له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه‌ودابه‌شکردنی کوردستان له‌لایه‌ن زل هێزه‌کانی جیهانه‌وه، دوورله‌ویستی خه‌ڵکه‌که‌ی، وه جارێکی تریش به‌ناوی دانپێنان له‌لایه‌ن شۆڤینیه تی عه‌ره‌به‌وه(حوکمی زاتی کارتۆنیه‌که) خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له‌کوردستان دراو به‌شێکی زۆری خاکه‌که‌ی لێدا بڕێندراو سیاسه‌تی ته‌عریب له‌وناوچانه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌داڕێژراو پێڕه‌وکرا وه‌تائێستاش به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ئه‌م سیاسه‌ته‌به‌رده‌وامه.
وه‌دوای ڕاپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌ی به‌هاری (۱۹۹۱) و ڕزگار کردنی به‌شێک له خاکی کوردستان ودوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم، بوه‌ماییه‌ی نیگه‌رانی داگیرکه‌رانی کوردستان، بۆیه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵیاندا ئه‌م پڕۆسه‌یه سه‌رنه‌که‌وێ.وه توانییان درزبخه‌نه نێو یه‌کڕیزی ماڵی کورد و ده‌ره‌نچامه‌که‌شی شه‌ڕی ناوخۆی لێکوته‌وه‌و بۆجارێکی تریش کوردستان له‌تکرابه‌ڵام ئه‌م جاره‌یان نه‌ک زلهێزه‌کان وه‌نه‌داگیرکه‌ران به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌نوێنه‌ری شه‌رعیو ڕاسته‌قینیه خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانی کوردستانیان به‌سه‌ر هه‌رێمی سه‌وزو زه‌رد دابه‌شکرد.
ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ک هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم له‌به‌رانبه ر پێشهاته سیاسیه‌کان یه‌کگرتو نه‌بێت.به‌ڵام له‌دوای لێدوانه که‌ی به‌ڕێز( مه‌سعود بارزانی )له‌نه‌ورۆزی ساڵی پار، ئاماژه‌ی پێ‌کرد که‌ده‌سه‌ڵات داران له‌به‌غدا به‌ره‌و تاک ڕه‌وی ده‌ڕۆن و هه‌مان سیاسه‌تی حزبی به‌عس پێڕه‌و ده‌که‌ن، زۆر لێدوانی جۆراوجۆری لێکه‌وته‌وه له‌ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.گرینگ‌ترینیان ئه‌وه‌بو که‌ده‌یان گوت ئه‌وکێشه‌ی به‌ینی دووکه‌سه و په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌نیه.له‌دوای دروست بونی ئۆپه‌راسوێنی دیجله، بۆئه‌و که‌سانه‌ده‌رکه‌ت که‌ئه‌وه‌کێشه‌ی به‌ینی دوکه‌س نیه، خۆشبه‌ختانه ئه‌وانه‌ی که‌وایان ده‌گوت ئێستا له‌پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌رن.له‌هه‌موی خۆشتر ئێستا سیاسه‌تی سه‌رکردایه کوردستان ڕاست و دروسته به‌رانبه ر به‌وقه‌یرانه‌ی هه‌رێم و ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه، هه‌مو له‌به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی شۆڤینی مالکی یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ئاراسته‌ن.ئه‌مه به‌واتای ئه‌وه‌دێت که کورد و سه‌رکردایه‌تی کوردستان ده‌رسیان له‌ڕابرد و وه‌رگتوه بۆڕکخستنه‌وه‌ی ماڵی کورد‌و سیاسه‌تی دروستی نێوان پارته کوردستانیه‌کان، به ئۆپۆزیسێۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه.چۆن کار بکه‌ین بۆئه‌وه‌ی جارێکی تر ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مان، کوردستان داگیرنه‌که‌نه‌وه دابه‌شی نه‌که‌ن درزنه‌خه‌نه نێوانمان پێویسته هه‌مان سیاسه‌ت به‌کاربهێنین چۆن ئێستا له‌به‌رانبه‌ر دیجله به‌کار دێت، وه‌ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هاتۆن ده‌بێ هه‌میشه پارێزراوبن به‌پارێزرێن، بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ست که‌وتانه پێویسته ئێمه‌ی کورد باوه‌ڕی ته‌واومان به‌دیموکرات، مافی مرۆڤ هه‌بێت، وه ده‌سه‌ڵاتی چوا ئازاد بێت.باوه‌ڕمان به‌ڕه‌خنه‌و یه‌ک قه‌بوڵکردن بێت، مافی فره‌ئاینه‌کان و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کان پێشێل نه‌که‌ین.په‌ره به‌که‌رتی گه‌شتیاری بدرێ تاگه‌شتیارانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بتوانن گه‌شتی خۆیان له‌کوردستان بکه‌ن، ئه‌مانه هه‌مو ده‌بنه پاڵ پشت بۆمانه‌وه‌ی ئه‌وده‌ست که‌وتانه و پاراستنیان له دوژمنان.په‌یامی ئێمه له‌گه‌ڵ دیالۆگ داین تابکرێ په‌یامێکی په‌سنده له‌زمانی جێۆپۆلیتیک و دیموکراتیدا به‌هه‌مان په‌یام کورد ده‌توانێ ڕای گشتی وڵاته زلهێزه‌کان بۆخۆی ڕابکێ شێ، تابزانن کورد ئاشتی خوازه نه‌ک شه‌ڕخواز.به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه هه‌موی ناتوانین ده‌ستکه وته‌کان به‌پارێزین گه ر‌یه‌ک ده‌ستو یه‌ک هه‌ڵوێستو یه‌ک گوتار نه‌بین:
سالارکه‌رکوکی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
