ساقی . . . بێ مه‌ی ... به‌کرحه‌بیب
ساقی، بێ، پڕکه‌وه پیاڵه‌م , شه‌و درێژه، ، ، دڵ پڕم
باده‌وه به پیکی باده‌ت، بۆ ده‌روونی، پڕ گڕم
با ڕۆحم ئه‌مشه‌و , ئاوێته‌ی ئاسمانی دوور بێ، چیدی
له خه‌ما گیانم توواوه، به‌رگه‌ی حه‌سره‌ت ناگرم
ده‌خیله مه‌یگێڕ مه‌هێڵه، پێکی ده‌ستم خاڵی بێ
هێند په‌رێشانم که پێم وایه هه‌ر ئه‌مشه‌و . . . ده‌مرم
دیوته مه‌ستێ، مه‌ی فرۆش، به وێنه‌ی من . . . پڕ گرین
له سوچی مه‌یخانه نه‌بێ، له کوێ ئۆقره ده‌گرم. . .
من که ناتوانم به بێ مه‌ی، فیکری خۆم کۆکه‌مه‌وه
بێ مه‌ی، وه‌ک زمانی لاڵه، بیر و هۆش و خاتیرم. . . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
