سه‌رکرده یه‌ک له‌ده‌وڵه‌تی یاسا....سالارکه‌رکوکی
یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه هاوكات یه‌كێكیشه له‌كه‌سه نزیكه‌كان له‌نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، قۆستنه‌وه‌ی كێشه‌ی عه‌ره‌ب- عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن كورده‌وه كاتی به‌سه‌رچوه و چیتر كاری پێناكرێت.
عزه‌ت شابه‌نده‌ر، سه‌ركرده له‌ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یه بۆ دانوسان له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و به‌رژه‌وه‌ندی عێراق، به‌ڵام كورد خوی گرتوه به‌یاریكردن له‌سه‌ر ته‌لی بارودۆخی سلبی نێوان سوننه و شیعه و لیستی عێراقییه و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك ده‌سته‌كه‌وتی تایبه‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان، كه په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه‌وه نییه.
له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی سۆمه‌رییه‌نیوز، شابه‌نده ده‌ڵێت قۆستنه‌وه‌ی ناكۆكی عه‌ره‌ب-عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن كورده‌وه كاتی به‌سه‌رچوه و چیتر كاری پێناكرێت و ده‌ستوری عێراق بنه‌مایه بۆ هه‌ر دانوسانێك كه بكرێت.
به‌ڕێز(عزه‌ت شابه‌نده‌ر) ئه‌گه‌ر چی به‌ڕێزتان شیاوی وڵامدانه‌وه‌نین، چونکه له‌به‌رپرسیارتی مێژویی‌و ئه‌خڵاقی لاده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵڕێزم:
هه رچه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردستان به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه چونکه هه‌رێم هێشتا به‌داخه‌وه عێراقیه، جوانی کوردستان جوانی عێراقه.
کێبون کێن دێنه هه‌ولێر بۆخۆڕێکخستنه‌وه، شیعه، یا سونه، ئێوه‌نین ؟
ئه‌ی ئێوه‌نین له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆک کۆمارا کۆبونه‌ته‌وه !!؟ کێبو ده‌ستی شیعه و ده‌ستی سونه‌ی
له‌ناو یه‌ک خست، کێبو كاظمية و اعظمية، كرخ و رصافة، یه‌ک ده‌خا کورد نه‌بو؟
که‌مێک چاو به‌مێژویه‌کی کورت‌دا بخشێنه زۆربه‌کورتی له، ۲۰۰۳ _۲۰۰۱۳ بزانه ئێمه چیمان کردوه، وه ئێوه چیتان کردوه، کێشه‌ی ئێوه زیاتر له( ۱۰۰۰ ) ساڵه مێژوتان ڕه‌شکرد ناوچه که‌شتان به‌خوێن سورکرد، ئێوه نه‌خۆشن، ئه‌قڵتان نه‌خۆشه ئێوه نه‌ک به‌کورد ڕێکناخرێن به‌ڵکو به‌ڵکو به‌هه‌موجیهانیش ڕێک ناخرێن..
سه‌رکرده یه‌ک له‌ده‌وڵه‌تی یاسا.
سالارکه‌رکوکی:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
