فوو مه‌که له چرای ژیان گڕ مه‌نێ به خه‌رمانیه‌وه
پوش و په‌ڵاشی بێ وه‌عدیت مه‌ده به‌ده‌م سوتانیه‌وه
گه‌ڵای زه‌ردی گه‌ڵاڵه‌بووی سه‌ر ڕێی عومرم کۆکه‌ره‌وه
هانی سوتانی ڕۆح مه‌ده، کڵپه‌ی دڵ دامرکێنه‌وه
هێشتا سه‌وزه چلی ته‌مه‌ن خونچه‌م له نوێ پشکوتووه
دڵ ساوایه و له لانکه‌تدا، تازه خه‌وی لێکه‌وتووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
