زۆرگرینگ نیه که‌تۆده‌وڵه‌تت هه‌بێ بۆپاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌که‌ت، ده‌وڵه‌ت غایه نیه به‌ڵکو ئامانجه بۆخۆش گوزه‌رانی ژیان بۆنمونه زۆر له‌وڵاته عه‌ره‌بیکان هه‌یه موئه‌سه‌ساتو وه زارات و ژێرخانی ئابوریان و سییاسی ته‌وایان هه‌یه، به‌ڵام خاوه‌نی بڕیاری سیاسی و ئابوری خۆیان نین، وه‌ناتوانن به‌رگری له ئاسایشی خۆیان بکه‌ن.به‌ڵام لێره‌دا پرسیار یه‌خه‌ی کۆنگره‌که‌ی ئێمه‌ده‌گرێ
ئه‌ی کۆنگره‌که‌ی ئێمه چ کار‌و کاردانه‌وه ی ده‌بێت، تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێ بڕیاری سیاسی و ئابوری و ژێرخانی خۆی هه‌بێت، یا تا چ ئاستێک ده‌توانێ گوتاری سیاسی و ستراتیژی کورد یه‌ک خا و ناکۆکی نێوان پارته سیاسیاکان و لایه‌نه‌کان چاره‌سه‌رکا؟ ئه‌م پرسیارانه و دیان پرسیاتی تر له‌گه‌ڵ له‌دایکبونی ئه‌م کۆنگره‌یه ده‌کرێ.ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌کی هه‌میشه‌یی بێت به ناوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانه‌وه، ئه‌وا پێویستی به ئاماده‌کاری و کارێکی زۆر ده‌بێت، که نه‌ک چه‌ند مانگێك، به‌ڵکو چه‌ند ساڵێك بکێشێ.ئه‌مه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت دامه‌زراوه‌یه‌کی جێگیر و به ناوه‌ڕۆك بێننه کایه‌وه، نه‌ک وه‌کو هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی تری کورد بێ ناوه‌ڕۆك بێت و به مردوویی له دایك بێت.
پێشان که کورد بیری له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ده‌کرده‌وه، بۆ ئه‌وه بوو که له سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌بێت به ناوی کورده‌وه قسه بکات و ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌ی دابڕێژێ و داخوازییه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بخاته ڕوو، که له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان بوو.ئێستا داخوازی سه‌ر‌به‌خۆیی کوردستان له باری واقیعیدا له ئارادا نیه.پارتی کرێکارانی کوردستان، که بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی سۆسیالیستی کوردستانی ده‌کرد، ئێستا پاشگه زبۆته وه باس له چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد له چوارچێوه‌ی کۆماری دیموکراتیکی تورکیا ده‌کات.پارته‌کانی باشوری کوردستان، له دوای ساڵانێکی زۆر له خه‌باتکردن له پێناوی ئۆتۆنۆمی ڕاسته‌قینه، چه‌ند ساڵێکه بڕیاڕی فیدیرالییان داوه و باسی عیراقی فیدیراڵ ده‌که‌ن، بێ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کانی فیدیرالیزم له ده‌وڵه‌تی عیراقدا له ئارادا بن، وه‌کو (یه‌که‌ی فیدیرالی دی بێجگه له هه‌رێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی فیدیرالی یا ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌کان، دادگای فیدیرالی و گه‌لێ شتی تر، که به بێ ئه‌وانه فیدیرالیزم له چوارچێوه‌ی دروشم و بانگه‌شه‌دا ده‌مێنێته‌وه) .کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له دوای ساڵانێکی زۆر له دروشمی خودموختاری، ئێستا هه‌ندێکیان باس له فیدیرالیزم ده‌که‌ن.کوردی ڕۆژئاواش دیار نیه ئه‌نجامی ئه‌و ململانێ خوێناوییه‌ی که سوریا تێیدا ده‌ژێ و ڕکه‌به‌ری و ململانێی سه‌ختی نێوان په‌یه‌ده و پارته‌کانی تر ده‌گه‌ن به کوێ و چی‌یان لێ سه‌وزده‌بێت.
خاڵێکی تری گرنگ که ده‌بێت لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بکرێت ئه‌وه‌یه که ئه‌م " کۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه" بازدانێکی سه‌یره به سه‌ر کێشه دژواره‌کانی هه‌ر چوار پارجه‌ی کوردستاندا.سه‌یری باری سیاسی یه‌ك به یه‌کی پارچه‌کانی کوردستان بکه‌ن و بزانن ئێمه له چی باڕێکی قه‌یراناویدا ده‌ژێین.به‌ر له به‌شه‌کانی تر، با له باشوری کوردستانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین، که کۆبوونه‌وه‌که‌ی تێدا ئه‌نجامدرا و به قه‌یرانێکی سیاسی قوولدا تێده‌په‌ڕێ.ناکرێ هه‌ڵبژاردنی کاتی کۆبوونه‌وه‌که‌ش به سه‌رکه‌وتوویی له قه‌له‌م بده‌ین، چونکه ده‌کرێ به جۆرێك له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن دابنرێ و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی گه‌وره بۆ پرۆسه‌که دروست ده‌کات.ئایه ئه‌مه هه‌لێکی له باره بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، کاتێك له به‌یانییه‌وه تا ئێواره پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن هێڕش ده‌که‌نه سه‌ریه‌ك و ده‌یان ناو وناتۆره له یه‌کتر ده‌نێن؟ هه‌ڵبه‌ته نا.باری هه‌موو به‌شه‌کانی تری کوردستان، ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت ئه‌وا باشتر نیه.پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له گه‌ڵ یه‌کتردا ناکۆكن وله قه‌یراندا ده‌ژێن.باسی ناکۆکی په‌یه‌ده و پارته‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان هه‌ر ناکرێت و هه‌موو ڕۆژێك مه‌ترسی پێکدادان و بگره‌وبه‌رده له ئارادیه و ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی دیش چه‌کیان هه‌بوایه، ده‌مێك بوو شه‌ڕی براکوژی ڕووێ ده دا له وبه‌شه‌ی کوردستانیش.پارتی کرێکارانی کوردستان له گه‌ڵ هه‌موو گروپ و پارته‌کانی تری باکوری کوردستاندا له ناکۆکیدایه و گوێ به دید وبۆچوونیان نادات و ئه‌وانیش له هێڕش و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌میشه‌ییدان له دژی ئه‌و.ئایه نه‌ده‌کرا بۆ زه‌مینه خۆشکردن له به‌رده‌م پرۆسه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستاندا، هه‌وڵی ئه‌وه بدرایه له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان جۆرێک له پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن و پێکه‌وه‌سازان بهاتبایه‌ته کایه‌وه؟ که‌س ده‌توانێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکات که کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی ده‌یان ساڵه‌ی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له کۆنگره‌دا چاره‌سه‌ر ببن؟.هه‌رچه‌نده من زۆر دڵ خۆشده‌بم به‌له‌دیک بوونی ئه‌م کۆنگره‌یه، به‌ڵام دڵنیام ئه‌م هه‌مو کێشانه چاره‌سه‌رناکا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
