دوای پیشاندانی زنجیره درامای (نیران صدیقە) که له شاشه‌ی که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی میسره‌وه په‌خش ده‌کرێت که له به‌شێک له حیواری
یه‌کێک له زنجیره‌کانیدا ئاماژه به کۆمه‌ڵێک پاکیزه‌ی کورد ده‌کات که له کاتی ئه‌نفاله‌کاندا سه‌رۆکی عێراقی عه‌ره‌بی
و پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب سه‌دام حسێنی دیکتاتۆر وه‌کو دیاریه‌ک پێشکه‌شی میسری کردوون، لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم من
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌م که ده‌ڵێت ئه‌مانه فرۆشراون، به‌لکو ئه‌مه ڕه‌فتارێکی تری سه‌دام ده‌سه‌لمێنێت که چۆن
گاڵته‌جاری به موقه‌ده‌راتی ژن و کچه‌کانی میلله‌تی ئێمه کردووه و تا ئه‌و په‌ڕی بێ به‌هایی چونکه کرداری فرۆشتن مانای
وه‌رگرتنی بڕیک دراوه که ئه‌نجامده‌ره‌که‌ی پێویستی پێ نه‌بووه . کاردانه‌وه‌ی بینین و گوێبیستبونی ئه‌و
حیواره که چه‌ند چرکه‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت، به شێوه‌یه‌که که هه‌ستی هه‌موو تاکێکی کورد بریندار ده‌کات. به‌ڕاستی شه‌رمه بۆ
هه‌موو وڵاتانی جیهان به گشتی و به تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی که میلله‌تێکی سته‌مدیده‌ی وه‌کو میلله‌تی کورد هه‌یه که تا
ئێستاش باجی بێویژدانی و چاوچنۆکی ئه‌وان ده‌ده‌ن ئا له‌م زه‌مه‌ن و له‌ژێر ئاسمانی ئه‌م جیهانه پڕ له‌تاوانکاریه‌دا.
هه‌موو سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌ب ده‌بێت سه‌ری کڕنوش له‌به‌ر ده‌م نه‌ته‌وه‌ی کوردا دابنه‌وێنن و سه‌رکرده‌کانی کوردیش
هه‌ڵویستیان له‌وه کاراتر بێت له ئاست ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه‌ی سه‌دامی
گۆڕبه‌گۆڕ و ئه‌و هاوکاریه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆی که شه‌ره‌فی عه‌ره‌بی له‌که‌دارکردووه و هه‌موو جیهانی خستوه‌ته به‌ر
به‌رپرسیاریه‌تێکی گه‌وره‌و ویژدانی ئه‌میرو شا‌و سه‌رۆکه نه‌زۆکه‌کانی عه‌ره‌ب له‌ژێر پرسیاردایه .
ده‌بینین هه‌رچی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کانه پێشێل ده‌کرێ و هه‌موو ڕۆژێک په‌رده له ڕووی کۆمه‌ڵێک له تاوان هه‌ڵده‌درێته‌وه
به حه‌قی میلله‌تی ئێمه و که‌چی جیهان هه‌ر بێده‌نگه . پێویسته چیدی بێده‌نگ نه‌بین، ، ، ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی سیاسی
کورده و به تایبه‌ت سه‌رۆکی هه‌رێم که به‌دواداچون بکات بۆ ئه‌م که‌یسه گرنگه، چونکه تا ئێستاش زۆر له دایکانمان
چاوه‌ڕێی سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆڵه‌کانیانن، ، ، ، ده‌بێت کارێکی وا بکرێت هه‌موو جیهان ئه‌م کرده‌وه دژ به‌مرۆڤایه‌تیه سه‌رکۆنه بکه‌ن
و ئه‌م دۆسیه‌یه بکرێته شادوسیه‌ی هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ی که ته‌نها به بیستنیان موه‌کانی له‌ش ده‌وه‌ستێنێت ،
و کار بکرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی عیزه‌تی ئینسانی کورد و په‌رده‌هه‌ڵماڵین له ڕووی هه‌موو کرده‌یه‌کی
وا له جیهاندا، ، ، ، پێویسته کاربکرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌نفالکراوانه‌ی نیشتیمان، که به بڕیارێکی
هیستریایی بێسه‌روشوێن کران، ، ، ، ده‌بێت به‌رپرسانی کوردستان ئیتر له‌مه زیاتر ساردوسڕ نه‌بن و به‌شێوه‌یه‌کی جدیتر له
که‌یسی ئه‌نفال وردبنه‌وه، ، ،
به‌کرحه‌بیب
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
