تێده‌ڕوانین هه‌ندێک له ئۆپۆزیسۆن که ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست یائه‌وانه‌ی ململانێی ئه وه یانه ده سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست، هیچ له ڕژێمه‌کان باشتر نابن وایا هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ک ئه‌وانبن . چونکه ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌ندروست له‌و وڵاتانه نه‌بوه بۆیه ئۆپۆزیسیۆن به‌هه‌مان شێوه ته‌ندروست نابن، وه هه‌مان ڕفتاری ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن . بینیمان له ڕابردوودا چه‌ند پارتی موعاره‌زه له چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی، ئه‌وکات و بگره ئێستاش هه‌ندێک له بنه ماڵه‌کانیان یا چه‌ندکه‌سێک له‌وان ده‌سه‌ڵات له نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌که‌ن . واتا هیچ جیاوازی نییه له به‌ینی ده‌سه‌ڵاتو ئۆپۆزیسیۆن، که‌سیان له‌که‌سیان باشتر نین . هندێ له ئۆپۆزیسیۆن گرێدراوی بنه‌ماڵه‌یی بوه، وه‌ک حاکمه‌کان، کاواته چۆن شۆرشه‌که‌یان سه‌رده‌که‌وێ، شۆرش ده‌که‌ن له پێناوی گۆڕینی ( پیپسی به کۆڵا ) یان ( سپرایت به سه‌ڤه‌ن ئاپ ) ؟؟ : به‌ڵام هه‌ندێ له ئۆپۆزیسیۆن بۆکوڕه‌کانیان و کوڕ کوڕه‌کانیان، ئه‌م دیارده‌یه له عێراق و سوریا و سودان و مسر . زۆرله‌وڵاتانی تر . له و وڵاتانه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی تیا ته‌ندروست نیه، نه‌ک به‌س ئۆپۆزیسیۆن بگره به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ک، یان وتاربێژی مزگه‌وتێک، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌یه‌ک، باوکێک له‌ماڵه‌وه، زۆری تر ئه‌مانه هه‌مو ناته‌ندروست ده‌بن، یان وه دیکتاتۆریک ده‌بن . بۆیه له کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خۆش چ معاره‌زه، چ به‌ڕێوه‌به‌ر، مامۆستای ئایینی بگره تاخێزان و تاک هه‌موی نه خۆش ده‌بێ. واتا هه‌رکه‌س ده‌بێ شۆرش به‌سه‌ر خۆدا بکا، بۆ ئه‌وه‌ی له ئایینده‌ێکی دووردا ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن ته‌ندروست بن، بێگومان ئه‌م دیارده‌یه زۆربه‌زه‌قی له کوردستانه‌که‌ی خۆمان دیاره چ به ده‌سه‌ڵات وه یان ئۆپۆزیسیۆن، وه له‌وانه‌ی باسمان کرد تاده‌گاته تاکه که‌سێ :
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
