هێزی زیاتر بۆبه‌رهه‌م هێنانی ئازادی له‌گه‌مه‌ی دیموكراسیدا ... ئه‌یوب جه‌لال ماوانــــی
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی زانست له‌بیاڤی ته‌كنه‌لۆجیاو داهێناندا، هه‌نگاو دوای هه‌نگاو ئاره‌زووی باڵاده‌ستی، بۆشایی نێوان به‌هاو مافی مرۆڤایه‌تی به‌به‌رهه‌م هێنانی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی تازه پڕده‌كاته‌وه. به‌پێی پێوه‌ره‌كانی زانستی سیاسی، شێوازی حوكمڕانیكردن به‌لقه جیاوازیه‌كانه‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ر سی جۆری ئۆلیگارشی وستمه‌گه‌رایی و دیموكراسی به‌له‌به‌رچاوگرتنی میكانیزمی گرتنه‌به‌ری رێچكه لاوه‌كیه‌كان له ژیانی ئیداری و فه‌رمانره‌وایی حكومه‌ته جیاوازه‌كاندا، ڕوداو پێشهاته‌كان كه‌به‌رده‌وام ڕۆڵی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گۆرانكاریه‌كان ده‌بینن جۆری دابه‌شكردنه‌كه‌ی حوكمرانی به‌لای زیاده‌ره‌ویكردن له‌هه‌رسی شه‌قله‌كه‌ی سیسته‌می به‌رێوه‌بردن وه‌كو كۆمه‌لێك جومگه‌ی هه‌میشه‌ناجێگیر پۆلێن ده‌كه‌ن له‌ناو هه‌مووشیاندا به‌بی جیاوازی خۆسه‌پاندن و فراوانكردنی قه‌ڵه‌مره‌وه‌یی ده‌سه‌ڵات و به‌رینكردنی سنووری جوگرافی ئه‌و خاڵه هاوبه‌شه ده‌بن كه سیما‌و مه‌رامی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی پی ده‌ناسرێنه‌وه. دیموكراسی ئێستا كه مۆركی سه‌رمایه‌داریه‌كی بی رۆحی كراوه‌ته ره‌خنه‌ی گوی پێنه‌دانی زل هێزه‌كانی پیشه‌سازی بۆ مافی نه‌ته‌وه‌كانی تر‌و داخوازی مافه سه‌ره‌تایی یه‌كانی كه‌مینه‌كان، بازنه‌ی خراپ ئه‌داكردنی دیموكراسی وه‌كو فه‌لسه‌فه‌ی پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قه‌بول كردن بۆئه‌و ئاسته بچوك كردۆته‌وه كه‌دیموكراسی سروشتی راسته‌قینه‌ی له‌ده‌ست بدات و به‌زیاده‌ره‌وه‌ی كردن بدرێته قه‌ڵه‌م لێره‌شه‌وه هه‌مان كه‌م كورتی رژێمی ئۆلیگارشی و تورانی سته‌مگه‌رایی ئاراسته ده‌كرێت به‌وه‌ی بنه‌ماكانی حكومی بۆ پێناسه كۆنه‌كه‌ی هه‌بوونی موڵك و سه‌رمایه ده‌گه‌رێنێته‌وه، مافی ده‌نگدان ته‌نها بۆ كۆمپانیا‌و كه‌سه‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان چڕه‌ده‌كاته‌وه به‌وه‌ش به‌رمه‌بنای تێكه‌ڵه‌ی دیموكراسی له هاوكێشه‌ی ئۆلیگارشی و رژێمی ئه‌ریستۆكراتی گه‌وه‌رتر له‌قه‌باره‌ی خۆی ده‌ڕسكێنێت. نه‌مانی شه‌ری سارد، سنوردابوونی جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان، رێگایان له‌وه‌نه‌گرتووه ئه‌مه‌ریكا قه‌ڵغانی مووشه‌كی په‌ره‌پێبدات و به‌نوێترین چه‌كه‌وه هه‌ژموونی خۆی نمایش بكات، هه‌ره‌شه‌كان له‌نیوه‌دورگه‌ی كۆریا، مه‌ترسی ئێرانێكی ئه‌تۆمی ئه‌وئه‌گه‌رانه‌ی كردنه واقیع كه‌له‌به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی بواری ئابوری و پیشه‌سازی بودجه‌ی زیاتر بۆ به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی تازه‌و كاریگه‌ر ته‌رخان ده‌كه‌ن له‌ژێر ناوی پاراستنی ئاسایش ئه‌وه‌تا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نوێترین چه‌كی لیزه‌ری ئاشكراكرد و له‌گه‌ڵ ووڵاتانی یابان و كۆریای باشور‌و فلیپین و ئیسرائیل له‌مانۆری سه‌ربازی بی پسانه‌وه‌دان هه‌روه‌ك راشی گه‌یاندوه كه به‌سیسته‌می به‌رگری ئه‌تۆمی ئاماده‌یه به‌رگری له هاوپه‌یمانه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بكات، فه‌ره‌نسا هه‌موو هێزو توناكانی خسته‌گه‌ر ووڵاتی مالی له‌بن كۆنترۆڵی بزوتنه‌وه ئیسلامیه توندره‌وه‌كان ده‌رهێنا. ئه‌و ده‌مه تاراده‌یه‌كی زۆر روداوه‌كان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌جۆش و خرۆشی جاران وه‌ستاون ته‌نها هه‌ڵس وكه‌وتی ئیداری و خۆپارێزی له‌ته‌ك ده‌رهاویشته‌كانی ده‌كرێت، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌ترسی خۆی نه‌شاردۆته‌وه له‌دۆخی سوریا سه‌ره‌رای كوشتاری رۆژانه‌و وێران بوونی ژێرخانی ئابووری ئه‌ووڵاته، ئه‌وان چه‌كداره‌ئیسلامیه‌كان كه‌شه‌ری رژێمی سوریا ده‌كه‌ن به‌ئه‌لته‌رناتیڤێكی گونجاو نازانن چونكه رێكخراوه‌كان هیچ دروشمێكی دیموكراسیان نیه به‌ڵكو هه‌ڵگری رقێكی مه‌زهه‌بی ترسناكن بۆنه‌هێشتنی یه‌كتری، ئاشكرابوونی رێكخراوێكی به‌ناوی به‌ره‌ی نوێره سه‌ربه‌قاعیده په‌شیمانی پشتگیریكردنی خۆپیشاندانه‌كانی له‌تونس ومیسر لای ئه‌و هێزانه به‌رجه‌سته كردووه كه چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن، هاوكات به‌وه‌ش روداو‌و پێشهاته‌كان به‌گشتی لای رژێمه‌كه‌ی سوریا و ئێران و حزب الله بووه‌ته پرسی مان ونه‌مان و داخل بونی خۆیان له‌رووی به‌شداریكردنی سه‌ربازی و ماددی نه‌شاردۆته‌وه. دۆخی خۆپڕچه‌ك كردن له‌سه‌رانسه‌ری جیهان هاوتای هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌یه كه سیناریۆكه‌ی له‌ناو دانیشتنه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه دارێژراوه، بابه‌تی به‌هێزتركردنی لایه‌نی به‌رگری له‌هه‌مووكاتێك زیاتر خه‌می رۆژهه‌ڵاتیه‌كانه به‌تایبه‌تی بۆ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو، بۆئه‌م مه‌به‌سته درێغیان له‌كرینی چه‌ك و مۆركردنی گرێبه‌ستی درێژخایه‌ن نه‌كردووه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بووه‌ته ئه‌جندایه‌كی ستراتیژی و هه‌میشه‌یی هه‌تاكو ده‌شهێت پێشانگا سه‌ربازیه‌كان بایه‌خی زیاتر ده‌رده‌كه‌ن وموشته‌ری زیاتریان بۆپه‌یدا ده‌بێت، له‌م ئاڵوگۆریانه‌دا بۆناوچه‌كه كریار له‌قۆناغی موجامه‌له‌كردندا ده‌یگوازێته‌وه بۆئه‌و شوێنه‌ی هاوسه‌نگی ئابووری یه‌كه‌ی پی راده‌گرێت، چاوی سه‌وداومامه‌ڵه‌كردن ده‌چێته سه‌رئه‌وپانتایی و خاكه‌ی خاوه‌ن داهاتی ژێرزه‌وی بێت و ژینگه‌و جوگرافیاكه‌ی به‌پیت بێت بۆ حساباته‌كانی داهاتوو، نێوده‌وڵه‌تی بوونی كێشه‌ی كورد وه‌ك ده‌ردراوی به‌رهه‌مێكی خاوی جیۆ سیاسی و جیۆ ستراتیژی بۆئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كۆمپانیای زه‌به‌لاحیان هه‌یه واده‌كات رووی ئارامی دوای هێوربونه‌وه‌ی ئاریشه‌كان بۆلای ئه‌و وه‌رسورێنه‌وه وێرای بونی زه‌ره‌رو زیان له‌ئاكامی پشێویه‌كاندا به‌ڵام سودێكی زۆریش له‌قه‌یرانێكی له‌م شێوه‌یه ده‌بینرێت چونكه ته‌بیعه‌تی روداوه‌كان دوور له‌ئیراده‌ی هێزه به‌شداربوه‌كان ئه‌و شته فه‌رزده‌كات، سه‌ره‌نجام بونی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی پی َ تۆكمه‌ترو قایم ترده‌كرێت، ده‌رچوونی پرسی كورد له‌دۆخی چه‌قبه‌ستنه‌وه به‌تایبه‌تی له‌توركیا هه‌روه‌ها سه‌ره‌كی بوونی توخمی كوردی له‌سوریا كاتی گۆرانكاریه‌كان له‌و ووڵاته ده‌گه‌ن دوا ئامانجی خۆیان، بنه‌ره‌تیكردنی مه‌رجی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێته ره‌گه‌زێكی كاریگه‌ر له‌هه‌ردابه‌ش كردنێك كه عیراق و ناوچه‌كه بگرێته‌وه نه‌خاسمه كه عیراق ئێستا به‌لارێگای پشێویدا ده‌روات و هێشتا له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ربازی نه‌بووه، هه‌رچه‌نده واپێشبینی ده‌كرێت كه ئاریشه‌كان به‌سوودی هێزی سه‌ركه‌وتوو بشكێنه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌كی تریشه‌وه هونه‌ری سیاسه‌ت و دانوستان ئه‌وه‌مان پێده‌لێت كه‌له‌سه‌ر ماف و هه‌بوونی خۆمان نه‌بینه‌نێچیرێكی زووخوراو، ئه‌وه‌ی شیعه‌كان له‌سه‌ره‌تای بیسته‌كان كردیان به‌دووره‌په‌رێزبونیان له‌زۆریه‌نه‌وه بونه كه‌مینه‌یه‌ك تاكوروخانی رژێمی به‌عس به‌رده‌وامی هه‌بوو دوباره‌نه‌كه‌ینه‌وه یان ئه‌وه‌ی سونه‌كان ده‌یكه‌ن نه‌مان باته‌سه‌رئه‌وباوه‌ره‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دوور له‌چاوگه‌كانی بریاردان به خۆپیشاندانی تاقه‌تپركێن وازبهێنین چونكه له‌م حاڵه‌دا بوَلایه‌نی سونی و هێزه‌سیاسیه‌كانی باشتره هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بكه‌ن و نه‌خرێنه ناوچوارچێوه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه‌مه‌به‌ستیان رازی بوون نه‌بێت به‌لكو ته‌نها عامیلی په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی بن، ئه‌وه‌ش بۆئێمه وه‌كو هه‌رێمێكی فیدراڵی و هێزێكی دیار بۆ بنه‌ماكانی دیموكراسی پێویست به‌دارشتنی ستراتیژێكی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات كه‌جیاوازیه‌كان بخاته‌لایه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندی كوردیش بخاته‌سه‌رو هه‌مووشتێكه‌وه بۆئه‌وه‌ی دواجار كاڵا ئابوریه‌كانمان ئازادیه‌كی راسته‌قینه‌مان له‌ژیان وگه‌مه‌ی دیموكراسیدا بۆده‌سته‌به‌ربكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
