پەیامەكەی بارزانی ڕۆڵی گرینگی ده‌بێت. ... سالار که‌رکوکی

 بارزانی داوای لە كۆمیتەی(۲۱ )كرد كەوا لیژنەیەك بنێرن بۆ لێكۆڵینەوە لە بارودۆخی كوردانی رۆژئاوای کوردستان.

لە سەر ئەوەی ئایا رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان لێكۆڵینەوەیان دەوێت؟ یان نا، به‌ڵێ ده‌یه‌وێت، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە دڵنیاییەوە هه‌ڵوێستی جیاوازی دەبێت، چونکه‌ ئه‌و سەرۆكی هەرێمه‌ بەرپرسیارە و بەرپرسێكی فەرمییە لە ناو عێراقدا، ناكرێ بەبێ لێكۆڵینەوەی ورد هیچ بڕیاڕێك دەر بكات.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وگروپه‌ تیرۆرستانه‌ به‌ئاشکرا سه‌روه‌تو سامان و موڵک و ماڵی وناموسی کوردیان بۆخۆیان حه‌ڵاڵ کردوه‌.، به‌ڵام پێوستان به‌ڕونکردنه‌وه‌و دۆکۆمێنت هه‌یه‌ .

دەڵێن ئەو كورد كوژیە لە رۆژئاوا جینۆسایدە، ئەوە دەبێت زیاتر روون بێتەوە بۆ سەۆكی هەرێم، كە زیاتر روون بووەوە، بۆ رای گشتیش ئاشكرا دەكرێت و ئەو كاتە بە رای من هەرێم خۆی دەتوانێت هەڵوێستی هەبێت و ئەوە مافی خۆمانه‌، دووەم دەبێت داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بكەن بە تایبەتی ئەمریكا و رووسیا، یران كە رۆڵی سەرەكییان هەیە لە سووریا كە دژی ئەو گرووپانە بوەستن لەبەر ئەوەی ئەوان تیرۆر دژی هەموو كەسێك بە كار دەهێنن نەك بە تەنها دژی ئێمەی کورد.

بە رای من زۆر باشە كە ئەو لیژنەیە پێكبهێنرێت و سەردانی ئەوێ بكەن بۆ لێكۆڵینەوە، هەم بۆ ناكۆكی نێوان حیزبەكان و هەم بۆ لێكۆڵینەوەی وردتر لەو رووداوانە.

ئەوەی لە میدیاكان بڵاو كراوەتەوە راستی ئەو رووداوانە دەردەخات بەڵام لێكۆڵینەوە بۆ ئەوەیە بزانرێت چەند كەس شەهیدكراون، یان چەند ژن و منداڵ كوژراون، بۆ ئەوەی ژمارە و راستییەكان دیاری بكرێن، تۆ كە سبەینێ داوات لە كۆمەڵگا نێودەوڵەتیەكان كرد یان خۆت ویستت شتێك بكەیت دەبێت وردە كاریەكان بخەیتە بەردەست.

هاوكات ده‌بێ پەیەدە و لایەنەكانی دیكە هه‌ماهه‌نگبن"بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی كورتدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دیاری بكرێن پەیەدە كە رۆڵی سەرەكی هەیە لە رۆژئاوا و هەروەها لایەنەكانی دیكە، دەبێت یارمەتی ئەو لیژنەیە بدەن.

 

لەبارەی ئەوەش كە ئایا ئەو داوایەی سەرۆكی هەرێم دەستێوەردان نییە لە ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و پێش سەرۆكی هەرێم سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی رۆژئاوای كوردستانی كردووە، لە لایەكی دیكەشەوە ئەوە كوشتنی كوردی بێتاوانە كوشتنی خەڵكی سڤیلە و لە لایەن قاعیدەشەوە خەریكە جێبەجێ دەكرێت، كە هەموو جیهان ئەو گرووپە بە رێكخراوێكی تیرۆریستی دەناسێنێت، لەبەر ئەوە بەڵێ سەرۆكی هەرێم وەك كوردێك وەك بەرپرسی ئەو هەرێمە مافی ئەوەی هەیە پشتیوانی خۆی بۆ ئەوانە دەربڕی كە لەوێن و بە هەموو شێوەیەك بیانپارێزێت، بەڵام ئەگەر گەییشتە شتی كردەوە كە بیكات ئەو كات لە گەل حكومەتی ناوەندی عێراق رێكدەكەوێت و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیشی لێ ئاگادار دەكاتەوە،

وه‌ له‌وانه‌یه‌ پرس به‌ حکومه‌تی ئه‌سه‌دیش بکرێ.

دەربارەی ئەوەی ئایا پەیەدە ئەو لیژنەیە قبوڵ دەكات؟، هاوكاری لیژنەكە دەكات؟ بە رای من لەبەر ئەوەی جەمیل بایاك قبووڵی كردووە و پەیەدە باڵێكە لە پەكەكە ئەو لیژنەیە قبوڵ دەكەن هەروەها دەبێت پەیەدە نوێنەرێكی لەو لیژنەیەداهەبێت لەبەر ئەوەی خۆشیان ئەندامن لە لیژنەی ۲۱ وه‌ ئه‌گه‌ر قبوڵی نه‌که‌ن ئه‌وه‌ کاردانه‌وه‌ی خراۆی ده‌بێت بۆ رۆژئاوای کوردستان و وه‌ به‌تابه‌تی په‌یه‌ده‌. . .،

وه‌ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌ ڕژئاوای کوردستان،

بە رای من نە ئێران و نە توركیا و نە سووریا نایانەوی كێشەی كورد چارەسەر بكەن لە بەر ئەوەی تاوەكوو ئێستا دانیان نەناوە بە مافەكانی گەلی كوردا، هه‌ریه‌ک له‌م وڵاتانه‌ ده‌یانه‌وێ وه‌ک کارتی فشار له‌سه‌رئه‌وه‌یدی به‌کاریان بێنن. لە باكووری كوردستانیش ئۆجالان و پەكەكە هەموو هەنگاوێكیان ناوە بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بەرەوپێش بەرن گه‌ریلاکانیان لە ناو توركیا كێشاوەتەوە، ئێستا دەبێت چاوەڕێ بكەین بزانین لایەنی توركی چی دەكات، من بۆ خۆم گەشبین نیم بۆ ئەوەی توركیا بیەوێت ئەوانەی كورد داوای دەكات جێبەجێی بكات.

 

سالارکه‌رکوکی.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر