دیاره خۆشه‌ویستی جۆره‌كانی زۆره، وه‌ك خۆشه‌ویستی، خۆا و پیغه‌مبه‌ران و پیاو چاكان، كچ و زن و دایك و، باوك خۆشك برا خزم، ولات و نه‌ته‌وه‌و و بیر‌و باوه‌رو، دیاره هه‌ر تاكێكی ئه‌م دونیایه به‌شیوه‌یه‌ك خۆشه‌ویستی ئه‌كات و هه‌ندێك سه‌ركه‌وتو ئه‌بێ له‌و خۆشه‌وَیستی یانه‌و هه‌ندێ سه‌ركه‌وتو نابی َ، زور له مرۆڤه‌كان ئاماده‌ن بۆ یه‌ك له‌و خۆشه‌ویستیانه خۆیان به‌خت بكه‌ن و بێ‌باك بن له ژیاندا و مردنیان پێ‌خۆشتر بێ، ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وی باسێكی له‌سه‌ر بكه‌م (خۆشه‌وێستی كورسی یه) ئه‌م خۆشه‌ویستی یه زیاتر له نێوان سیاسیه‌كاندا به‌دی ئه‌كرێت، ئه‌و جۆرانه‌ی پێشتر باسم كرد ئاماده‌ن خۆیان به كۆشت بده‌ن له پێناوی ئه‌و خۆشه‌ویستییه، به‌ڵام سیاسیه‌كان نه‌ك ئاماده‌ن خۆیان به كۆشت بده‌ن بۆ كورسیه‌كانیان، به‌ڵكۆ ئاماده‌ن هه‌زاران كه‌س بكۆژن و به‌كۆشت بده‌ن بۆ كورسیه‌كانیان، وه ئاماده‌ن خۆشه‌وێسترین كه‌سی نزیكی خۆیانیش بكۆژن بۆ كورسی؟ وه ئاماده‌ن نزیكترین كه‌سیش له پێناوی ئه‌و كورسیه‌دا له‌ناو به‌رن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاكه خۆشه‌وێستی یان هه‌یه بۆ كورسی ئه‌وه خۆشه‌ویستی تر نازانن، له مێژودا زورمان خۆیندوته‌وه كه له پێناوی كورسیدا جه‌نگی گه‌وره‌و خۆیناوی رۆیداوه له دونیادا، ئه‌وانه‌ی كورسی یان خۆش ئه‌وی به‌رده‌وام چاویان له‌وه‌یه نزیكترین كه‌سی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و كورسیه لابده‌ن یان لابچێ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ، ئه‌وسا یه‌كسه‌ر ئه‌چنه‌سه‌ركورسیه‌كه‌ی، هه‌ر هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشه‌وێستی كورسین، كه دێنه سه‌ر كورسی وه‌ك (فریشته) ئاسا خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن و ئه‌دوین باس له هه‌موو ئه‌خلاقێكی مروَڤایه‌تی و شورشگیری ئه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ واقعی خۆیدا جیاوازه، دیاره ئه‌مڕۆ له ئیراق و كوردستاندا شه‌ڕێك په‌یدا بووه له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌سه‌ری (جه‌نابی مام جه‌لال) هیوادارم ده‌سه‌ڵاتی كوردی له كوردستاندا شه‌ری ئه‌و كورسیه نه‌كه‌ن له‌ناۆ خۆیاندا، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ره كرا با له به‌غدا له‌نێوان نه‌یارانی كورد شه‌ری كورسیه‌كه‌ی (مام) بكریت، خۆزگه كورسیه‌كه‌ی به‌غداو كوردستان كه (مامی) گه‌وره‌مان له‌سه‌ر دا ئه‌نیشت بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و كوردایه‌تی تا مانی (مام) كه‌س له‌سه‌ری دا نه‌نیشتایه وه‌ك وه‌فایه‌ك إإإإإإ.به‌داخه‌وه؟؟ هیوادارم شه‌ر یش له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی نه‌كرێت و خه‌بات و شورشگیری و خۆینی شه‌هیدان نه‌كریته قوربانی كورسی و خۆشه‌ویستی بۆ كورسی كه‌م بكه‌نه‌وه، ، ، ، ، ، ، ،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
