
ئه‌گه‌ر ڕۆژیک بڕیارت دا، به دڵتدا، بچیته‌وه
وێسگه‌کانی گه‌شتی عومری عیشقت، به‌سه‌ربکه‌یته‌وه
له‌بیرت بێ! یه‌که‌م وێسگه، دڵی من بوو به‌ر له سی ساڵ
گه‌رچی من خانه‌خوێ بووم بۆت، که‌چی تۆ بوویته خاوه‌ن ماڵ
به‌ڵام ئاواش ده‌سبه‌رداربووی، له ئه‌وین و، به‌جێت هێشتم
دوای تۆ من بوم به گه‌شتیار و، که‌چی هه‌ر پێت نه‌گه‌یشتم
ئێستاش له یادی ئه‌م گه‌شته‌م، به حه‌سره‌ته‌وه ده‌ڕوانم
چونکه هه‌ر به‌تاڵ و کپ بوو ژووری هه‌موو وێسگه‌کانم. . . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
