ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه بمانه‌وێت شرۆڤه‌ی زوروف و باری سیاسی و شوێنگه‌ی هه‌رێمه‌که‌مان بکه‌ین له هاوکێشه‌ی ئاڵۆزی ناوچه‌که‌دا له ئێستادا ده‌توانین ڕاشکاوانه و به ویژدانه‌وه بڵێین که تاکه هه‌رێمین له سه‌راسه‌ری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستا که خه‌ریکین ده‌م له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی پرۆسه‌ی دیموکراسی ده‌نێین. بۆ ؟
به به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ که زۆربه‌یان سیستێمی حوکمداری تیایاندا پاشایی و عه‌شایری و خێڵه‌کیه و ساده‌ترین مافی هاووڵاتی بون پێشێلکراوه‌و ده‌کرێت. ژیانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه بریتیه له ڕۆتینێکی هه‌راسانکه‌ر و ملکه‌چیه‌کی بی سنور بۆ نیزامه‌کان و وشه‌ی( نا ) نامۆیه به کلتوری ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه و ده‌ساوده‌سکردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها له باوکه‌وه بۆ کور و براو وه هتد، ، ، وه ئه‌گه‌ر سه‌یری باری ئابوری وڵاته‌کانیان بکرێت زۆرینه‌ی وڵاته هاوسێکانمان به‌روبومێکی بێ شوماری نه‌وت و سه‌رچاوه‌یه‌کی ئابوری زه‌به‌لاح له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌کاندایه، ئاواش هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه وه‌کو ئاماژه‌مان پێدا باری گوزه‌ران و داهاتی تاک باش نیه و به پێی پێویست سودیان له‌و سه‌رچاوه ئابوریانه وه‌رنه‌گرتووه که به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه ژیانیان بێ که‌م و کورتی بڕوات به‌ڕێوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش نه‌بوونی میدیای ئازاد که به‌ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ناوزه‌ند ده‌کرێت و سه‌رکوتکردنی هه‌موو ده‌نگێکی ناڕه‌زایی که دژ به ڕه‌وتی هه‌مه‌جیانه و دیکتاتۆره‌تی ئه‌و سیسته‌مانه به‌رزده‌بێته‌وه و که بێ هیوایی زۆری له ناو ڕیزه‌کانی هاوڵاتیانیان دا دروستکردووه و ئۆپۆزیسیۆن بون کاری نه‌کرده و خه‌تی سوره، هه‌موو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات به گشتی و سه‌رانی حوکمدان که کاریان پیاهه‌ڵدان و به فریشته‌کردنی سه‌رۆک و ده‌ستو دایه‌ره‌که‌یه‌تی جا ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێش ده‌نگێک به‌رزببێته‌وه هه‌ر زوو کپ و خامۆش ده‌کرێت. پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌رێمه بچوکه‌ی ئێمه که له کۆی گشتی پینج ملێون ئینسان بڕێکی گه‌وره‌ی ئه‌مڕۆ ئیش و کاریان ڕه‌خنه‌گرتنه له ده‌سه‌ڵات و به چاک و خراپ ڕه‌ش و سپی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه له ڕێگه‌ی مه‌کینه‌یه‌کی زلی ڕاگه‌یاندنیانه‌وه که ئه‌مه به بڕوای من باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ چونه سه‌ر ڕیی به دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌و هه‌رنه‌بێ سه‌ره‌تایه‌که بۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌و پڕۆسه گه‌وره‌یه‌ی که له وڵاتانی دراوسێ بڤه‌یه ( جگه له چه‌ند وڵاتێک میسر بۆ نمونه که تا ئه‌مڕۆشی له‌ته‌کدا بێت له گریژه‌نه ده‌رچووه و پاشاگه‌ردانیه و ناکرێت ناوی لێ بنێین پرۆسه‌ی دیموکراسی). خوێندنه‌وه‌ی هێڵی گشتی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه ته‌واو دڵنیامان ده‌کات وا مان لێده‌کات که به دوربینێکی له‌وه گه‌وره‌تر و وردتر خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکه‌ین و هه‌ڵسه‌نگاندنێک و جیاوازیه‌ک بکه‌ین له نێوان هه‌رێمه‌که‌ی خۆمان و کۆی گشتی و حاسیل و به‌رهه‌می ئه‌وان و ڕه‌هه‌نده‌کانی تێوه‌گلاندن له‌و بار‌و زوروفه‌ی ئێستا ئه‌وان تێیدان له لایه‌ک و ئه‌و پانتاییه دیموکراسیه‌ی که ئۆپۆزیسیۆن ی ئێمه‌ی دروست کردووه و هه‌رێمی پێدا ڕاده‌گوزه‌رێ له لاکه‌ی دی. ئایا ده‌کرێت وێکچونێک و نزیکیه‌ک هه‌بێت له نێوان هه‌رێم و ئه‌و وڵاتانه‌دا؟ئایا به‌هاری عه‌ره‌بی چ ئاکامێکی هه‌بوو وه چ ده‌سکه‌وتێکی سیاسی هێناوه‌ته ئاراوه بۆ ئه‌و وڵاتانه؟ ئایا ئه‌مه مانای گۆڕانکاری و جیهانگیری بوونه؟ کێ سودمه‌ندی سه‌ره‌کی بوو له شوڕشی به(ناو ) به‌هاری عه‌ره‌بی؟ له هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک له ئۆپۆزیسیۆنی لای خۆمان بده‌ین به تایبه‌ت بزاوتی گۆڕان د‌ه‌بینین چه‌ند به ئاشکرا و بوێرانه د‌ه‌سه‌ڵاتیان داوه‌ته به‌ر نوکی نێزه‌و هه‌رچی بیانه‌وێت له ڕه‌خنه و تێنبی خۆیان له‌ڕێی میدیا و له هۆڵی په‌ڕله‌مان و له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێی ده‌که‌ن و ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت هه‌رێم به جیاواز نیشان ده‌دات له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه، که من به سه‌ره‌تا ی ده‌رکه‌وتنی پرشنگی یه‌که‌م ڕوناکی خۆری به سیستێمکردنی دیموکراسی دائه‌نێم له هه‌رێمدا و بگره جه‌وله‌ی یه‌که‌می به مودیرن کردنی هه‌موو سیستێمی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام خۆ ناکرێت ئه‌مه ناو بنێین دیموکراسی ڕاسته‌قینه و ئیتر بیشوبهێنین به وڵاتانی ئه‌وروپا، چونکه له ڕاستیدا زۆر فاکته‌ر هه‌ن ڕێگرن له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا و ده‌بنه ڕێگر له گه‌شه‌پێکردنی و دانانی تان و پۆی بناغه‌ی سه‌ره‌تای دیموکراسی که گرنگترینیان هه‌ستی هۆشاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه و بۆ نمونه تا ئێستاش(تاک په‌رستی )و قوت کردنه‌وه‌ی تاکێک یان سه‌رکرده‌یه‌کی فه‌رمانڕه‌وا مه‌ساحه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له عه‌قڵی زۆرینه‌ی تاکی کوردا داگیرکردووه که به داخه‌وه هه‌موو پڕۆسه‌که‌ی توشی ئیفلیج بون کردووه و کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ره‌و دوا بردۆته‌وه، که هۆکاری بونی ئه‌م دیارده زه‌ق و قێزه‌وونه‌ش په‌یوه‌ستبه به به‌رژه‌وه‌ندی دارایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمه‌ڵێک له سیفاتی خۆپه‌رستی هه‌ندێک له تاکه‌کان و ده‌سه‌ڵاتداران، به شێوه‌یه‌کی ڕونتر ئه‌وه تاکه‌کانن که بڕیارده‌ربن له هه‌ڵبژاردنی کوتله‌یههکی سیاسی یان فه‌رمانڕه‌وایه‌ک که ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری هه‌بێت به ژیانی ڕۆژانه‌یانه‌وه . هه‌ڵبژاردن سه‌لماندوێتی که تا چ ڕاده‌یه‌ک گۆڕانکاری ڕیشه‌یی ده‌توانرێت بکرێت له سیستێمی ده‌سه‌ڵاتدا بۆ نمونه هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25 ی ته‌موزی 2009 گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و کاته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توانی 25 کورسی کۆبکاته‌وه و گۆڕانکاری بکات له کۆ و جۆری پێکهاته‌ی فراکسیۆنه‌کانی په‌ڕله‌مانی کۆردستاندا که به دیارده‌یه‌کی ئه‌رێنی و یه‌که‌م هه‌نگاوی پراکتیکی پرۆسه‌ی دیموکراسی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، ، ، ئه‌مه دیموکراسی نیه؟ خۆ ناکرێت هه‌موو لایه‌نه‌کانیش یه‌ک بیر‌و بۆچونیان هه‌بێت که دێته سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگه. . . خه‌ڵکی با خۆی حوکم بدات له جیاوازی نێوان بۆچونه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات ، ، ، ئایاجیاوازی نیه له نێوان بیرکردنه‌وه‌ی دوو پارته سه‌ره‌کیه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتا له شێواز و مامه‌ڵه و دۆزینه‌وه‌ی میکانیزم سه‌باره‌ت به دیموکراسی؟ ئایا بزواته ئیسلامی و سه‌له‌فیه‌کان ده‌کرێ ئه‌و دیموکراسیه‌ی ئه‌وان باسی لێوه ده‌که‌ن هه‌مان مه‌فهومی دیموکراسیه‌ته عیلمانیه‌ته‌که‌ی هه‌بێت که پارتێکی سوسیالدیموکرات یان بزوتنه‌وه‌یه‌کی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌یانه‌وێت پراکتیزه‌ی بکه‌ن؟ ئه‌گه‌ر نا که‌واته با بزانین کام له‌م حزبانه یه که‌وا وابه‌سته‌یه به جێبه‌جێکردنی هه‌نگاوه‌کانی به مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگه ، له‌گه‌ڵ بونی هه‌ندێک مشه‌خۆر له ڕیزه‌کانیدا (ڕێزم هه‌یه) ( به‌ویژدانه‌وه) له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م هه‌موو چه‌پگه‌رایه‌تی و ئه‌و په‌ڕی بزاوته ئیسلامگه‌ریه توندڕه‌و و میانڕه‌وه‌وه و نه‌ته‌وه‌ییه ئاواش تا ڕادده‌یه‌کی باش پارسه‌نگی هه‌ل و مه‌رجی مه‌وزوعی و ڕاگرتنی سه‌نگی هاوژیان و ته‌بایی قۆناغێکی باشی بڕیوه و هه‌رێمه‌که‌ش گه‌شه‌یه‌کی ئابوری و ئاوه‌دانی و جوڵه‌ی بازرگانی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، هه‌ر بۆیه‌ش پێشبینی باشتر بونی دۆزه‌که ده‌کرێت و دیموکراسیش پرۆسه‌یه‌کی درێژخایانه و ده‌بێت به فیعلی هه‌موو لایه‌ک کار بۆ جێبه‌جێکردنی بکه‌ن جا ناکرێت ئه‌و پڕۆسه هه‌ستیاره سه‌قفێکی زه‌مه‌نی دیاریکراوی بۆ دابنرێت، چونکه ڕۆژ له دوای ڕۆژ میکانیزم و شێوه‌ی کاراکردنی له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه و به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌ستی هۆشیاری تاکه‌کانیدا گه‌شه ده‌کا و باڵاتر ده‌بێت. به‌کرحه‌بیب- سوید
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
