر كورد له‌رێگه‌ی تویته‌ر و فه‌یسبووك په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌كه‌ن خۆشه‌ویستی خۆیان بۆم ده‌رده‌بڕن و هه‌ندێكیشیان داوا ده‌كه‌ن بێمه كوردستان و لێیان نزیك بكه‌ومه‌وه، ئه‌وه‌ش زۆر دڵخۆشم ده‌كات كه ده‌بینم وێنه‌ی من له‌پرۆفایلی خۆیان داناوه ئه‌وه‌ش لهخۆشهویستیانه بۆمن". ئه‌و گوتیشی "حه‌زده‌كه‌م باسی ئه‌وه‌ش بكه‌م كه لهكۆنسێرتهكانی ئه‌وروپام كوردێكی زۆر ئاماده‌ی ده‌بن و له‌نزیكه‌وه ده‌یانبینم، هه‌موو ئه‌وانه وایان له‌من كرد بیر له‌وه بكه‌مه‌وه بۆ كوردستان كۆنسێرت بكه‌م و یانیش كلیپێك له‌وی بكه‌م".
دارین نه‌ك خۆشه‌ویستی كوردانه، به‌ڵكو ئه‌و له سوید وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی خۆیان سه‌یری ده‌كه‌ن و له‌به‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ش زۆربه‌ی دایك و باوكان منداڵه‌كانیان ناو ده‌نێن دارین، وه‌كو ئه‌و گوتی "ناوی منداڵانی ئه‌و وڵاته به‌ناوی دارین زیادی كردووه و ساڵی 2013 زۆرترین منداڵ نوایان لێ‌نرا دارین، ئه‌وه‌ش زۆر هانده‌رێكی گه‌وره بوو بۆمن كه زیاتر خۆم ماندوو بكه‌م و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌ده‌ستبێنم و پێشكه‌شی ئه‌وانی بكه‌م".
هه‌روه‌ها دارین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له منداڵیه‌وه حه‌زی له‌گۆرانی ئینگلیزی بووه، به‌تایبه‌ت سه‌رسامی مایكڵ جاكسن و ویستنی هیستۆن، هه‌وڵیش ده‌دات تاده‌گاته هه‌مان ئاست و زۆر گه‌شبینه به‌داهاتووی، چونكه ئه‌و ده‌ڵێت "به‌شێكی زۆری گۆرانییه‌كانی له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی جیهانی دانراوه، له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كانی سوید و ئه‌مه‌ریكی به‌هاوبه‌شی گۆرانیم گوتووه و گۆرانییه‌كانم له‌لایه‌ن گۆرانیبێژانی دیكه‌شه‌وه گوتراوه‌ته‌وه، له‌ئه‌ڵمانیا، روسیا، چین، كه له‌میانه‌ی كاری هونه‌ریمدا چه‌نده‌ها خه‌ڵاتی به‌رزم به‌ده‌ستهێناوه، چه‌ند جارێكیش به‌شداری ڤیستیڤاڵی هاوكاری بۆ منداڵانی هه‌ژارم كردووه، هیودارم له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌مه‌وه بتوانم زیاتر هاوكاری هه‌موو منداڵه هه‌ژاره‌كانی كوردستان بكه‌م، به‌تایبه‌ت منداڵانی شه‌نگاڵ و كۆبانی و هه‌موو منداڵه‌كانی قوربانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی كوردستان".
دارین كوڕه كوردێكی وڵاتی سویده، ساڵی 1987 له‌ستۆكهۆلم له‌دایكبووه و دایك و باوكی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ن، دارین له‌ساڵی 2004 به‌چه‌ند گۆرانییه‌كی ئینگلیزی به‌شداری له‌پڕۆگرامی پێشبڕكێی (ldol) كرد، له‌وێوه ناوبانگی ده‌ركرد و له‌لایه‌ن بهرمهێنهره جیهانییه‌كانه‌وه چه‌ندین گۆرانی بۆ ئاماده‌كرا، كه ئێستا خاوه‌ن پێنج ئه‌لبووم و 14 كلیپه.
پرۆژه‌یه‌كی خۆیشی بۆ (سڤیل) ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، كه گۆرانی و كلیپێك له‌سه‌ر كوردستان ئاماده ده‌كات و وه‌كو نامه‌یه‌ك بۆ وڵاتی خۆرئاوا كه زیاتر پشتگیری له‌كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئاماژه‌ی به‌واده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌ی نه‌كرد و ته‌نیا وتی "له‌ئێستادا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و بیرۆكه و گۆرانییه‌كه ده‌نووسینه‌وه".
ئه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ده‌نگی سمكۆ عه‌زیزه‌وه گوێی له‌گۆرانی كوردی شێوازی هۆره بووه و زۆریش حه‌ز به‌موزیكی كوردی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و پێی وایه، ده‌توانی له‌ناو گۆرانی ئینگلیزی‌دا توانای هونه‌ری خۆی نیشاندا، كه تێیدا ئاستێكی زۆر باشی بڕیووه.
گوتیشی "ده‌نگ و كاری من له‌گه‌ڵ مۆسیقا و ئاوازهكانمدا زیاتر له‌گه‌ڵ موزیكی سویدی و ئینگلیزی‌دا رێكده‌كه‌وێت". كه ئه‌و له‌سوید بووه‌ته دیارده‌یه‌كی نوی له‌ناو گۆرانی و موزیكی ئینگلیزی‌دا و زۆربه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ره جیهانییه‌كانی بواری گۆرانی كاری بۆ ده‌كه‌ن.