عه‌شق و زوخاو ... به‌کرحه‌بیب
چاوه‌کانت تێیدا ونبون، کڕوزه‌ی نزوله‌کانم
نوقمی ده‌ریای پڕ له سوۆزن، دیه تێڕاماوه‌کانم
له‌به‌ر ده‌رگای زه‌مه‌نی تۆ، ته‌مه‌ن چه‌قی لێم به‌ستووه
چه‌ند ساڵێکه و ڕۆحی ماندوم، تامی پشوی نه‌چه‌شتووه
وا هه‌ست ده‌که‌م گه‌ردوون سڕه‌و زه‌وی له جوڵه وه‌ستاوه
ئاسمان له خوڕه‌ی ئه‌سرینم، تاو و لێزمه‌ی پێ نه‌ماوه
وه‌ک له گه‌رووی ئاشێکدا بم، هێواش هێواش ده‌توێمه‌وه
وێنه‌ی نوسراوی سه‌ر به‌فرێ وون ده‌بم و ده‌سڕێمه‌وه
ته‌نها دڵه تا کۆتایی، به‌رگه‌ی ئه‌م سوتانه‌ت بگرێ
ناوی تۆی تیا هه‌ڵکه‌نراوه، ئه‌به‌دییه بۆیه نامرێ
به‌کرحه‌بیب
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
