موتوربه‌ی ڕۆح ...به‌کرحه‌بیب
دڵم وه‌کو گه‌ڵای وه‌ریو له‌سه‌ر ڕێتا هه‌ڵکورماوه
وه‌ک رێبوارێکی نابه‌ڵه‌د له دوڕیانی خه‌ما ماوه
ببارێ وه‌ک لێزمه‌ی تاوێ، به‌سه‌ر مه‌زراو کیڵگه‌ی وشکم
ته‌ڕکه‌ره‌وه ڕوگه‌ی کۆنی جۆگه‌ی قه‌ڵاشاوی ئه‌شکم
مه‌به به وه‌یشومه و نه‌هات کۆشکی ئاوات مه‌روخێنه
وه‌ک نوری رۆژێکی تازه له ژیر هه‌ورا سه‌ر ده‌ربێنه
هه‌موو ده‌رکه‌وتنێکی تۆ ئاهێک ده‌داته‌وه سینه‌م
ده‌رمانێکی سیحراویه بۆ ئه‌م ئازار و برینه‌م
تازه نه تۆ ئۆقره ده‌گری، له دوتوێی ئه‌م خه‌زانه‌ما
نه مه‌لی دڵێش ده‌سره‌وێ، له بن چڵی گوێسوانه‌ما
ته‌می دڵ بڕه‌وێنه‌وه گه‌ڵای زه‌ردم کۆکه‌ره‌وه
وه‌ک نه‌مامێ به موتوربه له ڕۆحتا جێم بکه‌ره‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
