پێویسته په‌له‌ بكه‌ن ...سالارکه‌رکوکی

پێویسته سەرجەم لایەنەکان له‌ پێكهێنانی حکومەتێکی بنکە فراوان لە هەرێمی کوردستان په‌له‌ بكه‌ن، هاوکات زۆرگرینگه پەیوەندی و دانوستانەکان روون و ئاشکرا بن شاراوه‌نه‌بن له‌پێشچاوی میدیاکان، ده‌بو ده‌ستو بردیان بکردبا له‌ گفتوگۆو دانوسان.

پرۆسەى پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان پاش هەڵبژاردنى پەرلەمانى کە لە ۲۱.۹ ئەنجامدرا، زۆر بەهێواشى وسستی ده چێتە پێشەوە و شەفافیەتى پێویستى تێدانیە و نەچۆتە ناو وردەکاریەکانەوە، گفتوگۆی نێوان پارتە براوەکان دوو مانگ دواکەوت، لە کاتێکدا هه‌ر لەیەکەم رۆژەوە ئەنجامەکان دیاربوون.

ئێستا گرنگ ئەوەیە هەموولایەنەکان به‌زوترین حکومەتی بنكه‌ فران پێكبهێنن و په‌له‌ی لێبكه‌ن، چونکە دواکەوتنى زیاتر و رێک نەکەوتن بەشێوەیەکى نێگەتیڤ کاردەکاتە سەرپەرلەمان و بەرژەوەندى هاوڵاتیان و رەوشى ئابورى و بازرگانى و جێبەجێکردنى پرۆژەکان ئەمە جگە له‌وه‌ی سەقامگیرى سیاسى و چارەسەرى کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ بەغدا و پەیوەندیەکانى دەرەوە زیانی به‌رده‌كه‌وێت.

گرنگ ئەوەیە پەیوەندى و دانوستاندنەکان شەفاف بن لە باس و قسەى گشتى تێپەرێنرێن و بەرەو وردەکارى بڕوات تا بەزووترین کات بگەنە ئەنجامى پێویست.بێگومان پێهێنانی حوکومه‌تی ئه‌م جاره‌ وائاساننیه‌ به‌ڵام نابێ ئه‌سته‌م بێ گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل به‌خه‌نه‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه‌، من پێم وایه‌ پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شت ئه‌م جاره‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی هاوڵاتیان ده‌بێت، چونکه‌ ئه‌م جاره‌ گۆڕان کاریگه‌ری باشی ده‌بێ بۆبن بڕکردنی ته‌زکییه‌ی حزبیو گه‌نده‌ڵی، وه‌ک له‌ پێش هه‌ڵبژاردنی ۲۱.۹.۲۰۱۳ .بۆپه‌ڕله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌چو بانگه‌شه‌یان بۆده‌که‌د، نه‌بونی حکومه‌تێکی بنکه‌فراوان و نه‌بونی مه‌تمانه‌ی خه‌ڵک به‌وحکومه‌ته

وایکردوه‌ بۆشایی سیاسی و ئه‌منی و ئیداره‌یی دروستبکا، وه‌ له‌به‌ر چاوه‌ له‌م ماوه‌یی ڕابدو چه‌ند ڕوداوێکی نه‌خوازراو له‌ سلێمانی ڕودا، ئه‌وه‌ش بوه‌جێی نیگه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر