بۆکادیرانی پارتی دیمکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان، تکایه ده‌رس له‌مێژو وه‌ربگرن وازله‌شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن بێنن. خه‌ڵکی کوردستان وشیاره ئه‌م ڕۆ نه باوه‌ڕبه‌ڕاگه‌یاندنه‌کانتان ده‌کات وه نه به‌کادره تونڕه‌وه‌کانتان، باشتروایه به‌خۆدابچنه‌وه ئاوڕێک له‌ڕابدوو بده‌نه‌وه. واز له‌بیری ته‌سکی حزبایه‌تی بێنن بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی گه‌ڵی کورد بکه‌نه‌وه .
ماوه‌یه‌که هه‌ردوولا که‌وتونه‌ته هێرشکردنه سه‌ریه‌ک، چ به‌ڕاست چ به‌ناڕاست به‌بێ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ کام تان بکات، جگه له دوژمنانی گه‌له‌که‌مان نه‌بێت، ئه‌وان سودمه‌ندده‌بن له کولانه‌وه‌ی برینی کۆن و نوێ، زه‌ره‌رمه‌ندی زیاتر نه‌ته‌وه‌ی کورده بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
ئێوه له‌باتی هه‌نگاوی جدی بنێن به‌ره‌وکۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئه‌وگۆنگره‌یی که‌ساڵه‌های ساڵه کورد خه‌ونی پێوه‌ده‌بینێ، باشتروایه ببنه قه‌ڵغان بۆ هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان، ده‌نگی قه‌ندیل و هه‌ولێر یه‌ک خه‌ن، هه‌ڵوێستی هه‌ولێر و قه‌ندیل یه‌کخه‌ن، که‌چی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن و ناوی یه‌کتر ده‌زڕێنن مخابن ئێوه له‌کوێوه فێر بون ؟؟ پارتی دیموکراتی کوردستان له قوتابخانه‌که‌ی بارزانی نه‌مر؟ بارزانی نه‌مر کادرانی فێری ئاشتی و ئازادی و دیموکراتی و ده‌ستی برایه‌تی درێژبکا، نه‌ک برینی کۆن و نوێ بکولێنوه، ئه‌وه‌یه په‌یامی پارتی.
ئه‌ی ئێوه پارتی کرێکاره‌انی کوردستان له‌کوێوه فێربون؟ له نیلسۆن مه‌ندێای امیرالی اپۆ؟ باوه‌ڕناکه‌م چونکه په‌یامی ئاشتی ئاپۆ نه‌ک به‌س بۆ. سه‌رتاسه‌ری کوردستانه به‌ڵکو بۆڕژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته که‌سێک هه‌ڵگری ئاشتی و ئازادیبێت چۆن ده‌بێ کادرانی واتوندڕه‌وبن . .
وریابن زۆر وریابن، گه‌رنا ده‌کونه به‌ر شه‌پۆڵی ڕه‌شی مێژو. ئێوه دوو پارتی سه ره‌کی کوردستانن دوو هێزی سه‌ره‌کین ئێوه ده‌بێببنه قه‌ڵغانی سه‌رتاسه‌ری گه‌ڵی کورد و کوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
