ترس و پرسی كورد: ئه‌نقه‌ره یان واشنتۆن. . . ؟؟. به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك باسی ئاشتی كرا، تۆ خۆت بۆشه‌ڕ ئاماده‌بكه. كورد له‌وه‌ته‌ی مێژوو هه‌یه، یه‌ك قۆناغ شك نابه‌یت له‌شه‌ڕو ململانێدا نه‌بووبێت. پردی په‌ڕینه‌وه‌ی زلهێزه‌كان و شوێنی داگیركردن و گه‌مه‌ی دراوسێكانی نه‌بوبێت. چونكه به‌م ستایله پێ به‌پێ هێناویه‌تی، بوارێكی نه‌بووه بۆ بیركردنه‌وه‌و خۆ ڕێكخستن. هه‌ر بۆیه ده‌وترێت: كورد له‌سه‌ر مێزو گفتوگۆ ئه‌یدۆڕێنێت. . ؟.
به‌ڕێز، ئۆجه‌لان خۆی ئه‌ڵێت: توركیا منی زیندان نه‌كردووه، به‌ڵكو توركیا ته‌نها پاسه‌وانی زیندانه‌كه‌ی منه. !!. ئه‌وه‌ی كه كتێبه‌كانی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی كورد بخوێنێته‌وه، تێده‌گات ئێستا جیهان ته‌نها بریتی نییه له قوتابخلنه‌ی: لیبراڵیزم و سۆشیال دیموكراتی و ئیسلام و ئیشتراكیه‌ت، به‌ڵكو پارادایم و قوتابخانه‌ی پێنجه‌م هه‌یه، ناوی بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجه‌لانیزمه. ئێمه‌له‌م چه‌ند دێڕه باسی فكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجه‌لان ده‌كه‌ین، نه‌ك موجامه‌له‌ی سیاسی لایه‌نێك. چونكه ئۆجه‌لان بوێرانه له‌كتێبی " به‌رگریكردن له‌گه‌لێك" لاقه‌ی بابه‌تێك ده‌كات، كه‌نوخبه‌و ڕۆشنبیری كورد هه‌ستیان پێنه‌كردووه، ده‌نوسێت: یه‌هود ته‌وراتی هه‌یه، مه‌سیح ئینجیل، عه‌ره‌ب قورئان، كوردیش ئه‌م كتێبه‌ی منی هه‌یه". ئێمه‌ش ده‌مانه‌وی بگه‌ینه ئه‌وه‌ی، كه له‌ناو كورددا نه‌بووه، كه‌سێتیه‌كی قوتاركه‌ر بووه، بۆ هه‌تاهه‌تایه كورد له‌میحنه‌تی دوو به‌ره‌كی و بیری جوداخوازی و ژێرده‌سته‌یی ده‌ربهێنێت.
دوای پانزه ساڵ، گرتن و زیندانی كردنی ڕێبه‌رێكی كورد، زیاتر له (24) جار سنوربه‌زاندنی خاكی وڵاتێكی تر له‌لایه‌ن توركیا، زیانێكی قوڵی ئابوری و، ئابڕوچونێكی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی به‌ملیۆنان كه‌س له‌شه‌قامه‌كان و هه‌زاران كه‌س له‌زیندانه‌كانی توركیا، به قسه‌یه‌كی ئۆجه‌لان مانگرتن ده‌شكێنن و ده‌چنه ماڵه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌دانوستانه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ووزه‌و نه‌وت، گه‌یشتنه ئه‌و ڕشته‌یه‌ی كه: چاره‌سه‌ر و به‌رهه‌می بۆڕی نه‌وته‌كه به ناو ژووری زیندانه‌كه‌ی ئۆجه‌لاندا تێ ده‌په‌ڕێت". به‌پێش چاوی جیهانه‌وه، توركیای خاوه‌ن پێگه‌ی ستراتیژیی و ئابوری و عه‌سكه‌ری گه‌وره، هانای بۆ زیندان برد، له زیندانه‌وه قۆناغی ئاشتی ده‌ست پێده‌كات. سه‌دان جار وترا: چاره‌سه‌ر له‌ئیمراڵیه. قۆناغه‌كه بۆكورد پڕه له‌ئاڵۆزیی و ترس و پرس، كورد ئه‌ترسێت و ئه‌پرسێت، له‌به‌ر دوو هۆكاری سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌م: كورد مێژوویه‌كی تاڵی له‌گه‌ڵ تورك و ئه‌مریكاشدا هه‌یه. زۆربه‌ی كات فێڵی لێكراوه‌و، خزێنراوه‌ته ناو دۆخێكه‌وه كه به‌و هه‌زم ناكرێت. له‌ئێستاشدا توركیا بۆ ئه‌مریكا زۆر گرنگه، هه‌م بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و هه‌واڵگری گه‌وره‌ی ئه‌مریكا له‌توركیا هه‌یه. هه‌م دیوارێكیان له‌گه‌ڵ ئێران به‌ینه. وه له‌ڕووی كلتوری دیموكراسیشه‌وه، مه‌سه‌له‌ی كوردی لێده‌ر بكه‌ی توركیا ته‌واو وڵاتێكی ئه‌وروپی و دیموكراته. بۆیه هێشتا سه‌ره‌تای ڕێگه‌یه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئامۆژگاری توركیا ده‌كات كه مامه‌ڵه‌ی ژیرانه له‌گه‌ڵ نه‌وت و غازی عێراق بكه‌ن، ده‌بێت هه‌موو شت به‌پرس و ڕای حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراق بكرێت!!!!. بۆجاری دووه‌میش ئه‌مریكا به‌كوردی ووت: بیر له‌جیابوونه‌وه مه‌كه‌نه‌وه!!!. دوای ئه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندی ئه‌ردۆغان و مالكی تا شه‌ڕه جنیۆیش ڕۆشت، له‌ئێستادا ڕۆژنامه‌كانی توركیا ئه‌وه بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه، كه توركیا‌و عێراق به‌چاودێری ئه‌مریكا، كۆبونه‌وه‌ی نهێنی یان ئه‌نجام داوه. له‌سه‌ر پرسی: ئاسایش، نه‌وت و ووزه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت، ئه‌وه زه‌مه‌نی ڕاكێشانی به‌ڕه‌كه له‌ژێر پێی كورد نزیكبۆته‌وه، چونكه كورد له‌م نێوه‌نده چی ده‌كا. . ؟. كوردێك بێ مالكی و عێراق، بێ ئێران و توركیا‌و ئه‌مریكا. . !!بالۆره‌ی ناوخۆی كوردستانیشی بێته‌سه‌ر. !!.
دووه‌مین: هۆكار كه كورد‌و هاوكێشه‌كه ئاڵۆز ئه‌كات، ئاڵۆگۆری به‌په‌له‌ی سیاسی جیهان و ناوچه‌كه‌یه، به‌گۆڕانكاریی سه‌یردا تێده‌په‌ڕێت، كوردیش ده‌بێت بزانێت هه‌رگۆڕانێك، له‌هه‌ر شوێنێكی دونیا ڕووبدات كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرس و ترسه‌كه‌ی هه‌یه. به‌تایبه‌ت ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مریكای تێكه‌وتووه، وه‌كو ئابڵوقه‌ی ئێران و فشاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. . هه‌روه‌ها پرسی كۆنترۆڵكردنی بازاڕ له‌لایه‌ن چینه‌وه، ئینجا شه‌ڕو گرژی له‌گه‌ڵ كۆریای باكور، ئه‌وسا نوزه نوزی شه‌ڕی سارد له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ، تائه‌گاته ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه له بۆستن و ته‌كساس. . . ته‌نانه‌ت ئیسرائیلیش ئێستا كۆڵێكی داوه به‌سه‌ر ئه‌مریكادا، به‌وه‌ی ترسی له‌دراوسێیه‌تی میسر‌و ئیخوانه‌كان هه‌یه‌و، شه‌وانه باش ناخه‌ون!!. ئه‌وه جگه له‌به‌هاری عه‌ره‌بی و قه‌یرانه‌كانی ناو عێراق. كه‌واته له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌كه، خه‌ڵكێكی گه‌ره‌كه بزانێت ئێستا پرسی كورد به‌ره‌و كوی ئه‌چێت. ؟. . وه‌لێ ئه‌وه ده‌زانین به‌دوای ماف كه‌وتوین، وه‌كو غاندی ئه‌ڵێت: یه‌كه‌مجار گاڵته‌ت پێده‌كه‌ن، دووه‌م جار ئینكاری بونت ئه‌كه‌ن، سێهه‌م جار:شه‌ڕت له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن، هه‌ركاتێك شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ كردی ئه‌وا دان به‌بونی تۆدا ئه‌نێن. !!. به‌ڵام چۆن و كه‌ی. ؟.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
