
ساڵی 2014 بۆ هه‌موومان ناخۆشترین ساڵ بوو، بۆ هونه‌رمه‌ندان دووجار ناخۆش بوو، كه ساڵێكی وشك و بێ به‌رهه‌می هونه‌ری بوو، 2014 ته‌نیا چوار رۆژی تێدا ماوه و هونه‌رمه‌ندانیش له‌م راپۆرته‌ی (سڤیل) باسی ناخۆشترین رۆژی خۆیان ده‌كه‌ن له‌مساڵدا.
كریستاڵ و كارینا دوو خوشكی هونه‌رمه‌ند، هه‌ردووكیان یه‌ك رووداو به ناخۆشترین رووداوی 2014ی ژیانی خۆیانی ده‌گێڕنه‌وه و كاردینا بۆ (سڤیل) ده‌ڵێت "له‌مساڵ خاڵێكی زۆر ئازیزم، خاڵێكی زۆر گه‌نج و جوانم له‌ده‌ستدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد، خه‌م و برینی ئه‌م رۆژه هه‌رگیز ناتوانین له‌بیر بكه‌ین، چونكه ئه‌م خاڵه له‌جێی باوك و برا و هه‌موو كه‌سێكمان بوو، به‌داخه‌وه مه‌رگ ئه‌و دیواره ره‌شه‌یه كه ناتوانین بیرۆخێنین، ئه‌و رۆژه ناخۆشترین رۆژی ئێمه بوو له‌مساڵدا".
كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی كه هه‌موو رۆژێك كه‌شوهه‌وای پێشكه‌ش ده‌كرین و ئامۆژگاری ده‌كرین له‌سه‌رمای زستان و نه‌خۆشكه‌وتن خۆمان بپارێزین، كه‌چی ئێستا ئه‌و خۆی نه‌خۆشه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هۆڵه‌ندا و به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "ناخۆشترین رۆژی من گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ هۆڵه‌ندا و جێهێشتنی كوردستان‌م بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیم خراپ بوو و ده‌بێت تاوه‌كو كاتێكی نادیار لههۆڵهندا بمێنمه‌وه، جاری نازانم كه‌ی هه‌ولێر ده‌بینمه‌وه، ئیشه‌كه‌م له‌كوردستان به‌جێهێشت كه زۆر عه‌شقی ئیشه‌كه‌ی خۆم بووم، ئه‌وه ناخۆشترین رۆژی من بوو".
خانمه ئه‌كته‌ر دڵسۆز ماوه‌تی ده‌ڵێت "له شه‌ڕی داعش ناخۆشترین رۆژم ئه‌وه بوو كاتێك هه‌واڵی ئه‌وه‌م پێگه‌یشت كه هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستم زۆر نزیكم له‌شه‌ڕدا شه‌هید بووه، زۆر تێكچووم، پاشان كه چووم بۆ نه‌خۆشخانه سوپاس بۆ خوا بینیم برینداره، هه‌روه‌ها خۆشترین رۆژیشم ئه‌وه بوو كه توانیم كێشم دابه‌زێنم و بگه‌م به‌و ئاواته، چونكه ئه‌و قهڵهویهم رێگر بوو له‌به‌رده‌م زۆر شتم".
خانمه گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان ئالین ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ شتێك له‌دایك خۆشه‌ویستر نییه و گریانی دایك وێرانت ده‌كات و گوتی "كاتێك زانیم دایكم نه‌خۆشه به په‌له له ئه‌ڵمانیاوه چووم بۆ توركیا بردم بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام ئه‌و له‌به‌ر ئازار ده‌گریا، ئه‌و دیمه‌نه هه‌رگیر قه‌ت له‌بیر ناكه‌م و له‌به‌رچاومه، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كۆچی دوایی كرد، ئێستا بریندارم و زۆریش به ئازارم بۆ دایكم، ئه‌وه زۆر رۆژێكی زۆر ناخۆشبوو له‌ژیانم له كه 2014 روویدا".
ئیشی دڵبه‌ر قه‌ت ته‌واو نابێت، هه‌میشه پڕئیش و عه‌جوله، به یه‌ك رۆژ بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه كوردستان كلیپ بكات رۆژی دووه‌م له‌كوردستان بوو، گوتی "به‌ڵام كاره‌كه نه‌كرا و هه‌موو شتێك هه‌ڵوه‌شایه‌وه، خه‌ریك بوو شێت بم، ئێستاش نازانم بۆچی هاتمه‌وه و بۆچی گه‌ڕامه‌وه، ئه‌وه رۆژه ناخۆشترین رۆژم بوو له 2014 كه سواری ته‌یاره بووم گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا".
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ماهیر ئه‌مین ده‌ڵێت "ساڵی 2014 به‌گشتی بۆ هه‌موو كورد ساڵێكی به‌خێر به‌ره‌كه‌ت نه‌بوو، به‌ڵام به‌پێی ته‌جروبه‌ی ژیانی خۆم و پێشنیی من هه‌میشه ساڵه چووتهكان رووداوی ناخۆشتری له‌ساڵه تاكه‌كان زۆرتره به‌گشتی، به‌شێوه‌یه‌كی تاكه كه‌سیش ئه‌گه‌ر باسی خۆم بكه‌م مردنی باوكم له‌ساڵه چووتهكان بوو، زۆر رووداوی تریش، خۆشم له ساڵه تاكه‌كان له‌دایك بوویمه".
ئه‌مساڵ چاڵاكیه‌كی گه‌وره له‌ژیانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند میدیا حوسێن كه‌م بوویه‌وه، كه ئه‌وه‌ش ناخۆشترین رۆژی میدیا حوسێن بوو، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت "شه‌ڕی داعش بۆ هه‌موومان ناخۆشه و شه‌هیدبوونی برا پێشمه‌رگه‌كانمان برینداری كردووین، به‌ڵام وه‌كو شه‌خسی خۆم ئه‌و رۆژه‌ی كه موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرا سه‌فه‌ره‌كه‌مان بۆ ئێرلندا هه‌ڵوه‌شایه‌وه و عێراق خرایه‌وه لیستی ره‌شه‌وه، ده‌بوو ئێمه به‌شداری له فیستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی هونه‌ری بكه‌ین، به‌داخه‌وه نه‌كرا ئه‌وه‌ش چالاكییه‌كی گه‌وره له‌من كه‌م كرایه‌وه، ئه‌وه یه‌كێك له‌ناخۆشترین رۆژه‌كانی من بوو له‌مساڵدا، ره‌نگه شتی ناخۆشتریش هه‌بێت".
له‌سه‌ره‌تای 2014 تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ به پرۆژه‌ی كه‌ركووكه‌وه خه‌ریك بوو، دواجار هه‌ر بۆی نه‌كرا ئه‌وه ناخۆشترین شتی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیره "پرۆژه‌ی كه‌ركووك كارێكی زۆر گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌مه‌وێت هه‌ویه‌ی كه‌ركووك ئیسپاد بكه‌م، من زۆر هه‌وڵم بۆیدا و زۆر پێیه‌وه ماندوو بووم و كارم زۆرم له‌سه‌ر كرد، ئاوازه‌كه و شیعره‌كه‌ی ئاماده كرا، كه له مانگی یه‌ك له ساڵی 2014 خه‌ریكی بووم، به‌ڵام هه‌ر نه‌كرا، به‌هۆی برینی بودجه‌ی كوردستان و پاشان دروست بوونی شه‌ڕی داعش، نه‌هاتنه‌پێشه‌وه‌ی كۆمپانیاكان بۆ سپونسه‌ری، به‌داخه‌وه هه‌ر چاوم له‌م كاره‌یه بیكه‌م، ئیشناڵڵا له 2014 ده‌یكه‌م". هه‌روه‌ها گوتیشی "شه‌هیدبوونی سی برا و سوتانی جه‌رگی ئه‌م دایكه به‌تایبه‌نی دایكانی شه‌هید به‌گشتی، مردنی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی عه‌ره‌ب، به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی لوبنانی سه‌باحه، زۆر دڵگران بووم ناخۆشی رۆژه‌كانم بوو له2014 چونكه سه‌باحه هاوڕێم بوو و په‌یوه‌ندی له‌نێوانمان هه‌بوو".
هونه‌رمه‌ند شه‌هێن تاڵه‌بانی ده‌ڵێت "ئاواره‌بوون و گرتنی شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه ناخۆشترین رۆژ بووه له‌ژیانمدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بوو بێمه‌وه كوردستان كۆنسێرت بكه‌م به‌بۆنه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌وه كاره‌كانمان دواخست، ئه‌وه دووه‌م ناخۆشترین رۆژم بوو كه كۆنسێرته‌كه‌م له 2014 دوخرا".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
