به‌رانبه‌ر به ئایین..به‌رانبه‌ر به ئاشته‌وایی..به‌رانبه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی..سڵ مه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك بێت.
هه‌میشه حزبه‌یلی ئیسلامی سیاسی له كوردستان گوێیان هه‌ڵخستووه داخۆ تاكه عه‌لمانییه‌كانی كوردستان چ وشه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به موقه‌دده‌سات ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵڵایه‌ك دروست كه‌ن، هه‌رچه‌نده درێخیان نه‌كردووه له داشۆرینی ناخی كه‌سه دیاره‌كان بۆ (په‌رتوك، شیعر، تابلۆ، بابه‌ت) ـێك كه گێره شێوێنییه‌كه بی مه‌به‌ست نه‌بووه، ئه‌مما له ئاست ئه‌و كاره قێزه‌ونانه‌ی ئه‌و لایه‌ن و وڵاتانه‌ی هه‌میشه ده‌مڕاست و مامۆستا و ئاغای خۆیانن كت و مات چاو داده‌خه‌ن و نقه‌یان لێوه نایه‌ت.
زۆر ئه‌زموونمان تاقی كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئیسلامگه‌راكان به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه، ئه‌وه‌ی پێیان باش بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی رێبازه‌كه‌یاندا بێت ئه‌گه‌ر دووریش بێت له بنه‌مای (ئیسلام) ئه‌نجامیان داوه، وه‌لی ئه‌گه‌ر كارێكیش دژی په‌یامی ئیسلام بێت كه دواجار په‌یامی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه ژیانی ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كانه، به‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆیانه‌وه دوور بێت ئه‌وا خۆیانی لی نه‌بان ده‌كه‌ن و وه‌ك گوێزیان بۆ بژمێریت وایه!
هێشتا قه‌شه (تێری جۆنز) بڕیاری سووتاندنی قورئانی پیرۆزی نه‌دابوو له وه‌شانه‌كانیاندا (گوایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئایینی پاكی ئیسلامه) هه‌موویان كه‌وتنه ناڕه‌زایی، له‌سه‌ر گۆڤاری چرپه‌ش (نه‌ك بابه‌ته قێزه‌ونه‌كه‌ی هه‌ڵمه‌ت گۆران) ئه‌و په‌ڕله‌مانه‌ی بووه‌ته ده‌ستكه‌وتی مێژووی كورد به‌رد بارانیان كرد، به‌هه‌مان وێناش له‌سه‌ر فیلمی قیبتییه‌كی عه‌ره‌بی میسری كه له‌سه‌ر په‌یامبه‌ری ئیسلام (د.خ) به‌رهه‌می هێنابوو كه‌وتنه ده‌نگ و ئاڵای ئه‌مریكایان شه‌وتاند، بۆ موسڵمانانی بۆرما و منداڵانی غه‌ززه هاوخه‌میان ده‌ربڕی، به‌ڵام بۆ ئاواره‌كانی سوریا و تۆپبارانی توركیا و ئێران بۆ ناوچه سنووریه‌كانی باشوور ته‌نها ته‌ماشاكه‌ر بوون!
زۆر سه‌یره، گۆشتی قوربانی ئه‌مساڵ له كوردستان له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه بۆ هندستان رۆیشتووه، له‌كاتێكدا منداڵانی ئاواره‌ی خۆرئاوای كوردستان هیچیان نه‌بوو بیخۆن، ئه‌مانه گشتی به‌لایه‌ك، له ماوه‌ی رابردوو كۆماری به‌ناو ئیسلامی ئێران له‌رێگای 6 لۆری سێ‌و قورئانی پیرۆزی موسڵمانانی ئه‌تك كرد‌و به‌شێوازێكی زۆر ناشرین به دڕاوی بۆی ره‌وانه كردین، كاتێك ئه‌م هه‌واڵه بڵاو بووه‌وه منیش له بیری خۆم وتم: قوڕت به‌سه‌ر په‌رله‌مان، به‌یانی نۆره‌ی تۆیه بۆ به‌ردبارانكردن (وه‌ك ئه‌و كابرای كه ده‌یگوت: كوڕه ئه‌گه‌ر خۆڵبارینیش بێت، ئه‌وان هه‌ر ده‌ڵێن تاوانی دوو حزبه سه‌ر زله‌یه) ، یاخود هه‌مدیس رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی پایته‌خت ده‌ته‌نن و ناڕه‌زایی ده‌گه‌یه‌ننه به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئێران و په‌رچه‌می ئه‌و وڵاته گڕ ده‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ كامێك له‌و وڕێنانه‌م به‌دیوی راستیدا نه‌دیت، چونكه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانیاندا نییه! ده‌كرێت بۆچوونی دیكه له‌و له‌مڕووه‌وه بخوێنینه‌وه، ئایا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش له ئامانجه ستراتیژییه‌كانی پارته ئیسلامییه‌كانی خۆمان و كۆماری به‌ناو ئیسلامی‌دا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر نه‌بێت بۆچی به ئیدانه كردنێكیش نه‌یانتوانی قسه‌یه‌كی لی بكه‌ن؟
براده‌رێك له ئه‌وروپا له كۆمێنێكدا بۆی نوسیبووم، ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپی ئه‌و كاره‌ی بكردایه ئیسلامیه‌كانی كوردستان راست و چه‌پی خۆیان پڕ ده‌كرد له هوتاف و ده‌ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، بگره له‌وانه‌شه دیسان شوێنه پیرۆزه‌كانیان به ئاڵای سعودیه داپۆشیایه! منیش پێم وت "مه‌گه‌ر نه‌تزانیوه ئه‌و قوتابیه‌ی به‌رانبه‌ر مامۆستاكه‌ی هه‌ڵسێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌قیش بێت و كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت رووڕه‌شییه؟".
به‌ڵام به‌هه‌مان جۆر ئه‌وانیش له‌به‌رده‌م (ئاغا) ـی خۆیان نه‌یانتوانیوه بڵێن: ئێوه بۆچی قورئانی پیرۆز ئه‌تك ده‌كه‌ن و دواجاریش به‌ڕووی ئێمه‌دا ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌ی نازانن ئێمه‌ش به‌مكاره‌ی ئێوه له به‌هاكانمان كه‌مده‌بێته‌وه، چونكه (لای ئه‌وان) هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌ین و ئێوه‌ش ریسه‌كه‌مان لی ده‌كه‌نه‌وه خوری؟!
قسه‌ی قۆڕه كاتێك لایه‌نێك هه‌ڵگری هوتافی پارێزگاریكردن بێت له ئایینی پیرۆزی ئیسلام و له‌سه‌ر ئه‌م جۆره بابه‌تانه وه‌ده‌نگ نه‌یه‌ت...قسه‌ی قۆڕه كاتێك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاكگه‌رایی به‌رانبه‌ر به وڵاتێكی به‌ناو ئیسلامی وشه‌یه‌ك ده‌رنه‌بڕیت، له‌كاتێكدا به‌رنامه‌و پڕۆگرامه‌كانت به په‌یژه‌ی ئاییندا بگه‌یه‌نیته بنه‌پایه (ئه‌ندامان) .
خوا یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان له پردی سیرات بفڕێنێت كه شه‌رمه‌كه‌یان به‌ڕووی ئێوه‌دا سڕیه‌وه به ئیدانه‌كردنی ئه‌و جۆره كارانه، به‌ڵام بێگومانم له‌ناخه‌وه شه‌رمێك به‌رۆكتانی گرتووه، مه‌حاڵه بیرتان چێته‌وه..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
