کوان ئه‌وانه‌ی ده‌یان گوت مامه بمرێ یه‌کێتی له‌ناو ده‌چێ، به‌ش به‌ش ده‌بێ، سه‌د پارچه ده‌بێ.
که‌سێک خاوه‌نی مێژویه‌ک بێت پڕله‌خه‌باتو قوربانی‌و
تێکۆشان‌و له‌پێناو ئازادی گه‌له‌که‌ی وه له‌پێناو ڕزگاری بۆخاکه‌که‌ی، مرۆڤی وامه‌زن چۆن ده‌مرێ.
مام جه‌لال سه‌رۆک کۆماری عێراق، ئه‌مینداری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، واله ئه‌ڵمانیایه بۆچاره‌سه‌ر.
هه‌مو مرۆڤه‌کان ده‌مرنو ده‌مرن، به‌ڵام مرۆڤ هه‌یه‌به‌زیندویی له‌دڵی میله‌ته‌که‌یدا ده‌مینێته‌وه،
رێگای خه‌باتو نه‌خشه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێ، ده‌بنه سیمبوڵی نه‌ته‌وه‌کانیان،
به‌مردنی سه‌رۆک تاله‌بانی بێگومان کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌رعێراق و ناچه‌که، به‌تایبه‌تی کوردستان، زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌ده‌بێت بۆگه‌له‌که‌مان، به‌تایبه‌تی له‌م ڕۆژه‌دا که عێراق توشی قه‌یران بۆته‌وه.به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی مالکی یه‌وه، وه‌ڵاتی خستۆته ناو بازنه ێکی داخراوه‌وه.
به‌ڵام من ده‌مه‌وێ ئاماژه بۆئه‌وه‌بکه‌م، به‌مردنی مام جه‌لال هیچ کێشه ێکی گه‌وره ناکه‌وێته ناو یه‌کێتییه‌وه.وه‌ک به‌ڕێزیان هه‌میشه ده‌یان فه‌رمو ده‌بێ یه‌کێتی ناویه‌کێتی پته‌وو پارێزراوبێ، یه‌کێتی ڕیزه‌کانی گه‌ل پته‌وو پارێزراوبێ، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر نه‌خشه‌و خه‌باتی مام جه‌لال، له‌کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی یه‌کێتی ئه‌وه‌یان سه‌لماند له‌سه‌ر ئه و‌ڕێگاو خه‌باته به‌رده‌وام ده‌بن.بۆیه مامه قه‌ت نامرێ له‌شۆرش به‌رده‌وام ده‌بێ.تائازادی یه‌ک جاره‌کی، وه ئه‌و کۆبونه‌وانه وڵامێکی باش بون بۆزۆرێک له‌ناحه‌زانی یه‌کێتیو گه‌له‌که‌مان .
زۆر که‌سو لایه‌ن هه‌ن حه‌زده‌که‌ن درز که وێته‌ناو یه‌کێتی، پارچه پارچه‌بن بۆئه‌وه‌ی خۆیان بێنه مه‌یدان زۆرله‌لایه‌نی عێراقیش هه‌ن ده‌یانه‌وێ جێگای سه‌رۆک کۆمار پڕکه‌نه‌وه پۆستی سه‌رۆکایه‌تی بۆ خۆیان بێ وه‌ک چۆن پێش چه‌ند ڕۆژێک مقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ده‌بێ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی یه‌ک لایی بکرێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
