فیرده‌وسێکه ئه‌وینی تۆ، ڕازاندویه‌ته‌وه ڕۆحی من
لێوانی لێوی کردووه له ژین ، بێباک له قاسیدی مردن
وه‌ک ته‌لیسمێ ناخی سڕی، به سۆزی خۆی ژیانه‌وه
شه‌پۆلی خه‌نده‌ی ئه‌به‌دی ڕژانه زێ ی گریانه‌وه
وه‌ک موعجیزه‌یه‌کی ئیلاهی دوای بێ هیوایی و چۆکدادان
ئاشتی کردمه‌وه به شادی، نیشانی دام ڕێچکه‌ی ژیان
به تیشکی زێڕینی ئه‌وه شه‌و تاریکیم ده‌شۆمه‌وه
ڕوبارێکی خوڕه سۆزت ، تا مه‌ست بون، لێی ده‌خۆمه‌وه
تازه بڕوام وایه مه‌رگیش ناتوانێ لێت جیام کاته‌وه
ئه‌به‌دیه عه‌مری که‌سێ، ئاوی عیشقت بخواته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
