منداڵی به‌ناز ... سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
" ئه‌م جۆره منداڵه جێگه‌ی ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، كه هه‌رده‌م به‌دایك و باوكییه‌وه نووساوه و هیچ كاتێكیش ناتوانێت بێ ئه‌وان هیچ بڕیارێك وه‌ربگرێت، بڕوا‌و متمانه‌ی به خۆی نییه ناتوانێت زاڵ بێت به سه‌ر هه‌ر كێشه‌و گرفتێك كه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، دكتۆر مه‌جدی له‌بیب پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی ریازی نیشتیمانی له شانشینی سعودیه ئاماژه ده‌دات كه ناز هه‌ڵگرتنی منداڵ زیان و زه‌ره‌ر به خودی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت كاتێك گه‌وره‌ش ده‌بێت داوای به‌جێگه‌یاندنی هه‌موو داوایه‌كی ده‌كات له دایك و باوك یاخود هه‌ر كه‌سێك له هاورێ و براده‌رانی، ئه‌مه‌ش نابێت چونكه هیواو ئاواته‌كانی ژیان راسته‌وخۆ جێبه‌جێ نابێت، زۆر كار هه‌ن پێویستی به هه‌وڵ و تێكۆشانی بێ وچان هه‌یه، به‌ڵام مرۆڤی به‌ناز هه‌وڵ ده‌دات كه هه‌موو پێداویستیه‌كانی راسته‌وخۆ بێته دی. كه‌سایه‌تی ئه‌و جۆره منداڵانه ته‌واو پێنه‌گشتووه و ناتوانێت رۆڵی سه‌ركردایه‌تی ببینێت و ئازاره‌كانی ژیان بچێژێت. په‌روه‌رده‌ی ڕاست و دروست ئه‌وه‌یه كه منداڵ هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵی‌دا مانای خۆشه‌ویستی و بزانێت و سزادانیشی نابێت توند‌و تیژی تێدا بێت. پێویسته منداڵ چه‌وتی و راستی لێك بكاته‌وه و هه‌موو شتێك كه ئه‌و هه‌وڵی بۆ ده‌دات مانای ئه‌وه نییه كه راست بێت".
په‌روه‌رده كردنی راست ئه‌وه‌یه كه خۆشه‌ویستی و فێركردن یه‌ك ئاراسته‌و له‌یه‌ك كاتدا بێت و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش پێویسته سزادانی له گه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت و هه‌ر كارێكی راست و دروستیش پاداشتی به‌دواوه بێت و سزا و پاداشتیش به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك و راستییه‌ك وه‌ك یه‌ك بێت نه‌ك زیادی توند و تیژی و یان زیادی ناز هه‌ڵگرتن. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به كه‌سانی به‌نازو بێ توانا بنیاد نانرێت به‌ڵكو پێویستی به كه‌سانی به هێز و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزو به توانا هه‌یه كه بتوانێت بڕیاری خۆی بدات.
به‌پێی لێكۆلینه‌وه ده‌روونییه‌كان ناز هه‌ڵگرتنی منداڵ مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه زیاتر له‌و مه‌ترسیانه خۆپه‌رستی كه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات هه‌موو شتێك بخاته ژێر ده‌ستی خۆی و كۆنترۆلی بكات، هه‌روه‌ها به‌پێی راو بۆچوونی زانایانی بواری ده‌روونزانی مامه‌ڵه‌كردنی توندیش له‌گه‌ل َمنداڵ كارێكی خراپه‌و زیان به منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو پێویسته باوك و دایك مامه‌ڵه‌كردنیان مام ناوه‌ند بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر كارێكی باش یان خراپی منداڵه‌كه‌یان. هه‌روه‌ها جیاوازی كردنی نێوان منداڵه‌كانی یه‌ك خێزان ده‌بێته هۆی دروستبوونی رق و كینه له نێوان ئه‌ندامانی یه‌ك خێزاندا كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی نه‌خۆشی ده‌روونی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. منداڵی به‌ناز به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كان هه‌رده‌م دوودڵه و په‌له له‌ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان ده‌كات و بێ ئه‌وه‌ی بیر بكاته‌وه هه‌لوێست وه‌رده‌گرێت و كه‌سایه‌تی خۆپه‌رستی ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی زاڵ بێت به سه‌ر كه‌سانی دیكه‌ی ده‌ورو به‌ری
نه‌ریتی ركابه‌ریه‌تی لای منداڵ و گوێڕایه‌ڵ نه‌بوون و پابه‌ند نه‌بوونی به‌و ئامۆژگاریانه‌ی كه له‌لایه‌ن دایك و باوكه‌وه ئاراسته‌ی ده‌كرێت له گرنگی دانی زیادی دایك و باوكه‌وه دێت هه‌روه‌ها گفتوگۆكردنێكی زیاد له پێویست، كاتێك منداڵ داوای دایك یان باوكی ره‌ت ده‌كاته‌وه و جێبه‌جێی ناكات و دایك و باوكه‌كه‌ش خۆیان لێ بێده‌نگ ده‌كه‌ن ئه‌وا منداڵ به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر ئه‌و كاره‌ی و هه‌موو ئه‌و شتانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه جێگه‌ی خۆشحاڵی ئه‌و نییه.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له دایك و باوكان بۆ رازی كردنی منداڵه‌كانیان كاتێك گۆێڕایه‌ڵ نابن و پابه‌ندی ئامۆژگاریه‌كانیان نابن ئه‌وا له جێگه‌ی ئه‌وه پاداشتیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به گوێیان بكه‌ن. سه‌رهه‌ڵدانی ركابه‌ریه‌تی لای منداڵ بۆ جێگیر نه‌بوونی په‌روه‌رده‌كردنی دایك و باوك ده‌گه‌رێته‌وه كاتێك له‌لای باوكی پیاوه‌كه یان دایكی ئافره‌ته‌كه په‌روه‌رده ده‌بێت دوو شێوازی جیا له په‌روه‌رده‌كردن و جێگیر نه‌بوونی ئاراسته كردنی منداڵه‌كه‌ت به شێوه‌یه‌كی راست و دروست و زیاد سۆز‌و خۆشه‌ویستی دان به منداڵه‌كه‌ت ئه‌و ره‌فتاره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها جیاوازی مامه‌ڵه كردن له گه‌ل منداڵدا له‌لایه‌ن دایك به شێوه‌یه‌ك و باوك به شێوه‌یه‌ك رێكنه‌كه‌وتنی هه‌ردوو لا له سه‌ر چۆنیه‌تی ئاڕاسته‌كردنی منداڵ، به‌م شێوه‌یه منداڵه‌كه‌ت فێر ده‌بێت كه سوود له‌و راو بۆچوونه جیاوازه وه‌ربگرێت و فێره ركابه‌ری ببێته‌وه
چاره‌سه‌ركردنی:
1- رێككه‌وتن و هاریكاریكردن له نێوان دایك و باوكدا هه‌روه‌ها باپیر و داپیره‌یان به‌رامبه‌ر به چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی یه‌كگرتوویان هه‌بێت
2- پێویسته هۆكاری ئه‌و ركابه‌ریه‌تییه بزانرێت و یارمه‌تی بدرێت كه هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌لایه‌تی فێر بێت.
3- زۆر كار به منداڵ مه‌سپێره و گرنگی به ره‌تكردنه‌وه‌ی مه‌ده و سووربه له سه‌ر به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و كاره‌ی كه پێی راده‌سپێری.
4- نابێت له سه‌ره‌تا به‌نه‌رمی فێری منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت كه كارێكت بۆ ئه‌نجام بدات كاتێك لێی توند ده‌كه‌ی ئه‌وا به گوێت ناكات چونكه له سه‌ره‌تا كاتێك گوێرایه‌لت نه‌بوو یه‌ك لاییت نه‌كرده‌وه.
5- هه‌روه‌ها كاتێك منداڵ دوو دڵ بوو له‌وه‌ی كارێكت بۆ ئه‌نجام بدات كاره‌كه به كارێكی دیكه‌ی ئاسان مه‌گۆره كه ئاره‌زووه‌كانی ئه‌و بهێنیته دی.
6- رێگایه‌كی دیكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ركابه‌ریه‌تی منداڵ به‌ر له‌وه‌ی پێی بلێی ئه‌مه مه‌كه پێی بلێ بیكه؟ بۆ نموونه كاتێك منداڵه‌كه‌ت ده‌یه‌وێت له سه‌ر دیوار بنووسێت پێی مه‌ڵی وا مه‌كه به‌ڵكه پێی بلێ وه‌ره له سه‌ر ئه‌و ته‌خته‌یه بنووسه. تا له‌و ركابه‌ریه‌تییه رزگاری ده‌بێت.
7- شێوازێكی دیكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ركابه‌ریه‌تی منداڵ ئه‌وه‌یه كه باسی نه‌كه‌یت له به‌رده‌م كه‌سانی دیكه كه منداڵه‌كه‌ت خراپه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كاتێك زۆر له دایكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن توڕه‌یی و ناره‌زاییان به‌م شێوه‌یه به‌تالِ بكه‌ن، باسكردنی منداڵه‌كه‌ت به خراپی رق و كینه‌ی زیاد ده‌كات.
8- به‌كار هێنانی كێبڕكێ هۆكارێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ركابه‌ریه‌تی كاتێك له بازار یان هه‌ر شوێنێك داوا له منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت كه په‌له بكات له رۆیشتن و له رێگا نه‌وه‌ستێت، له شوێنی ئه‌و داوایه پێی بلێ با بزانیین كێ زووتر ده‌گاته ماڵه‌وه من یان تۆ ئه‌وا لێره شێوازه‌كه ده‌گۆڕێت و دووری ده‌كه‌یته‌وه له ركابه‌ریه‌تی.
29-4-2013
نووسه‌ر له كوردستان تیڤی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
