نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەركردایەتی كوردی بە رێگەگرتن لە گەڕانەوەی ناوچە دابڕێنراوەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان تۆمەتبار كرد. به‌ڕێزم گه‌ر ئه‌وه‌ڕاسته بۆچی له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردوودا ئه‌وڕاستییه‌ت بۆ خه‌ڵکی کوردستان ڕون و ئاشکرا نه‌ده‌کرد، وه‌یا ئه‌گه‌ر بۆپڕو پاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه پێوست ناکا له‌م کاته‌هه‌ستیاره‌دا به‌م شێوه‌یه ڕیکڵام بکرێ.
ناردنی هێزی پێشمەرگە وپاراستنی ئەو ناوچانە ئاماژه‌ن بۆ گرنگیپێدان به ناوچە دابڕاوەكان.
رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: سەركردایەتی سیاسیی كورد نەیویست ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەویش لەبەر بەرژەوەندی سیاسیی حیزبی و لەبەر بەرژەوەندی كەسی.
یەكێكیان نەیویست، چونكە بە گەڕانەوەی ئەو ناوچانە نوێنەرانی ناوچە دابڕاوەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئەو هاوسەنگیەی لەنێوان یەكێتی و پارتی هەبو دەیگۆڕی، بەشێوەیەك كە رەنگ بو دەسەڵاتی پارتی زۆر لاواز بكات. ئەوی تریش نەیویست، بۆئەوەی دڵی عەرەب و توركمان، دڵی توركیا و ئێران لەخۆی رازیبكات و ببێت بە سەرۆك كۆماری عێراق. واتە یەكێك لە پێناو سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ئەوی تر لەبەر سەرۆكایەتی كۆماری عێراق چارەنوسی ناوچە دابڕاوەكانیان خستە ئەو واقعەی ئێستا. ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان. به‌ڵام من بزانم چ پارتی چ یه‌کێتی له‌یه‌که‌می کاری خۆیانیان داناوه، و ئەمەشیان بە كردەوە سەلماندووە.
ناردنی هێزی پێشمەرگە وپاراستنی ئەو ناوچانە سەلمێنەری گرنگیپێدانی پارتییە بە ناوچە دابڕاواكان،
سەبارەت بە لێدوانەكانی نەوشیروان مستەفا، كە سەركردایەتی كوردی بە هۆكاری نەگەڕانەوەی ناوچە دابڕێنراوەكان لەقەڵەم دا، :نەوشیروان مستەفا خۆی ئەندازیاری ماده‌ی سه‌دوچل بوو، ئەندامی ئەو شاندە بوو كە لە بەغدا دەستووریان دانا.
كەمیی دەنگی پارتی لە كەركوك مانای ئەوە نییە که که رکوک پشتگوێی بخرێ،
ئەو ناوچانە لەڕووی ئیداری و ئەمنییەوە بەدەست كوردەوەیە و حكومەتی عێراقیش باش لەوە تێدەگات، لەبەر ئەوەی کورد پێیوایە ئەو ناوچانە گەڕاونەتەوە سەر هەرێمی كوردستان، بەڵام لە رووی یاسایی و دەستوورییەوە ماوە بگەڕێتەوە.
ئەو راستییە هەیە، كە هەر لایەنێك لە شارێك دەنگی زیاتر بێنێت، گرینگی زیاتر بەو شارە دەدات، به‌ڵێ پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك ۱۵%دەنگەكان بەدەست دەهێنێت، %۸۵دەنگەكان بۆ لایەنەكانی دیكە دەچن، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە كە پارتی كەركووكی پشتگوێ خستووە. له‌لایه‌کی تره‌وه گریمان پارتی ده‌نگی که‌مه له که‌رکوک، به‌ڵام به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان بۆ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان یشکرد، یه‌کێتی زیاتر له %۳۰ده‌نگ به‌ده‌ست دێنێ له‌که‌رکوک، ئه‌ی ئه‌وان بۆ نایانه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه ؟؟؟
به‌باوه‌ڕی من گرفتی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان، تنها ململانێی نێوان سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و حکوموتی ناوه‌ندی نییه . به‌ڵکو ململانێی نێوان وڵاتانی دراوسێ و ئه‌قلیمیه. له‌وانه‌یه که‌مته‌رخه‌می کرابێ له‌لایه‌ن سه‌رکرده کانمانه‌وه، به‌ڵام نه‌ک به‌و شێوه‌یی به‌ڕێز کاک نه‌وشێروان مسته‌فا ئاماژه‌ی بۆده‌کا:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
