مانگی ڕابوردوو زوَربه‌ی سایته‌كان و كه‌ناڵه‌كان و ڕۆژنامه‌كانی هه‌رێمی كوردوستان سه‌رقاڵی بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌روَكی هه‌رێم بوون، خوێنه‌ری به‌ڕێزیش كه‌وتبووه نێوان دوو جوَر دید و بۆچوون. به‌شێكیان: نووسه‌ره‌كانیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی كاك مه‌سعود بارزانی جارێكی تر بوَ سه‌روَكایه‌تی ڕازینین. به‌شی دووه‌میشیان: به لابردنی كاك مه‌سعود به‌هیچ جوَرێك ڕازینابن و به‌ڵكو به قه‌ده‌غه و حه‌رامیشی داده‌نێن. پرسیاری منیش ئه‌وه‌یه: ئایا ناكرێت به‌ڕێز سه‌روَكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه چه‌ند جارێك دابنیشن؟؟ به ئاماده‌بوونی كه‌سانێك كه‌نیازی خۆكاندیدكردنیان نه‌بێت و سه‌ر به‌هیچ لایه‌كیان نه‌بن و به‌ئاشكرایی و دوور له موجامه‌له و دبلوَماسییه‌ت باس له هه‌موو بۆچوونه‌كانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن و هه‌موو گرفته سه‌ره‌كییه‌كان شیبكه‌نه‌وه؟؟ تاوه‌كو میلله‌تی كورد به ئاسانی ئه‌م قۆناغه ناسكه تێپه‌ڕێنێت؟ با لێره‌دا مێژووی دوور و نزیك بخوێنینه‌وه، به‌ڵكو په‌ندی لێوه‌رگرین.
پێش هه‌زار و چوار سه‌د سالڕ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا دروودی خوای له‌سه‌ربێت یه‌كێك له باشترین هاوه‌ڵانی خوَی (ئه‌بوعوبه‌یده) كه كه‌سێكی ئه‌مین و دادپه‌روه‌ربوو، ناردی بوَ لای مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌ی (نه‌جران) له وڵاتی حیجاز، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و میلله‌ته بووبوون به دوو به‌شه‌وه له نێوان دوو سه‌ركرده (عاقب و سید) به گوێره‌ی ڕیوایه‌تی (ێحیح البخاری)، ئه‌و پیاوه (ئه‌بوعوبه‌یده) ڕه‌زای خوای لێبێت توانی به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك هه‌ردوولا پێكه‌وه كۆبكاته‌وه، جا ئایا ئێمه‌ی میلله‌تی موسوڵمانی كورد كه له‌یه‌ك هه‌رێمین، ناتوانین حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن چه‌ند جارێك پێكه‌وه دانیشین بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی؟؟
ئایا بۆچی حكومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه كه چه‌نده‌ها ساڵه دژ به‌یه‌ك ده‌جه‌نگێن، ئێستا ده‌ستیان كردووه به قوَناغی ئاشتی و گفتوگۆكردن!! ئه‌مریكا و ئێرانیش تیر و شیر له یه‌كتر ده‌سوون، به‌ڵام ساڵانێكه به‌رده‌وام له‌سه‌ر مه‌سه‌له ستراتیجییه‌كانی نێوانیان گفتوگۆ ده‌كه‌ن. ئایا ناكرێت ئێمه هه‌موو پێكه‌وه چه‌ندین جار دانیشین، تاكو بگه‌ینه ئه‌نجامێك كه دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و ئاسووده‌یی به‌رپاكه‌ین و سته‌م له‌سه‌ر میلله‌ت لابرێت و ئازادی بیرووڕا و خواپه‌رستی به‌رپابكرێت له پێناو ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاری مه‌زن؟؟
ئه‌م پێشنیاره ده‌خه‌مه پێش چاوی سه‌رۆك كاك مه‌سعود و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن (مامۆستا موحه‌ممه‌د فه‌ره‌ج و مامۆستا عه‌لی باپیر و كاك نه‌وشیروان موسته‌فا) و كه‌سایه‌تییه به‌ڕێزه‌كانی خاوه‌ن په‌یوه‌ندی.
mbarzingy7@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
