کاری سیاسی دروست ئه‌وه‌یه که‌بتوانێ، وازله زمانی چه‌ک و توند‌و تیژی و بهێنێ وه بتوانی ڕکه‌به‌ره به‌هێزه‌که‌ی، له چه‌ک و تۆپ و ته‌یاره زریپۆش دابماڵێ، وه کاری سیاسی سه‌رکه‌وتو
ئه‌وه‌یه که بتوانێ کێشه هه‌ڵ واسراوه‌کان و چه‌قیوه‌کان، ئه‌سته‌مه‌کان، له سه‌رزه‌وی چاره‌سه‌ربکات، جا چ له‌ڕێگای دیپلۆماتییه‌کی ژیرانه‌وه‌بێت یان له رێگایی ئابورییه‌وه بێت .
بۆردومان کردنی سنور و گوند و شارۆچکه‌و شاخه‌کان و مه ڕ و ماڵات و ده‌غڵ و دانی و سه‌روه‌تو سامانی هاوڵاتیانی کو ردستان، له لایه‌ن تۆپ و فڕۆکه‌ی جه‌نگی تورکیا، له شکرکێشی بۆ سه‌ر کوردستان کاره‌ساتی به‌دوای خۆی دا ده‌هێنا، گه‌ربێتو سیاسه تێکی حه‌کیمانه و لێبوردوی سه‌ر کرده‌کان مان نه‌بوایه وه‌ک سه‌رۆک بارزانی، که‌توانی ئه‌وکاره‌ساته نه‌خوازراوه بگۆڕێ به‌کاری سیاسی و دیالۆگ، ئاشتی و ئارامی له ناو چه‌که.
له‌یادمه که‌سه‌رۆک بارزانی ۲۰۱۱ له ئه‌نکه‌ره ختابێکی مێژودا گوتی هیچ پاساوێکی له‌شکرکێشی دژ به پارتی کرێکارانی کوردستان کێشه‌کان چاره‌سه‌رناکات، وه پێویسته له گه‌ڵ
په که که به دیالۆگ و دانوسان کێشه کان چاره‌سه‌ربکه‌ن، وه چه‌ندجارێک ڕۆژنامه تورکیه‌کان
پرسیاریان لێده‌کرد ئایا په که که تیرۆرسته، به ڵام بارزا نی نه‌ی ده‌گوت تیرۆرسته .
ئه وکات بۆ تورکه‌کان ده‌رکه‌وت که هیچ ڕێگه چاره‌یک نه‌ماوه بۆیان ته‌نیا ڕێگای دان پێنان به پارتی کرێکارانی کوردستان و دیالۆگ و دانسان نه بێ، وه‌بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ئه‌وه کێشه‌ی ناوه‌وه‌ی تورکیایه.له‌دوای بانگه‌وازه مێژویه‌که‌ی سه‌رکرده‌ی زیندان کراوی گه‌له‌که‌مان به‌ڕێز ۆچئالان
بۆئاشتی یه‌ک جاره‌کی، بۆدوای هینان، به کاره‌سات و ماڵ وێرانی نه هامه‌تی.پرۆسه‌ی ئاشته‌وای ده‌ستی پێ‌کرد، وه نزیکه‌ی ساڵێکه ئه‌و پرۆسه‌یه پێشکه‌وتوی به‌رچاوی به خۆوه نه‌بینیوه.له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر له‌به‌رپرسه باڵاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پێیان وایه که ئه‌و پرۆسه‌یه له سه‌ر پردی سیراته.به‌ڵام وادیاره مێژو خۆی دوباره‌ده‌کاته‌وه، ئه‌م جاره‌یان سه‌رۆک بارزانی له ئامه‌د شان به شانی ئۆرۆگان، خه‌ڵکانێکی زۆر له پێش وازیان دابون، به پۆشاکی ڕه‌سه‌نی کوردییه‌وه وه‌به‌زمانی شیرینی کوردی گوتی، بژی ئاشتی و ئازادی وه بژی برایه‌تی به‌ینی کورد و تورک مه‌به‌ست له و سه‌ردانه‌ی بارزانی بۆ ئه‌کتیڤ کردنی ئه‌و پرۆسه‌یه و پشتگیری کردن له‌ئاشتی بو .سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێزسه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی بۆ تورکیا وه‌ک ئه‌و سه ردانه دێت که کاتی خۆی له ساڵانی ۱۹۶۷-۱۹۷۳ له جه‌نگی نێوان اسرائیل میسرنه‌ته‌ی عه‌ره‌ب وناوچه‌که به‌ته‌وای بێزاربو بون له جه‌نگ و ماڵ وێرانی بێ‌کاری برسیه‌تی
نه‌هامه‌تی بۆ بنبڕکردی چه‌نگ نه‌هامه‌تی و ئاشتی یه‌ک چاره‌کی.سه‌رۆکی کۆچ‌کردوی میسر
بۆبه‌رژه‌وه‌نی گه‌له‌که‌ی بۆ ئاشتی و ئازادی و ئاوه‌دانی، بڕیارێکی بوێرانه سیاسه‌تێکی ژیرانه له ساڵی ۱۹۷۷، ( انورالسادات) بڕیاریدا بچێت بۆ اسرائیل تل ابیب، له که‌نسێت گوتی له‌دوای بیرکردنه‌وه‌کی قوڵ بڕیارم دا بێم بۆئێره له پێناو ڕاگرتنی شه‌ڕو توند‌و تیژی بۆ به‌رژه‌وه‌نی نه ته وه ی عه‌ره‌ب و ناچه‌که و وه به‌تای به‌تی گه‌ڵی میسر.لێره مه‌به‌ستم له‌وه دایا سه‌ردانه‌کی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ تورکیا له سه‌ردانه‌کی انور السادات، ده‌چێت بۆ اسرائیل :
سالارکه‌رکوکی
چونی بارزانی بۆ ئامه‌د:
چونی انورالسادات بۆ تل ابیب:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
