سه‌رکرده‌کان و هه‌ڵوێسته‌کان و کارای هه‌ڵدانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه تاڵه‌کان:- ...له‌ڕاستیدا ئه‌و فاکته‌ره‌ی بتوانێت که خزمه‌ت به که‌یسی نه‌ته‌وایه‌تی و سود به تاقیکردنه‌وه‌ی ناوازه‌ی ئه‌م هه‌رێمه بگه‌یه‌نێت ته‌نها و ته‌نها ته‌بابوون و یه‌کڕیزی گه‌له (که خاڵی د‌ه‌سپێکی له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێت)، ئه‌وه‌شی زه‌ره‌ر بگه‌یه‌نێت و سه‌رله‌به‌ر هه‌ڵوه‌شێنێت ناکۆکیه که به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ خه‌ریکه ده‌گاته سه‌ر ئێسک که ئه‌مه‌ش دیسان به داخه‌وه له لایه‌ن سه‌رکرده‌کانه‌وه‌یه که یه‌کێکیان یه‌که‌م په‌ڵاشی گڕ تێبه‌رداوه و ئه‌گه‌ر فریای نه‌که‌وین و ژیربێژی به‌کارنه‌هێنین ده‌مانسوتێنێت و ده‌مانتوێنێته‌وه.لێره‌وه ده‌مه‌وێت بابه‌ته‌که‌م ده‌ستپێبکه‌م، که به نوسینی هه‌موو پیتێکی ئه‌م وتاره‌م له ناخه‌وه ڕاده‌چڵه‌کێم و ئازارده‌چێژم.ئه‌م شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنه له‌پای چی؟ کێ سودمه‌نده له ئاکامی شکاندنی کاراکته‌ری سیاسی سه‌رکرده‌کاندا؟ چ گرێ و نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌یه ئه‌مه؟ به‌ڕێز رێکخه‌ری بزوتنه‌وه خودی خۆی ڕسته‌یه‌کی جوان و پڕ پێزی هێنایه ناو کایه‌ی سیاسی و وته‌یه‌کی به به‌ها، که ده‌کرێت یه‌ک خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت له ڕووه بێگه‌ردیه‌که‌یه‌وه (په‌نجه‌کان یه‌کتر ده‌شکێنن) ..ئه‌م به هانه هێنانه‌وه‌ی ئێستا (بۆ پاکی و بێ گوناهی خود) و تاوانبه‌خشینه‌وه به‌سه‌ر هه‌موان ی له‌چی؟ کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌کی ئاوا هه‌ستیار هه‌موو زمانه کانی خسته گه‌ڕ و به و پێیه‌ش بڵێسه‌ی شه‌ڕێکی ڕاگه‌یاندنی قێزه‌ونی داگیرساند که به داخه‌وه کۆنترۆڵ ناکرێت.ئاکامی گه‌یاندنی کۆمه‌ڵگه‌یه به ته‌نگژیه‌کی گه‌وره که دور نیه خوێنیشی لێبکه‌وێته‌وه سه‌رکرده کێیه؟ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه بکه‌ینه پاشگری تاکێک ده‌بێت به ناخ و که‌سایه‌تی و ده‌رونی ئه‌و که‌سه‌دا شۆڕبینه‌وه تا هه‌موو سیفات و سیماتی سه‌رکرده‌یی تیا نه‌بینین ناکرێ ناوزه‌ندی بکه‌ین به سه‌رکرده، ئایا ئێمه له کوردستان سه‌رکرده‌مان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که ئه‌رێ یه ئه‌ی ئه‌م دۆزه ئاگرینه‌ی ئه‌مڕۆ له پای چی؟ کێ هه‌ڵیگیرساند؟ ئایا ئه‌مه ڕه‌فتاری سه‌رکرده‌یه؟ با پێکه‌وه باسێک له مه‌رجه‌کانی سه‌رکرده‌یی و سه‌رکرده بوون تاووتوێ بکه‌ین...سه‌رکرده ده‌بێت کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌تی تیا بێت بۆ ئه‌وه‌ی شایانی ئه‌و پاشگره بێت که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: سه‌رکرده ده‌بێت پێشه‌واکارێکی خاوه‌ن بڕیار بێت له کۆمه‌ڵگه‌دا، به‌دوور بێت له دوو دڵی و بوده‌له‌یی و کاراکته‌ریکی به‌هیز و جه‌ماوه‌ردار بێت.سه‌رکرده مرۆڤێکی خۆشه‌ویست و نه‌رم و نیان و خاوه‌ن زمانێکی پڕ سه‌لیقه و باوه‌ڕ به‌خۆ بێت سه‌رکرده ده‌بێت که‌سێکی ڕابردوو پاک و مرۆڤێکی ئاشتیخواز بێت زمانحاڵێکی پڕ عه‌قڵانیه‌ت و گوتاربێژێکی ده‌نگ بێخه‌وش و خاڵ بێت که‌سێکی پڕ وه‌فاداری و خاوه‌ن سیمایه‌کی سوک و به‌هره‌مه‌نێک بێت که جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاسایی‌دا.ده‌بێت سه‌رکێشییه سیاسیه‌کانی به شێوه‌یه‌ک بێت که نه‌ته‌وه‌که‌ی و کۆمه‌ڵگه‌که‌ی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت لێی تا جێده‌ستی له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی خه‌ڵکه‌که‌یدا دیاربێت، ده‌بێت سه‌رکرده له ساتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی بابه‌تێکدا بیر له هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌کانی شه‌قامی سیاسی بکاته‌وه که ئه‌و بابه‌ته‌ی ئه‌م ده‌یوروژێنێت و تاو‌و توێی ده‌کات چ کاریگه‌ریه‌کی ئه‌رێنی یان نه‌رێنی ده‌بێت بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی سه‌رکرده‌ی ڕاسته‌قینه ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌یه که هه‌وڵده‌دات زۆرترین جه‌ماوه‌ر قه‌ناعه‌ت پێبهێنێت به سه‌رکرده‌یی خۆی و به‌کردار پاشگره‌که‌ی ناوی بسه‌لمێنێت.سه‌رکرده ده‌بیت هه‌وڵبدات کۆمه‌ڵگه ڕێک و وێک بخات نه‌ک په‌رته‌وازه‌یی و پشێوی ته‌نانه‌ت له ناو خێزانه‌کانیشدا دروست بکات، کاری سه‌رکرده هه‌وڵدانه بۆ تێگه‌یاندنی بیرۆکه و ئایدیای خۆی به ده‌ورەبه‌ره‌که‌ی نه‌ک شێواندنی هزر و بیری خه‌ڵک و به دێوو درنجکردنی سه‌رکرده‌کانی که.سه‌رکردایه‌تی کردن گیانی له خۆبورده‌یی و فیداکاری و ده‌مپاکی و ده‌سپاکی و ڕاستبێژی و ڕه‌فتارکردن به حیکمه‌تکردنه‌وه و ڕاگرتنی ویقار و ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر و ئارام بون له کاتی پێویست و وهه‌ڵویست وه‌رگرتن له ساته ناله‌باره‌کانی که به‌سه‌ر وڵات‌دا دێت نه‌ک که‌له ڕه‌قی و لوتبه‌رزی و ڕق هه‌ڵگرته‌یی و پلاندانان بۆ تۆڵه له ڕه‌شی شه‌و و چه‌قۆ لێدان له پشته‌وه، سه‌رکرده‌بوون، پێشه‌واکردنی کۆمه‌ڵه نه‌ک خۆشاردنه‌وه له قوله و پشت دیواره به‌رزه‌کانی خه‌یاڵپڵاویدا، سه‌رکردایه‌تیکردن و ده‌مڕاستی کردن له کایه‌ی سیاسی‌دا سوێندخواردنێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه بۆ گه‌ل و نیشتیمان بۆ گه‌یاندنی په‌یامێکی پیرۆز و ئاشتیخوازانه (تا ئه‌و کاته‌ی پێویست ده‌کات) ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر دوژمنان نه‌ک هاوخوێنان و هاونیشتیمانیان و هه‌وڵدان بۆ ده‌رچون له هه‌موو ته‌نگانه و به‌ربه‌سته‌کان به که‌مترین و بچوکترین زیان له تاکه‌کان به به‌کارهێنانی میکانیزمێکی گونجاو و تایبه‌تمه‌ند به سه‌رکرده‌یی.دوورکه‌وتنه‌وه له مه‌نتیقی شه‌ڕخوازی و هه‌وڵدان بۆ پراکتیزه‌کردنی زمانی گفتوگۆ و سازان و تێگه‌یشتن له به‌رامبه‌ر نه‌ک هاندان و ڕاکێشان بۆ به‌رپاکردنی شه‌ڕ جا شه‌ڕی (ڕاگه‌یاندن بێت یان چه‌کداری)، چونه ناو دونیای ڕاستی و باوه‌ڕهێنان به واقیع و زانینی قه‌باره‌و سه‌نگی خود و هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌که‌م هه‌نگاو له هه‌موو پێشهاته‌کاندا.خوێندنه‌وه بۆ به‌رامبه‌ر و (سفر) نه‌کردنی و به هه‌ند وه‌رگرتنی رای خه‌ڵک و دوور که‌وتنه‌وه له تاکڕه‌وی و بڕیاردان به وتووێژکردن به خه‌ڵکه‌که‌ی سه‌رکرده ده‌کاته کاریزما و بێ ئه‌وه‌ی خۆی بیه‌وێت ده‌بێته سه‌رکرده‌یه‌کی ڕۆح سوک و (مرغوب) ویستراو له کۆمه‌ڵگه‌دا.ئه‌گه‌ر ئێمه که‌سمان هه‌یه به‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه له کومه‌ڵگه‌که‌ماندا ئه‌وا بێ ئه‌وه‌ی بیدرکێنین ناوه‌که‌ی بهێنین خۆی ده‌زانێت که سه‌رکرده‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
