چاوی پڕ هیوام ...به‌کرحه‌بیب
به‌رده‌بازه سه‌ر له ڕێتا دڵ به خه‌م باری نه‌وی
وه‌ک گه‌دایه بێ په‌نایه وێڵی شارانی مه‌که
پڕ به پریاسکه‌م ئه‌وین و زیکر و فیغانی شه‌وه
دڵ به هیوای پێکه‌نینه غه‌رقی سوتانی مه‌که
بێ سنور پڕ نوره ڕۆحم، هه‌وری ئه‌شکم وا ڕه‌وی
به که‌وانی دوو برۆ و موژگت په‌رێشانی مه‌که
چاوه‌ڕێن چاوان به عه‌زره‌ت تاوه‌کو مانگ ده‌رکه‌وێ
پڕ له شه‌وقن بۆ نیگاهت پڕ له ماته‌میان مه‌که
به‌کرحه‌بیب
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
