جنێوبده سوکایه‌تی بکه هه‌ڵبژاردنه، هه‌رچه‌نده ساڵانێکی زۆره له‌هه‌رێمی کوردستان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان هه‌یه، دیموکراسی هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌داخه‌وه، تائێستا له‌وڵاتی ئێمه ئه‌و دیارده‌یه باوه. له‌گه‌ڵ نزیک بونه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌کوردستان، لایانگرانی پارته‌کان له هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوتر هه‌رله‌ئێستاوه که‌وتونه‌ته سوکادیه‌تی به‌یه‌ک کردن و ده‌رچون له‌پراسیپی ده‌نگدان.
واپێده‌چێ ئێمه هیچ پێشکه‌وتنێکمان به‌خۆوه نه‌بینیبێ له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردودا له جیاتی کار‌و به‌رنامه و پڕۆژه بۆبانگه‌شه‌ی هاڵبژاردن یان پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، ده‌که‌ونه سوکایه‌تی به‌یه‌ک کردن، پێان وایه به‌وشێوه‌یه ده‌نگی زیاتر به‌ده‌س دێنن، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه دووره له‌پرانسیپی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، ئه‌م پڕوپاگه‌ندا‌نه ده‌بێته هۆی ترازاندنی یه‌ک ڕیزی خه‌ڵک و قوڵ کردنه‌وه‌ی ڕه‌ق و قینی نێوان لایانگرانی حزبه‌کان، وه‌بگره حزبه‌کانیش.
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵ بژاردن باله‌پڕه‌نسیپ ده‌رنه‌چێت، به‌یاسا رێک بخێرێت تاکه‌س نه‌توانێ سه‌رپێچی بکات. هه‌رچه‌نده حزبه‌کانی ئێمه زۆر گوێ بۆیاسا ناگرن ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌تای به‌تی له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا
له وڵاته پێش که‌وتو خوازه‌کان پڕوپاگه‌نده له‌چوارچێوه‌وه‌ی یاسا ده‌رناچێ، ئه‌وان بانگه‌شه‌ی خزمه‌ت گوزاری ده‌که‌ن بۆزیاتر خزمه‌تکردنی هاوڵاتی و وڵاته‌که‌یان وتاف و رکڵام کردن و به‌ڵێنی ئه‌وان کاری پێده‌که‌ن .
ئێمه له کۆپی کردنی شته خراپه‌کان زۆر خێراده‌که‌ین، زۆر به‌زویی کۆپیان ده‌که‌ین.
با له هه‌ڵبژاردن و ڕیکڵام کردن خزمه‌ت گوزاری و وتاف لێدان‌و پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌نگدان له وڵاته پێشکه و توه‌کانه‌وه کۆپی بکه‌ین، ئه‌م جاره شته‌باشه‌کان کۆپی بکه‌ین نه‌ک خراپه‌کان :
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
