کریس کایل ئەڵێ: خوا لەسەر کوشتنی عێراقیان دادگایم ناکات ...موحەممەد مەلا مەحمود - لەئەمەریکا

کریس کایل ئەڵێ: خوا لەسەر کوشتنی عێراقیان دادگایم ناکات     ...موحەممەد مەلا مەحمود - لەئەمەریکا

کریس کایڵ باشترین سەربازی نیشانەشکێنی ئەمەریکی بووە لەعێراق، بەشداری چەندەها جەنگی کردووە لەعێراق، بەتایبەت لەجەنگە بەناوبانگەکانی فلوجەو رومادی، هەرلەبەر ئەم‌هۆیەش بەفەرمی بووە خاوەنی نیشانەی ئازایەتی( نوط الشجاعة) لەنێو سوپای ئەمەریکا، هەروەها لە پەنتاگۆنیش ( وزارة الدفاع الأمریکی) دانیانپێدان کەلە کوشتنی عێراقیەکان یەکەم سەرباز دەرچووە.

ئەم سەربازە زۆر خۆشەویستبووە لەنێو سوپای ئەمەریکا، بەڵام لەنێو خەڵکی عێراق بەشەیتان ناوی دەرکردووە، لەبەرئەوەی کەسێکی زۆر مەترسداربووە.

کریس کایڵ دووەم کەسە لەعێراق ناوی لێبندرێ(شیطان) یەکەمیان ( حجاج بن یوسف الثقفی)بوو، دووەمیان کریس کایڵی ئەمەریکە.

کایڵ پەرتوکێکی دەرکردووە سەبارەت بەهەڵسوکەوتی خۆی لەوکاتەی سەربازبووە لەسوپای ئەمەریکا لەعێراق.پەرتوکەکەی کایل لەهەموو پەرتوکەکانی‌تر زیاتر فرۆشراوە لەساڵی ٢٠١٢.لەم پەرتوکە ئەڵێ: بەمەزندەی خۆم ٢٥٠ کەسی عێڕاقیم کوشتووە، بەڵام بەشێوەیەکی فەرمی ئەمەریکا ١٦٠ کەسی کوشتووە.بەقسەی خۆی لە دووری ٢٠٠٠ میتر زەلامی عێراقی کوشتووە.

هەڵبەتە ماوەیەک پێش ئێستا کریس کایل لەتەمەنی ٣٨ ساڵی لەویلایەتی (تکساس) کوژرا، بەڵام لەپێش ئەوەی بکوژرێ لەگەل بی بی سی گفتوگۆی کردووە، لەم گفتوگۆیەدا ووتی:من لەعێراق خەڵکم زۆر کوشتووە بەڵام هەموویان پیاو خەراب‌و شەڕاوی بوون، هەروەها ووتی: کاتێ چومە لای خوا زۆر شت هەیە کەمن لێپرسینەوەم لەگەڵدا بکرێ، بەڵام بۆ کوشتنی عێراقیەکان خوا لێپرسینەوەم لەگەڵدا ناکات.

هەرلەکۆنەوە عێراق جیگای پیاوی خەراب بووە، ئینجا ئەم پیاوانە بەڕەسەن عێراقی بن وەک ( صدام حسین) یان بیانی بن وەک کریس کایل و( حجاج بن یوسف الثقفی).

حەجاج خەڵکی حیجازەو، لەشاری ( الطائف) لەدایکبووە( ٦٦٠- ٧١٤)، ماوەی ٢٠ ساڵ حوکمی عێڕاقی کردووە، بەهیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکردووە لەکوشتنی عێراقیان، لەهەموو ووتارێکدا عێراقی ڕێسواکردون، بەم ووشە بەناوبانگانە ڕوی لەخەڵکی عێراق کردووە( یاأهل العراق، أهل النفاق والشقاق ومساویئ الأخلاق)


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر