ڕۆح له زیندانی فیراقا ...به‌کرحه‌بیب
گه‌ر به ئازارم نه‌زانی، چۆن نه‌سوتێم پڕ له ژان
چۆن دڵم چیتر به هیوا، خونچه‌که‌ی ده‌کرێته‌وه
تۆ که بویته زامی دائیم بۆ منێک پڕ له سوتان
که‌ی ڕه‌هێڵه دوای وه‌راندن گوڵ ده‌بوژێنێته‌وه
وه‌ک زه‌وی تینوی دڵۆپ و تاوی بارانی هه‌بێ
شاده‌ماری خوێنه‌که‌م به دیده‌نیت ده‌کرێته‌وه
جا وه‌ره له‌م میحنه‌ته‌م ده‌رکه نه‌با پێ ڕانه‌گه‌م
ڕۆح له زیندانی فیراقا، بێ حه‌کیم سه‌رنێته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
