هه‌موو میلله‌تان چه‌ند سیفه‌تێكی هاوبه‌شیان هه‌یه چونكه هه‌موو وه‌ك یه‌ك مروَڤن، له‌به‌رئه‌وه نابێت خۆمان له میلله‌تانی تر به گه‌وره تر بزانین و ده‌بێت به دووری نه‌زانین خوانه‌خواسته ئه‌و نه‌خۆشی و قه‌یرانه‌ی كه تووشیان بووه تووشی ئێمه‌ش ببێت.
هیچ كه‌سێك ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵا نه‌بوو میلله‌تی میسر پاش شۆڕش كه هه‌زاران دانا و بیرمه‌ند و زانای هه‌یه، به‌م شێوه تراجیدیایه‌ی ئه‌مڕۆ دوو كه‌رت ببێت و به ملیۆنه‌ها به‌رانبه‌ر یه‌ك ڕابووه‌ستن و ده‌ستیان بچێته خوێنی یه‌ك تر، ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان ئاده‌میزادین و كه‌م و كوڕیمان زۆر تێدایه.
وه‌ك ئاشكرایه كوردوستان بێجگه له قه‌یرانی ناوخۆ كه زۆر باسیان لێكراوه قه‌یرانی ده‌ره‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، بۆ نموونه ڕۆژ له دوای ڕۆژ گوند و شارۆچكه‌كانی سنووری هه‌رێم یه‌ك له‌دوای یه‌ك له ده‌ست ده‌رده‌چن و دانیشتوانی له ده‌ست كوشتن به فیشه‌ك یان له ده‌ست كه‌م ده‌رامه‌تی و بێ پاڵپشتی هه‌ڵدێن، بۆیه كۆچده‌كه‌ن و شوێنی باو باپیرانیان جێده‌هێڵن، هه‌روه‌ها ڕۆژانه له باشووره‌وه ده‌یان خێزانی ناسریه و كه‌ربه‌لا له كه‌ركوك له‌سه‌ر حسابی كورد و توركمان و عه‌ره‌بی خه‌ڵكی شاره‌كه جێ‌نشین ده‌كرێن، كه‌چی ئێمه‌ش تازه شه‌ڕه‌په‌ڕۆ و شه‌ڕی تر ده‌كه‌ین كه زۆر باسیان لێكراوه بۆیه نامه‌وإ له سه‌ریان بڕۆم به‌ڵام ڕووده‌كه‌مه سیاسه‌ت مه‌داران و ده‌ڵێم: سه‌ری هه‌مووتان ماچ ده‌كه‌ین، كوڕینه هیممه‌تێك، تا نه‌كه‌وتوینه‌ته گێژاوه‌كه‌ی میسر.
سه‌ركرده‌ی سه‌ركه‌وتوو (ده‌سه‌ڵاتدار بێت یان له حزبی نه‌یار) له گفتوگۆكردن ناترسێت، و ڕاستیه‌كان له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نا شارێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێش ده‌خات و له میلله‌تی خۆی دوور ناكه‌وێته‌وه به تایبه‌تی له هه‌ژار و ڕه‌ش و ڕووته‌كان.به‌ڕاستی جێی نیگه‌رانیه بۆ هه‌موو لایه‌كمان كه ڕیش سپیه‌كی نزیك هه‌شتا ساڵه‌ی كوردی پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌كان به په‌یامنێرێك بڵێت به خوا ڕۆڵه هه‌ر ڕۆژه‌ی و له بن دیوارێكم و خه‌ڵكی خێرم پإ ده‌كه‌ن!!! لێپرسراوه حزبیه‌كان (ده‌سه‌ڵاتدار یان نه‌یار) چ وه‌ڵامێكتان پێ ده‌بێت ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار پرسی ئایا ئه‌مه پاداشتی كابرایه كه ساڵه‌های ساڵ خۆتان و پێشمه‌رگه‌كانتان له ماڵی ئه‌و ڕیش سپیه و نموونه‌ی وه‌ك ئه‌و خواردنتان ده‌خوارد و شه‌وتان له ماڵیان ده‌كرده‌وه، و كاتی ئه‌نفاله‌كانیش به ته‌نیا له به‌رده‌م شاڵاوی سه‌ربڕین و ته‌عه‌دالێكردن جێتان هێشتن، ئێستاش ئێوه له كوێن و ئه‌وان له كوێ؟! به‌داخه‌وه زۆر جار له بیرمان ده‌چێت كه په‌روه‌ردگار خزمایه‌تی له‌گه‌لڕ كه‌س نییه وه هه‌ر كه‌سێك خراپه بكات به ئه‌نجامی خراپه‌كه‌ی خۆی ده‌گات (لیس بڕمانییكم ولا ڕمانی ڕهل الكتاب من یعمل سو و ا یجز به) و هه‌ر میلله‌تێكیش سته‌م كاری و نا عه‌داله‌تی تێدا بڵاوبێت وێران ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت (وتلك القری ڕهلكناهم لما ڤلموا) .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
