بۆچی دڵی منت شکاند هێشتت بێ دڵ بڕۆمه‌وه
وات لێکردم له ڕوباری خوێنی دیه‌م بخۆمه‌وه
سوکناییت هات به ژانی من، وه‌ک چێژ له ئازار چه‌شتنێ
بڕیاری سه‌رکێشیت داوه له‌سه‌ر هه‌ڵه تێگه‌یشتنێ
چۆن پێت کرا ڕۆژمێری، ئه‌م ئه‌وینه‌مان بدڕێنی
به چاوتروکانێک دڵ و جێژوانمان، بسوتێنی
که من دڵم وردوخاش بێ، تۆ بی هۆکاری ئه‌م زامه
چۆن ده‌توانی ماڵئاوایی بنوسیت له دوتوێی نامه
وه‌کو هه‌ورێکی مانگرتوو، به‌سه‌ر شه‌پۆلی ده‌ریاوه
به گوژمی که‌ناری په‌ستم، تا دێیت هه‌ر ده‌چیته دوواوه
چاوه‌ڕێی چیت تا دوور بڕۆیت هه‌ر ده‌بێ به‌سه‌ر‌ما داکه‌یت
ده‌رگای ڕێژنه‌بارانێکت، بۆ دڵی شکاو واڵاکه‌یت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
