بیرمه، (7) ساڵ پێش ئێستا له‌ماڵی خۆیان مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی، ن، ك)، خۆیان له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا پێی ووتم: حه‌ویجه یانی حاویه‌ی جاف، كاتی خۆی حاویه‌و موڵكی جافه‌كان بووه‌و، كوێستان و گه‌رمیانیان كردووه، هه‌تاوه‌كو ووتیشی: ئێستا قه‌بری مه‌حمود پاشای جاف له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌ی شاره‌باندایه!!. ساڵ هاتو ڕۆیشت، ڤیستڤاڵی جاف بوو، پێموتن: هه‌قوایه ئه‌مجاره بێته‌وه ڤیستڤاڵه‌كه ببه‌نه حه‌ویجه. هیوادارم ئێستاش ئه‌م بۆچونه‌م به‌هه‌ند لێوه‌ربگرن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه، به‌هاتووچۆی كات، به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت ماڵه كوردێكیش له‌سنوری قه‌زای حه‌ویجه‌دا نه‌ماوه، ئه‌ویش به‌هۆی ژن به‌ژنی كورد‌و عه‌ره‌به‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بێت. ئێمه نه‌ك هه‌ر نه‌چوینه حه‌ویجه‌و حه‌مرین، به‌ڵكو به‌ره به‌ره حه‌مرین و حه‌ویجه‌و دووز و ناوچه‌كوردستانیه‌كانی تریان بۆهێناینه ناوكه‌ركوكه‌وه، نه‌ك هه‌ر به‌پێی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) كورد نه‌ڕۆشته‌وه بۆكه‌ركوك عه‌ره‌بیش نه‌گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك، به‌ڵكو ڕێژه‌ی كۆچی كوردان، له‌خانه‌قین و سه‌عدییه‌و جه‌له‌ولاو هه‌موو ناوچه‌كانی تر زیادی كرد.
سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد، وه‌ك ده‌وترێت گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌بو به‌پلان و به‌رنامه‌وه نه‌چووه ئه‌وناوچانه، وه پلان و به‌رنامه نه‌چوونه به‌غدا، به‌بڕوای من له‌م هه‌ڵه‌یه گه‌وره‌تر ئه‌وه‌بوو، به‌یاریزانی لاوازیش چونه ئه‌وناوچانه، یاریكه‌ریی ئیعلامی و ئیداریی و ئه‌منی و سیاسی باشیان نه‌برده به‌غداو كه‌ركوك، ته‌نانه‌ت زۆریك له‌وانه‌ی ئێستا له‌كه‌ركوك و به‌غدا سه‌رقاڵی سیاسه‌تن، له‌پرۆسه‌ی ئازادیی و ئازادكردنی كه‌ركوكه‌وه ده‌ستی یان داوه‌ته سیاسه‌ت و ڕێكخستن، وه پله‌وپایه‌ی باشیان وه‌رگرتووه. ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی سه‌دان دۆنم زه‌وی ته‌جاوز كرا‌و دابه‌شكراو ئێستا گه‌ڕه‌كی كوردین هیچی تر نه‌بوو.
له‌مه‌بترازێت، یه‌كێتی كه‌ركوكی وه‌ك موڵكی خۆی ناساند، بۆیه له‌سه‌ره‌تاوه چوون له‌ڕێگه‌ی هه‌ولێر له (شۆراو) ده‌ستی یان كرد به‌دابه‌شكردنی زه‌وی و كرانه خانوو بۆكادره‌كانی خۆیان، بۆماڵی به‌رپرسه‌كان، واته ئاڕاسته‌ی ئاوه‌دانی ڕووی له‌هه‌ولێرو سلێمانی كرد، نه‌ك باشور‌و سنوری كوردستان. پارتیش وای هه‌سته‌كرد ئه‌مه بۆئه‌وه‌بێت ئازووقه‌و ناقڕه‌ی پارتی بگرن له‌وڕێگه‌یه، بۆیه ئه‌مانیش په‌یتا په‌یتا له‌شۆراو كه‌وتنه ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئێستا شۆراو شۆراوه، جاران هه‌رده‌و هه‌ڵه‌تێكی ڕه‌ق و ته‌ق، ئێستا خۆشترین و ڕازاوه‌ترین شوێنی خانوو بینای لێیه. به‌رپرسان و خه‌ڵكی كورد به‌گشتی هاتونه‌ته قه‌راغ شار به‌ئاڕاسته‌ی كوردستان، شاره‌كه‌یان بۆخه‌ڵكی تر چۆڵكردووه، واز له‌وه‌ش بێنن كه زۆربه‌ی كاربه‌ده‌ستان ماڵه‌كانیان له‌سلێمانی و هه‌ولێره. له‌وه‌ش بگه‌ڕێن كه‌ئه‌وانه‌ی فۆڕمی خۆراكیان كه‌ركوكه له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوكن، له‌هه‌مووی قورس‌تر ئه‌وه‌یه نازانین ستراتیژ‌و پڕه‌نسیپی گشتی لای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئۆپۆزسیۆنی بێده‌وڵه‌ت چی یه بۆكه‌ركوك، خه‌ڵك ئه‌خه‌نه به‌رتۆفانی ته‌قینه‌وه‌و شیوه‌ن و گریان و خۆشیان له‌قه‌راغی شار ته‌ماشا ئه‌كه‌ن، یاخود " یان كوردستان یان نه‌مان" ده‌بێته‌وه دروشمی سه‌ره‌كی. ؟.
تائێمه به‌م شێوه‌یه سیاسه‌ت بكه‌ین، حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی و، وڵاتانی دراوسێش به ڕه‌حه‌تی ده‌خه‌ون، چونكه ئه‌وان ئیشیانه ئه‌زمه‌و سه‌رئێشه‌و دووبه‌ره‌كیمان بۆدروست بكه‌ن، تا ئه‌سڵی مه‌قێه‌د مان بیرببه‌نه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
