نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌رێز – نه‌وشیروان مسته‌فا.سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆران
ئێمه وه‌ك كوردانی تاراوگه زۆر جار سه‌ردانی پاڵتاك ده‌كه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد و دور له هه‌موو سوكایه‌تیه‌ك.بیر‌و راو سه‌رنجه‌كانمان ده‌خه‌ینه روو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه لای ئێمه و وه‌ك كوردێكی دڵسۆز و خاوه‌ن ویژدان ی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ندێك كه‌س، به‌ناوی ئارام ئه‌حمه‌د و كۆمه‌ڵێك چالاكوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران، كه به‌رده‌وام ئاگاداریین، به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و چالاكوانانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه وه..له ژوری ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن له پاڵتاك وشه‌ی ناشرین و سوكایه‌تی به هه‌موو پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كه‌ن.
كه یه‌قینمان هه‌یه، ئه‌و ژوره‌ی له پاڵتاك كراوه‌ته‌وه، سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌و تێبینی وردی ئه‌وه‌شمان كردووه، له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی چالاكوانانی ئۆپۆزسیۆن له پاڵتاك، سه‌ردانی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و خودی به‌رێزیشتیان كردووه و دانیشتنیان سازداوه و له رێگه‌ی میدیاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه، نمایش كراوه.
به‌رێز كاك نه‌وشیروان موسته‌فا، بۆیه له به‌رێزتان داواكاریین، ئه‌و جۆره كه‌سانه یه‌ك لابكه‌نه‌وه، ئاخۆ ئه‌م جۆره كه‌سانه، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌ی گۆران ناشرین بكه‌ن له لای خه‌ڵكی، یاخود ئه‌وه واقعێكه و له دڵی هه‌موو گۆران خوازه‌كاندایه‌و رای راسته‌قینه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه..وه به تایبه‌تیش رای به‌رێزتان رون بكرێته‌وه له‌و باره‌یه‌وه، ، تاچه‌ند رێگه پێدراوه، به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه، سوكایه‌تی به هه‌ستی كه‌سانی دیكه بكرێت و هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له خه‌ڵكی بكرێت كه به به‌ڵگه‌وه له به‌ر ده‌ستماندایه و هه‌وڵی ناو زراندنی كه‌سانی دیكه بدرێت و ناموسی خه‌ڵكی له لایه‌ن ئه‌و ژماره كه‌سه‌وه له كه‌دار بكرێت.
بۆیه..داواكاریین له به‌رێزتان هه‌رچی زووه رای تایبه‌تی خۆتمان بۆ بخرێته روو..
ئه‌گه‌ر نا به پێچه‌وانه‌شه‌وه، وه‌ڵامی دروستمان نه‌درێته‌وه، ئه‌وا كار دانه‌وه‌ی دیكه‌مان ده‌بێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه ناره‌واو سوكایه‌تیه به‌رده‌وامانه‌ی به ناوی لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه زه‌مه‌نێكی زۆره پێمان ده‌كرێت،
له گه‌ڵ رێزدا.
ژماره‌یه‌ك له كوردانی دانیشتوی تاراوگه
17-2-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
