نیلسۆن مندیلا ی امیرالی( ئاپۆ) ...سالار که‌رکوکی
ئه‌و بانگه وازه مێژوییه ی به‌ڕێز ئۆچئالان که له زیندانی امیرالی به بۆنه ێ نه ورۆزه وه دای نه‌خشه کێشراو چاوه‌ڕوان کراوبو، تێدا ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند، له‌خه‌باتی چه‌کدارییه‌وه بۆسیاسی.
پێش ئه‌و بانگه‌وازه مێژویه، کاری زۆری بۆکرابو، وه‌ک چه‌ندجارێک چاوپێکه‌وتن کرابو له‌بینی ناوبراو، وه له‌گه‌ڵ (هاکان فیدان ) سه‌رۆکی ده زگای هه‌واڵگری تورکیا و به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی ئه‌و وڵاته و وه‌چه‌ند ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کوردی BDP ی ئه‌و وڵاته که به‌باڵی سیاسی (په که که)ناوده‌برێ.
وه به‌ڕێزیان ئه‌و نامه یی ئه‌م دوایه‌ی که‌ناردی بۆباڵی سه‌ربازی بۆقه‌ندیل بۆپشتگیری کردنی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی له‌چه‌ک دارییه‌وه بۆسیاسی.که‌زیاتر له‌دیان ساڵه، زیانی ڕوحی گه‌وره له‌هه‌ردو لا که‌وتوه، نزیکه‌ی ۵۰۰ ملیارد دۆڵار زیانی مادی بوه، وه به‌هه‌زاران گوند‌و شارۆچکه وێرانکراوه.جاردانی ئاشتی بۆکوردو، تورک زۆرگرینه، وه‌هه‌ردوولا ده‌کونه ژێربه‌رپرسیارییه‌تێکی گه‌وره‌وه، وه ده‌که‌ونه ژێرفشاری شه‌قامه‌وه، به‌هه‌مان شێوه چاودێری جیهانه‌وه.هه‌ردوو به‌ڕێزیان به‌رپرس ده‌بن له‌وڕێگه‌چاره‌یه ی که نه‌خشه‌ی بۆکێشراوه.
وه‌ک ده‌بێ تورکیای نوێ تورکیای تورک و کورد و ئه‌رمه‌ن و هه‌مو پێک هاته‌کانی تر بێت .
نه‌ک وه‌ک ئێستا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی تورکیادا بژێ تورکه.
به‌و بانگه‌وازه مێژویه‌ی ڕێزدار(ئۆچئالان) ڕجه‌ب ته‌یب ئۆ‌ردۆگان و پارته‌که‌ی و ده‌خاته ژێرفشاره‌وه بۆچاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی کورد، وه به‌هه‌مان شێوه شه‌قامی نیوده‌وڵه‌تی ده‌خاته ژێبه‌رپرسیارییه‌وه.دانوسانی فه‌رمی و له‌نێوان ده‌سه‌ڵات دارانی تورکیا و په‌که‌که،
ئه‌وه ئێسا به‌بێ هه´نگاونان بۆخۆی ده‌ست که‌وتێکی گه‌وره‌یه بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی کورد.
چونکه حوکومه‌ته‌کانی یه‌ک له‌دوی یه‌کی تورکیا نه‌ک به‌س دانوسانیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که ناکرد به‌ڵکو ناوی کوردیان به‌سه‌زاراناهات.
کورد ئێستا له تورکیا دوای ده‌وڵه‌تی کوردی ناکات وه‌ک پێشتر ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی تری تورکیان ده‌یانگوت.
به‌ده‌نگه‌وه هاتنی تورک بۆ بانگه‌وازی ئۆچئالان، ئه‌وه نیشانیه ئه‌وه‌یه ناوبراو سه‌رکده‌ی باڵی سه‌ربازی و عه‌سکه‌ری ئه‌و پارتیه خۆی دامه‌زراندوه.
وه‌په‌نابردنی به‌ڕێزیان بۆ شه‌ڕی چه‌کداری ئه‌و کات ڕژێمه‌کانی تورک ئاماده‌نه‌ده‌بون دانوسان بکه‌ن وه‌یان وه‌ک باسم کرد ناوی کوردیان به‌سه‌ر زادا نه‌ده‌هات، نه‌هییان له‌مافه کنیان ده‌کرد.
وه‌له‌سه‌رئاستی ناوچه‌که کاریگه‌رییه‌کی باشی ده‌بێ که‌ئێستا ناوه‌چه‌که سه‌کی پڕبوه له‌وانه‌یه ده‌ڵه‌تێکی کوردی له‌دایک ببێ، وه تورکیا زۆر له‌و ده‌وڵه ته نیگه‌رانه وه یان به‌هاری عه‌ره‌بی به‌گۆردرێ به به‌هاری کوردی له‌تورکا بۆیه ناچار بووه به فه‌رمی پێشوازی له‌و په‌یامه‌ی ڕێبه‌ری پارتی کرێکانی کوردستان بکات.
په‌یامی ئاشتی به‌ڕێزیان وتای ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ کلیلی چاره‌سه‌ر به‌ده‌ستی تورکیایه وه ئێمیش ئاماده‌ین.وه بۆیه‌که‌م جاره له‌مێژوی تورکیا که‌دان به‌گڵی کورد‌و دۆسه‌که‌یی بنێن نه‌ک وه‌ک تیرۆرست، وه‌ئێستا بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ئاشتی له‌کوردستانی تورکیا ته‌نها له‌گه‌ڵ ئۆچئالان ده‌کرێت .وه بۆ تورکیاش زۆرگرینه دۆسه‌ی کورد به‌ئاشتی چاره‌سه‌بکات، بێگومان ده‌وڵه‌تی تورک مه‌رامی سیاسی خۆیی له‌پشتوه‌یه، بۆپته‌وکردنی ناوخۆیان و وه باڵ به‌سه‌رناوچه‌که‌دا بکێشێ.
له‌وانه‌یه په‌یامی ئۆچئالان ته‌نگه‌ژه بخاته سه‌رباڵی عه‌سکه‌ری په‌که‌که، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه فشارێکی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر ئۆ‌ردۆگان له‌لایه‌ن پارته چه‌په‌توندڕه‌وه‌کانی ئه‌ووڵاته که‌ئێستا سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیان به‌خیانه‌ت کار ناوده‌به‌ن.زۆرگرینگه کورد به‌وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆسه‌یه‌دابکات، نه‌ک سیاسه‌ت مه‌داران له‌دوای په‌یامه‌که‌ی امیرالی به‌س چاودێربن، ده‌بێ به‌پراکتیز هاوبه‌شبن زیاتر شه‌و نخونی و خه‌باتی بۆبکه‌ن.
وه پێویسته له‌سه‌رهه‌ردوو سه‌رکرده به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ڕێز جه‌لال تاله‌بانی، .به ڕاستی هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌وپێشه‌وه‌به‌رن به‌تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردتان، به‌رێزیان پێش ده‌یان ساڵ ئاماژه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌کرد له‌تورکیا.
نیلسۆن مندیلا ی امیرالی( ئاپۆ)
سالار که‌رکوکی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
