-كاتێك ئۆپۆزسیۆنی ناو پارله‌مان پێویستیان به زیادكردنی ژماره‌ی قه‌واره‌كان ده‌بێت بۆ شه‌رعیه‌تدان به كاره‌كانیان له به‌یان ده‌ركردن و بایكۆتكردنو ره‌تكردنه‌وه ئه‌وا پارتی ئاینده‌ش به ناو‌و ئارمه‌وه له پاڵ خۆیان بۆ قه‌ره‌باڵغییه‌كه به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام كاتێك سه‌ركرده‌كانیان كۆده‌بنه‌وه ئه‌وا قادر عه‌زیزی لێ بێبه‌ری ده‌كه‌ن، كاتێك قادر عه‌زیز به هه‌رزه‌كاری رێگای تێكۆشانی گرته به‌ر هه‌ندێك له‌م كاكانه خواخوایان بوو وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بگرن؟؟؟؟.
-ره‌فعه‌ت كۆمه‌ڵه له‌مڕۆژانه پێكه‌وه سه‌ردانێكمان كرد، له رێگا گله‌ییه‌ك كۆنی لێم كرد، گوایه كاتێك له ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌رپرسی ته‌داركات بوومه (ئیداره) ، هه‌رچه‌نده هاوڕێی گیان به گیانیم بووه، ئاماده نه‌بوومه جاجگی (بنێشت) ێكی زیاده‌ی بده‌مێ پێم وتوومه، جاجگی حیزبه‌و خیانه‌ت ناكه‌م، قوڕ به‌سه‌رمان ئێمه وا كردمان به‌رپرسان و سیاسه‌تمه‌دارانی ئێستا بیره نه‌وتو كێوه چه‌مه‌نتۆو فه‌رده دۆلار پێشكه‌ش به یه‌كتری ده‌كه‌ن.
- (له كۆنگره‌یه كی ڕۆژنامه‌وانیدا سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌غیابی تاڵه‌بانیدا ئۆپۆزسیۆن ڕێز له‌كار و بڕیاره‌كانی یه‌كێتی ده‌گرێت) ، كه‌واته تا مامه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئۆپۆزسیۆن بۆ ماڵه‌وه، جه‌لالی موخلیس ده‌بێت وابن!!!!.
-ئه‌رسه‌لان بایز (نه‌بوونی تاڵه‌بانی كێشه له یه‌كیتیدا دروست ناكات) ، به‌س ونجڕ ونجڕی ده‌كات.
-نه‌وا (ئیسلامیه‌كانی كوردستان پشتگیری خۆپیشاندانی سوننه‌كان ده‌كه‌ن) ، مادام عه‌لی قه‌ره‌داغی و قه‌ته‌رو توركیا پشتیوانی ده‌كه‌ن، ئه‌مره ئه‌مانیش له ریتمی ئه‌وان دانسی خۆیان بكه‌ن.
-ئاوێنه ((ئه‌رسه‌لان بایز: كه‌س ناوێرێت پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه وه‌ربگرێت)) ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دزییه‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن حیساباته‌كه‌ی به كه‌س ناكرێت، ئێوه كه‌سی ماڵیتان ده‌وێت نه‌ك یاخی.
-روداو -شێخ جه‌نگی تاڵه‌بانی ((شه‌ش ڕۆژی تر جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق توانای قسه‌كردنی ده‌بێت)) ، لڤین‌پرێس-فوئاد مه‌عسوم ((جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌م كاتی نه‌خۆشییه‌دا ده‌توانێت به‌سێ زمان قسه‌بكات)) ، كه‌واته‌شه‌شی رۆژی دیكه ماممان به 18 زمان قسه ده‌كات.
-روداو (كوردستان: هه‌شت هه‌زار شاره‌زا و راوێژكاری موچه خۆر هه‌ن) ، ئه‌دی لۆ ناڕازین 690 داهێنه‌ری به‌سزمانمان هه‌بێت.
-روداو (ئه‌مینداری یه‌كگرتووش رایده‌گه‌نێت: به‌رده‌وام ده‌ستی نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان بۆ خودا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ سه‌لامه‌تی مام جه‌لال و بۆ داهاتوش هه‌ردولا یه‌كهه‌ڵوێستن.) ، كه‌واته هه‌موو روو له ئاڵمان ده‌ستتان له ئاسمان.
-سڤیل (عارف قوربانی: مام جه‌لال زۆرجار ماندوو ده‌بوو به‌ده‌ست سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه) ، سه‌ركردایه‌تی ینك ساڵی جارێك كۆبونه‌وه‌ی كردبێت وا مامه‌ی هیلاك كردبێت، ئه‌گه‌ر مانگانه كۆبونه‌وه‌ی بكردایه چی ده‌قه‌وما؟؟.
-مام رۆسته‌م: (یه‌كێتی دوای مام جه‌لال تووشی شه‌له‌ل ده‌بێت) ، ئه‌دی مانگێك پێش ئێستا ئه‌م قه‌وانه نایابه‌ت بۆ لێنادا.
-حه‌مه سه‌عید زه‌نگه‌نه چیرۆك نووسێكی شاری كه‌ركووكه، پێش ئه‌وه‌ی مامه نه‌خۆش كه‌وێت ئۆپۆزسیۆنێكی ئارام بوو، زۆر جار بزه‌یه‌كی بۆم ده‌كرد كه ده‌موت مام جه‌لال سیاسییه‌كی گه‌وره‌یه، كه‌چی له 19ی دیسه‌مبه‌ر له‌سه‌ر فه‌یسبوكه‌كه‌ی نووسی (هه‌موو ئومه‌ی عه‌ره‌بی قوربانی هه‌ناسه‌یه‌كت بی!!) ، منیش بۆم نووسی یان ناچن بۆ ئاش، یا كه ده‌ڕۆن ئاشه‌وانیش ده‌كوژن.
- ((روداو-به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان نوێژی هه‌ینیان نه‌كرد)) جه‌لال عامری نووسه‌ری چه‌پی میسری ده‌ڵێت، هاووڵاتیان نوێژ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دنیا كورسییه‌ك له به‌هه‌شت بگرن، به‌ڵام ئیسلامییه سیاسییه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دنیا كورسییه‌ك بگرن، كه‌واته كورسی ئه‌م دنیا بۆ ئه‌وان گرنگتره له كورسی ئه‌و دنیا، ئه‌وان مناڵی خه‌ڵك بۆ حه‌له‌ب و قه‌نده‌هار ده‌نێرن، مناڵی خۆشیان بۆ له‌نده‌ن و واشنتۆن.
له ژماره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ 15ی كانونی دووه‌م له گۆشه‌ی له هه‌ولێره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، گۆشه‌یه‌كه دوو هه‌فته جارێك له رۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
